کەجەکە: کاتی ئەوە هاتووە مرۆڤ لە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە ڕزگاری ببێت

کەجەکە ڕایگەیاند تاکە هەوڵی ئاکەپە – مەهەپە ئەوەیە دەسەڵاتەکەیان لەسەر پێ بهێڵنەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ خۆیان وەک هەلێک دەقۆزنەوە و هێرشەکانی زیاتر کردووە. کەجەکە بانگەوازی ئەوەی کرد کە پشتگیری و ڕێکخستن لەدژی دەسەڵات پێویستە بەهێز بکرێت.

کەجەکە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا یادی هێلین بۆلەک هونەرمەند و ئەندامی گروپی یۆرومی کردەوە کە لە چالاکی مانگرتن لە خواردندا گیانی لەدەستدا و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادە، دۆست و هونەرمەندان و گەلانی تورکیا کرد و ڕایگەیاند، بیرەوەی ئەو هونەرمەندە لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلاندا دەمێنیتەوە و سیستمی قڕکەر، فاشیست و ئۆلیگاریش هەڵدەوەشێنرێت.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەیدا کەجەکە وتیشی، دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لەدژی کورد، لەدژی شۆڕشگێر و دیموکراتەکان هەر جۆرە ڕێگا و رێبازێکی قێزەون بەکاردەهێنێت. کارەکتەری دژە مرۆیی خۆی پیشان دەدات، بە ترسی ئەوەی دەسەڵاتەکەی لەدەست دەدات، لە هونەرمەندان لەوانەی کە تویتێک بڵاودەکەنەوە و ڕای خۆیان دەردەبڕن دەترسێت و ئاماژەی بەوەکرد، دەسەڵاتێک کە لە هونەرمەند و لە چەند وشەیەکی تویتێک دەترێست، بە واتای ئەوە دێت کە لە کۆتایی نزیک بووەتەوە.

کەجەکە وتی، "هێزی هونەرمەندان هەموو کاتێک لە هێزی ئەو کەسانەی چەکی یاساکانیان بەدەستەوەیە زیاترە. دەسەڵاتێک کە دوژمنی هونەرە و بە تەنها بیر لە قڕکردن و هێرش دەکاتەوە ناتوانێت خۆی لەسەر پێ بگرێت. ئەوانەی لە هونەر دەترسن و دەیانەویت هونەرمەندان بمرن، لە کۆتایی خۆیان نزیکبوونەتەوە. بە تەنها پێویستە هەموو هێزەکانی دیموکراسی لە دەوری یەکتری کۆببنەوە و لەبەرانبەر دەسەڵات بوەستنەوە."

ڕاگەیەنراوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:

دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بەرپرسی قوڕبانی زۆری ڤایرۆسی کۆرۆنایە

کارەکتەری دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپەی قڕکەر لە تورکیا دوای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر ئاشکرا بوو. ئەم دەسەڵاتە فاشیتە کە بۆئەوەی دەسەڵاتەکەی لەسەر پێ بمێنێتەوە هەموو شتێک بە ڕەوا دەبینێت، لە سەرەتاوە بە شێوەیەکی راستەقینە بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووەتەوە. ترس لە ڕووخانی دەسەڵات هەموو سیاسەتەکانی ئەم دەسەڵاتە ئاشکرا دەکات.

کاتێک ڤایرۆسەکە لە چین بڵاوبووەوە، لە تەنیشت تورکیا واتە ئێران نەخۆشیەکە بینرا و تورکیا وتی، "لەناوماندا نەخۆشی نییە." دوومانگ بانگەشەی ئەوەیان کرد کە لە تورکیا ڤایرۆسەکە نییە. بەم شێوەیە  و بە بانگەشەی دەسەلاتی ئاکەپە – مەهەپە کە گوایە لە تورکیا ڤایرۆسەکە نییە، هەوڵیاندا هاوکاری بۆ دەسەڵاتەکەیان زیاتر بکەن. بۆ ئەوەی نمرەی زیاتر بە دەسەڵاتەکەیان بدەن رێوشوێنەکانیان ٢ مانگ لەدژی ڤایرۆسەکە درەنگخست. بەو هۆیەوە هاوڵاتیان بە ئاسایی ژیانیان بەردەوام کرد. هیچ ڕێوشوێنێک لەبەرانبەر ئەوانە نەگیرا کە لە دەرەوەی تورکیا گەڕانەوە و لە ئەنجامدا ڤایرۆسەکە لە ئەستەنبوڵ و شارە گەورەکانی تر بڵاوبووەوە.

دواتر لە هەموو تورکیا و کوردستان بڵاوبووەوە. بەرپرسیاری ئەوەی کە ڤایرۆسەکە لە تورکیا زۆر بڵاوبووەوە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیە کە ٢ مانگ ڕێوشوێنەکانی دواخست. ئەو دەسەڵاتە بەرپرسیارە مردنی هاوڵاتیانە. لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەکە زۆر بڵاوبووەوە، کۆنتڕۆڵەکە لەدەستیان دەرچوو.بەو هۆیەوە زەحمەتە کۆنتڕۆڵ بکرێت. لە ئیستادا تاوانەکەیان لە لایەن کۆمەڵگاوە بینرا، هەموو کاتێک دەڵێن، ڕێوشوێنەکانمان زیاتر کردووە و دەیانەوێت ڕاستیەکان بشارنەوە و پێچەوانە بکەنەوە.

