کەجەدە رۆژی لەدایک بوونی ئۆجالانی پیرۆز کرد

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-کەجەدە رۆژی لەدایک بوونی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانی پیرۆز کرد و داواشی کرد بە زووترین کات کۆتایی بە گۆشەگیری سەر ئیمرالی بهێنرێت.

لە راگەیێنداروەکەی کەجەدە دا تیشک خرایە سەر گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و وتی:" گۆشەگیری تەواو توندکراو، بە رێکەوتنی تەواوی نێوان دەوڵەت و سیستمی سەرمایەداری بەڕێوە دەبرێت."

لە راگەیێندراوەکە دا ئاماژە بەوەش کرا کە عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد لە گوندێکی روحا لە ٤ی نیسانی ١٩٤٩ لە ناو خانەوادەیەکی هەژاردا لەدایک بوو، بوو بە یەکێک لە نوێنەرە گەورەکانی ئاشتی، برایەتی و دیمۆکراسی.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان لە سەرەتاوە بۆ پێشکەوتنی مرۆڤایەتی، بەردەوام بووە لە هەوڵە سیاسیەکانیدا و مێژووی سەردەستی پیاوسالاری خستووەتە بەر لێپرسینەوە و بۆ ئەوەی بۆ کێشەکانی کورد ببێتە چارەسەری بە هەڵوێستێکی سیاسی، ئەخلاقی و پێشکەوتووخوازانەوە بەردەوامی داوە بە ژیانی خۆی و لەگەڵ ئەوەی ٢٢ ساڵە لە گرتووخانەی ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیری توندکراو دایە، لەو هەڵوێستەی خۆی پاشەکشەی نەکردووە.   

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەشیدا کەجەدە بانگەوازیەکی ئاڕاستەی حکومەتی تورکیا کرد، لەم رۆژەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هەڕەشە بۆ سەر گشت جیهان، کۆتایی بەو تاوانەی دژی مرۆڤایەتی بهێنرێت و گۆشەگیری سەر ئۆجالان هەڵگرێت و رێگا بدرێت ئۆجالان لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرانی چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

کەجەدە هاوکات بۆ ئەوەی کۆتایی بەو گۆشەگیری توندکراوە بهێنرێت، داوای کرد رای گشتی دیمۆکراتیک و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە هەستیاری بجوڵێنەوە.

ز.ش