کەجەکە: پێویستە گەلەکەمان ڤایرۆسی ئاکەپە – مەهەپە لەناوخۆیدا دەربکات

کەجەکە: دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بە ئەنقەست دوژمنایەتی کورد، هێزە دیموکراتەکان و مرۆڤایەتی دەکات. لەدژی ئەم ڤایرۆسەی گەلان و گەلی کورد، پێویستە گەلانمان خۆیان رێکبخەن و بە تێکۆشانیان خۆیان لەم بەڵایە ڕزگار بکەن.

ڕاگەیەنراوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"دوژمنایەتی فاشیزمی داگیرکەر و قڕکەر لەدژی گەلی کورد جارێکیتر بینرا. لە کاتێکدا کە جیهان و گەلانی تورکیا لە دەردی ڤایرۆسی کۆرۆنادان، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بۆ ئەوەی بتوانێ لەسەر پێ بمێنێتەوە بەردەوامی بە هێرشەکانی بۆ سەر کورد و هێزە دیموکراتەکان دەکات. دەردی ئەو دەسەڵاتە تەندروستی مرۆڤایەتی نییە. خۆی دوو مانگ لەمەوبەر لە ئێران ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرابوو و ئەو کاتە وتبووی: ڤایرۆسەکە لای ئێمە تۆمار نەکراوە و ڕێوشوێنیان نەگرتبووەبەر. مانگ و نیوێک و دوو مانگ لەمەوبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئاسانی لە تورکیا و کوردستان بڵاوبووەوە. بە وتنی 'ڤایرۆس لای ئێمە نییە' بە شانوباڵیدا هەڵدا. بەم شێوەیە هەوڵیدا بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەی بدات و شەڕی تایبەت لەدژی گەلانی تورکیا بەڕێوەببات. بە درۆکانیان ڕاستیەکانیان شاردەوە. لە کۆتاییدا ناچار بوون دانی پێدا بنێن، بەڵام ئەو کاتە ڤایرۆسەکە لە هەموو تورکیا بڵاوببووە.

لەدژی گەلانی تورکیا تاوانێکی گەورە ئەنجامدەدەن

جگە لە بەردەوامی دەسەڵاتەکەیان و شەڕی دژی گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان بیر لە هیچ شتێکی تر ناکەنەوە، بۆیە گەلانی تورکیا لە ئێستادا ڕووبەڕووی مەترسیەکی گەورە بوونەتەوە. بەم شێوەیە تاوانێکی گەورە لەدژی گەلانی تورکیا دەکەن. تا ئێستاش ژمارەی نەخۆشەکان و ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە کەمتر ڕادەگەیەنن. بەم شێوەیە هەستیاری هاوڵاتیان لەبەرانبەر بابەتەکە لاواز دەکەن و بەردەوامی بە تاوانەکەیان دەدەن.

ئەم دەسەڵاتە فاشیستە هەوڵیدا لەم دوو مانگەدا چەتەکانی لە ئیدلب بپارێزێت، سەرباز و چەتەکانی ناردە لیبیا و دەستی بە شەڕ کرد ، هەر ڕۆژ هێرشی کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرشەکانی بۆ سەر قەندیل، زاپ و خواکورد بەردەوامی پێدا و وتی، :ئێمە ئەوەندە پەکەکەییمان کوشتووە؛. کۆرۆنای ئەردۆغان لە جێگەی ئەوەی سەرقاڵی تەندروستی گەلان بێت، شەڕی خستووەتە ڕۆژەڤی تورکیا.

لە کاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو جێگایەک بڵاوبووەوە دەسەلاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە هێرشی کرد

لە کاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو جێگایەک بڵاوبووەوە و ١٠ ڕۆژە لە تورکیا باسی تێکۆشانی دژی نەخۆشیەکە دەکرێت، دەسەڵاتی فاشیتی ئاکەپە – مەهەپە جارێکیتر دەستی بە هێرشەکانی لەدژی گەلی کورد کرد. ڤایرۆسی کۆرۆناشیان وەک هەوڵی کودەتای ١٦ی تەموزی ٢٠١٦ وەک خێری خوایان بینی  و لەدژی گەلی کورد لە چوارچێوەی سیاسەتی قڕکەریاندا بەکاریدەهێنن. لە کاتێکدا کە گەلی کورد و شارەوانیەکانی پێکەوە لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کار دەکەن. دەست بە سەر ٨ شارەوانی کوردیدا گیرا و قەیومیان لەجێگەیان دانا. مرۆڤەکان هەوڵ دەدەن ژیانی خۆیان بپارێزن، بەڵام دەردی ئەو دەسەڵاتە دوژمنایەتیکردنی گەلی کوردە و بە عەقلییەتی (با کورد دایکی خۆی نەبینێت) دەجووڵێتەوە. ئەم دەسەڵاتە دوژمنی زیندوو، مردوو و نەخۆشی کوردە، بۆیە چاوەڕێی هیچ شتێکی تر لەم دەسەڵاتە ناکرێت. گەل لەبەرئەوەی خاوەن ئەخلاق و ویژدانە دەڵێت، ئێمە چاوەڕێی ئەوە نەبووین، ئێمە نەماندەزانی لەدۆخێکی بەم شێوەیەدا کارێکی وادەکات. ڕاستی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست ئەمەیە. سەرسۆڕمانی بەرانبەر ئەم دەسەڵاتە بە واتای ناسنەکردنی ئەم دەسەڵاتە دێت. لە جیهان هیچ ڤایرۆسێک بەقەدەر دەسەڵاتی دوژمنی مرۆڤایەتی گەورە نییە. لەبەرئەوەی ویژدان، مرۆڤایەتی، ئەخلاق لام ئەو دەسەڵاتە نییە. خۆی هیچ شتێکی تر لەو دەسەڵاتە فاشیستە چاوەڕێ ناکرێت.

