کەجەکە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

کۆمیتەی گەلان و ئایینی کەجەکە جەژنی ڕەمەزانی موسڵمانانی پیرۆز کرد و لەم قۆناغەدا کە یەکێتی نەتەوەیی زۆر گرنگە، داوای لە گەلی کورد کرد، ئەو فیتنەیەی کە دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک دەیەوێت بخاتە ناویان تێک بدەن و تێکۆشان بەهێزتر بکەن.

کۆمیتەی گەلان و ئایینی کەجەکە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە. کەجەکە وتی،"موسڵمانان ئەمساڵ لەناو سەختیەکی زۆردا پێشوازیان لە مانگی ڕەمەزان کرد. ئێمە بڕوامان وایە کە بە هیوایەکی گەورەوە ئەم جەژنە پیرۆز دەکرێت. هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی ئاشتی بۆ جیهانی ئیسلامی و هەموو مرۆڤایەتی و ببێتە هۆکاری خوڵقاندنی ژیانێکی ئارام و دیموکرات. سەرەتا ئەم جەژنە لە هەموو موسڵمانان کوردستان و جیهان و هەموو ئەو کەسانەی هیوای باشی، راستی، حەق و دادوەری بۆ مرۆڤایەتی دەخوازن، پیرۆز دەکەین."

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا، "لەو وڵاتانەی لە ئیسلام ئایینێکی سەرەکیە گەل لەژێر سیاسەتی زوڵم و فشار و توندوتیژیی دەسەڵاتداراندا دەژین و وتی،"ئێمە دەمانەوێت ئاماژە بەوە بکەین کە ڕێگەی ڕزگاربوون لەم زوڵمە ئەوە کە بە شێوەیەکی چالاک بۆ باشی و خۆشی دەست بە پێشبڕکێ بکەین، ئێمە هەوڵ بۆ بەرەوپێشەوەبردنی دیموکراسی بدەین و تێبکۆشین. تێکۆشانێکی بەو شێوەیە کە فەرمانی هێڵی ئیسلامی دیموکرات جێبەجێ بکەین کە پێمان وایە عیبادەت و ئەرکە. قبوڵکردنی ئەو ژیانەی کە موسڵمانان تێیایدا دەژین و ناوی هەرچیەک بێت، ناسینی ڕژێمی سیاسی بەردەست ئەخلاقیە و مرۆڤایەتیە و بە پێی پێویستی ئیسلامی محەمەدیە. ئێمە بڕاوامان وایە ئیسلام بە تێکۆشانێکی بەو شێوەیە لە دەستبەسەرداگرتنی دیکتاتۆری مەزهەبی، نەتەوەپەرستی و قڕکەر ڕزگار دەبێت و دەگاتە بەهای دیموکراتی کە نوێنەرایەتی خۆی بکات."

کۆمیتەی گەلان و ئایینی کەجەکە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا وتیشی:

"ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان – باخچەلی لە تورکیا و کوردستان لە ڕەمەزاندا هێرشەکانیان بۆ سەر گەلان و ئایینەکان بەردەوامی پێدا. بە ئەندازەی ئەوەی کە زیان بە گۆڕستانەکان و شەهیدگاکان بدات کە بەهای پیرۆزی کوردانن، بە نامەردی جووڵایەوە. بە ئەندازەی ئەوەی کە تەرم لە ڕێگەی پۆستەخانەوە بۆ دایکان ڕەوانە کران بێئەخلاق بوو. بە شکاندنی دەرگای ناوەندە ئایینیەکان و بە بۆمبی گازی پیشانیدا کە دوژمنایەتی لەدژی گەلان و ئایینەکان هیچ سنورێکی نییە. لەگەڵ ئەوەی کە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، بە ئەندازەی ئەوەی کە بەهەزاران مرۆڤ لە زیندانەکاندان و ڕووبەڕووی مردن کراونەتەوە، کردەوەی زاڵمانە ئەنجامدەدات.

لە جێگەی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان کە نوێنەری گەلن، کارمەندی داگیرکەریان دامەزراند و دەستیان بەسەر شارەوانیەکانی کورددا گرت. بە فتوای هەڵە کە لە ئاییندا جێگەیان نابێتەوە لەدژی ئایینی ئەخلاقی و حەق دەجووڵێنەوە. بە کورتی ڕژێمی فاشیتی ئەردۆغان و باخچەلی بۆ ئەوەی کە بۆ هەموو کردەوە قێزەونەکانیان بیانۆیەک بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی فاشیستی قڕکەر و چەتەکانی وەک ئیسلام لەقەڵەمبدەن، مانگی ڕەمەزانیشیان بەکارهێنا. لەدژی ئەردۆغان و ئاکەپە کە بەهاکانی ئایینی تێکدەدات و دەیەوێت موسڵمانان بکاتە هاوبەشی تاوانەکانی، ئێمە داوا لە هەموو لایەنەکانی تورکیا دەکەین کە هەڵوێستیان هەبێت و تێبکۆشین. ئێمە بانگەوازیمان بۆ موسڵمانانی تورکیا هەیە کە پێویستە رێگا نەدەن ئەوگرۆپانەی ئەردۆغان و باخچەلی سەرۆکایەتیان دەکەن، بۆ دەسەڵاتەکەیان چاوترسێنیان بکەن، ڕێگا نەدەن کە ئەوانیش بکەنە هاوبەشی تاوانەکانیان و هەڵوێست وەربگرن."

 

لەم جەژنەدا زیاتر خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەین

کوردستانیانی هێژا،

لەم جەژنەدا لە جاران زیاتر خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەین. بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی گۆڕستانی شەهیدەکان بکەین و یادی شەهیدەکانمان بکەینەوە. بە شێوەیەکی بەهێز خاوەنداری لەوان بکەین و وڵامی هێرشی دوژمنی قڕکەر و فاشیست بدەینەوە. پشتگیری خۆمان بۆ خانەوادەی شەهیدان و زیندانیان زیاتر بکەین. ئێمەش بە بۆنەی ئەم جەژنەوە جارێکیتر سەرمان بەرێزەوە لەبەرانبەر شەهیدەکانمان دادەنەوێنین و دووبارەی دەکەینەوە کە ئەو بەڵێنەی بزوتنەوەکەمان بە شەهیدەکانی داوە جێبەجێی دەکەین.

لە ڕەمەزانی ئەمساڵەدا رووداوێک کە هەڕەشە لە یەکێتی دیموکراتی و داهاتووی ئازادی گەلی کورد دەکات و بەدەستی پەدەکە دەکرێت، جێگیرکردنی هێزێکە لە زینی وەرتێ کە خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی دەوڵەتی تورک دەکات. لەدژی ئەم مەترسیە سەرەتا گەلەکەمان لە باشووری کوردستان، بانگەوازیمان بۆ هەموو گەلەکەمان لە چوار پارچە و لە دەرەوەی وڵات ئەوەیە کە بە گیانی یەکێتی نەتەوەیی تێبکۆشن و جارێکیتر وەبیریدەهێنینەوە کە زاناکانی کوردستان لەم پرسەدا پێویستە بە ئەرکی خۆیان هەستن و پێشەنگایەتی بکەن.

ئێمە ڕایدەگەیەنین کە یەکێتی ئێمە لەسەر هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک، بۆ ژیانی دادپەروەر و ئازاد بۆ ئێمە بەم شێوەیەیە. بانگەوازیمان بۆ هەموو کوردێک ئەمەیە کە لەم قۆناغەدا کە یەکێتی نەتەوەیی زۆر گرنگە فیتنەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر کە دەیەوێت لەناو کورددا دروست بکات، تێک بدەن. جارێکیتر وەبیریدەهێنینەوە کە لەدژی ئەم فیتنە و فەسادیە پێویستە تێکۆشان گەش بکرێت و جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسوڵمانانی جیهان پیرۆز دەکەین.

بە بۆنەی جەژنەوە سەرەتا گەلانی تورک، عەرەب و فارس ئێمە بانگەوازیمان ئاڕاستەی هەموو گەلانی موسڵمان دەکەین کە یەکێتی دیموکراتیکی خۆیان بەهێز بکەین و بە خوشک و برایانە بجووڵێنەوە. سەرەتا گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێمە بانگەوازیمان بۆ هەموو گەلان ئەمەیە کە تێکۆشانی دیموکرات و بڕوایەکی هاوبەش لەدژی فاشیستە دوژمنەکانی مرۆڤایەتی و مەزهەبەکان، لەدژی دەستە ڕەشەکان بەهێز بکەن. جەژنی ڕەمەزان پیرۆز دەکەین. هیواداران ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و خۆشی و برایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

ف.ق