پێویستە نەوترێ، لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا چۆن شتێکی بەم شێوەیە دەکەن. بە پێچەوانەوە، لە هەموو دۆخێکدا بە ئەنقەست هێرش دەکەنە سەر کورد و هێزە دیموکراتەکان. لەم دۆخەدا کە تەندروستی لە ڕۆژەڤی هەموو کەسێکدایە، ئەم دەسەڵاتە هەوڵیدا بە هێرشەکانی لەدژی شارەوانیە کوردیەکان لە ڕووی دەرۆنیەوە دۆخێکی سەرسۆرمانی و تراڤمایەک دروست بکات. پەیامێکی وایان بە کورد دا: لە هەموو دۆخێکدا هێرش دەکەمە سەرتان، یان پێویستە تەسلیم ببی یان لەبەرانبەر هێرشەکانم ڕزگار نابی. لەدژی گەلی کورد هێرشێکی دەروونی ئەنجامدراوە. هەوڵیدا لەناو ڤایرۆسی کۆرۆنادا هێرشە دوروونیەکە زیاتر کاریگەری هەبێت. ئەم دەسەڵاتەی دژی ئێمە دەسەڵاتێکی دژی مرۆڤایەتیە.

پرسێکی تر کە بووە هۆی ئەوەی هێرشێکی بەم شێوە ئەنجام بدەن، پیرۆزکردنی نەورۆز بوو بە شێوەیەکی بەهێز و فراوان. راستە لە گۆڕەپان و هۆڵەکان پیرۆز نەکرا. بەڵام لە کۆڵان و ماڵەکان بە فراوانی و بە جۆش و خڕۆشەوە نەورۆز پیرۆز کرا. ناوەندی شەڕی تایبەتی دوژمنی کورد بۆ ئەوەی تۆڵەی ئاهەنگەکان نەورۆز لە کورد بکاتەوە، بۆ ئەوەی جۆش و خڕۆشی نەورۆز تێکبدات، هێرشی کرد.

لەدژی دەسەلاتی ئاکەپە – مەهەپە پێویستی بە ڕێکخستن و تێکۆشان هەیە

دوای هێرشی سەر شارەوانیەکان، ئەم هەڵویستە لە لایەن هێز و لایەنەکانەوە وەک دوژمنایەتی گەلی کورد پێناسەکرا. شتێکی ڕاستە. پیویستە مرۆڤ بەم شێوەیە نزیکی دەسەلاتی ئاکەپە – مەهەپە ببێتەوە، خۆیان رێکبخەنەوە و تێبکۆشن.

لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا لێبۆردنی زیندانیان و سزادراوان و ئازادکردنیان لە زیندانەکان بوو بە ڕۆژەڤ. بەلام نایانەوێت ئەو زیندانیانەی کە بە هۆی ڕاو و بۆچۆنی سیاسی و بە بڕیاری سیاسی دەستگیرکراون ئازاد بکەن. بە بۆچوونی ئەم دەسەڵاتە فاشیستە ئەوان دەبێت بەهۆی نەخۆشیەوە بمرن! لەبەرئەوەی لەسەدا ٩٠ی زیندانیە سیاسیەکان لە زیندانەکانی تورکیادا کوردن. بە بۆچوونی دوژمنی گەلی کورد بێگۆمان پێویستە 'کورد دایکی خۆی نەبینێت'. کورد بێ ئەوەی بتوانێت دایکی خۆی ببینێت پێویستە بمرێت'.

ڕاستی ئەم دەسەڵاتە لەوەدا زیاتر ئاشکرا بوو کە هوشداری لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاونەکردەوە، ڕێوشوێنی نەگرتەبەر، گەلانی تورکیای لەناو نەخۆشیدا دەهێڵێتەوە، زیندانیان ڕووبەڕووی مەرگ دەکاتەوە، لەدژی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان کە لەگەڵ گەل لەدژی ڤایرۆسەکە تێدەکۆشن قەیوم دادەمەزرێنێت. ئەم هێرشانەی دەسەلاتی ئاکەپە – مەهەپە پێویستە ببێتە هۆی زانابوون، پشتگیری و بەرزکردنی تێکۆشان لەدژی ئەو دەسەڵاتە.

ئەم دەسەلاتە بۆ گەل مەترسیدارترین ڤایرۆسە. ڤایرۆس لە ئەنجامی قەیرانی ئیکۆلۆژی کە کاپیتالیزم دروستی کردووە، دەرکەوت. دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەش بە ئەنقەست دوژمنایەتی کوردان، هێزە دیموکراتەکان و مرۆڤایەتی دەکات. لەدژی ئەم ڤایرۆسەی دوژمن کورد و گەلان، پێویستە گەلەکەمان خۆی ڕێکبخاتەوە و تێبکۆشێت و خۆی لەم بەڵاتە ڕزگار بکات."

ف.ق