دەسەڵات ژمارەی قوڕبانیان دەشارێتەوە

دوای ئەوەی هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای قبوڵ کرد، جارێکیتر بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکەی لەسەرپێ بهێڵێتەوە بۆ ئەوەی خۆی وەک سەرکەوتوو پیشان بدات ژمارەی قوڕبانیانی شاردەوە. ئەگەر ١٠٠ کەس گیانیان لەدەست دابێت، ڕایاندەگەیاندن کە ١٠ کەسن. کاتێک دەسەڵات ڤایرۆسەکەی بەجددی وەرنەگرت و کاتێک بڵاوبوونەوەی شاردرایەوە، کۆمەڵگا ڕێشوێنی پێویستە نەگرتەبەر، بەم شێوەیە ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاو بووەوە. کاتێک لە ڕێگای بانگەشە و شەڕێ قیزەونی تایبەت نزیکی بابەتەکە بوونەوە کە دەوڵەتی تورک بەو شێوەیە نزیکی هەموو دۆخێکی جددی دەبێتەوە، گەلانی تورکیا و کارمەندان کەوتنە دۆخێکەوە کە باجی زۆر قوڕس بدەن.

دەسەڵاتی ئاکەپە بۆ ئەوەی لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە هەبوونی ڤایرۆسەکەی قبوڵ نەکرد و دوو مانگ ڕێوشوێنەکانی درەنگ خست، گەل باجی گەورەیدا، دەسەلاتی ئاکەپە لەگەڵ ئەوەی دۆخێکی قوڕس دروست بووە، هێشتا بۆ ئەوەی بۆ دەسەلاتەکەی بەکاربهێنێت دەسەلاتەکەی لەسەر پێ بهێلێتەوە، دەجوولێتەوە. لە خەمی تەندورستی مرۆڤەکاندا نییە ، دەیەوێت لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە.

هیچ کاتێک ژمارەی ڕاستەقینە قوڕبانیان بڵاوناکرێتەوە

ئەم دەسەڵاتە کە جگە لە دەسەڵاتەکەی بیر لە هیچ شتێکی تر ناکاتەوە ژمارەی قوڕبانیان دەشارێتەوە. دەڵێت لای ئێمە ئەمەندە کەس گیانیان لەدەستداوە، لە ئەڵمانیا ئەوەندە کەس گیانیان لەدەستداوە بۆ ئەوەی خۆی بە سەرکەوتووانە پیشان بدات. ئەم دواییە هۆکاری ئەوەی ژمارەی قوڕبانیان زیاتر پیشاندەدات ئەوەیە کە وڵاتانی تریش ژمارەی زۆر بڵاودەکەنەوە. ئێستاش وەک ئەوەی ژمارەی قوڕبانیان ڕاست بێت پیشانی دەدەن. بەڵام هیچ کاتێک ژمارەی ڕاستەقینە بڵاوناکەنەوە. ژمارەی قوڕبانیانی تورکیا لە ولاتانی وەک ئەڵمانیا و هۆڵەندا کەمتر پیشان ددەدەن و بەو شێوەیە بانگەشە دەکەن. هەموو ڕۆژێک پیشانی دەدەن کە دۆخی وڵاتانی تر چەندە خرابە و بەو شیوەیە هەوڵ دەدەن دۆخەکەیان بە قبوڵکردن بدەن. هەروەها بۆ ئەوەی وا پیشانی بدەن دەسەلاتەکەیان سەرکەوتووە دەڵێت، تەمەنی ئەو کەسانەی گیان لەدەست دەدەن سەروو شەشت ساڵە و خۆیان نەخۆشن. بەم قسانە دەیانەوێت دۆخەکە ئاسایی بکەنەوە، بەو شێوەیە دەیانەوێت هەڵوێستی کارمەندانی تەندروستی  و هەلوێستی لایەنەکانی تر و کۆمەڵگا کەم بکەنەوە و بەو شێوەیە نیشانی دەدەن کە تا چ رادەیەک دوورن لە مرۆڤایەتی.

وەک پرۆپاگاندە و بانگەشە کەلوپەلیان بۆ ئیسپانیا و ئیتاڵیا نارد

لە دۆخێکدا کە دۆخی تەندروستی لەبەرچاوە و تورکیا بۆ تێکۆشانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامێری پشکنینەکانی لە چین وەرگرتووە و لەناو وڵاتانی جیهاندا یەکەمین وڵاتە کە کەمترین پشکنینی ئەنجامداوە، بە فڕۆکەی کارگۆ بە تەنها بۆ پرۆپاگاندە و بانگەشە هەندێک کەلوپەلیان بۆ ئیسپانیا و ئیتاڵیا نارد. هیچ پەیوەندیەکی ئەو شتانەی کە کۆمەڵگا دەبینێت و دەژیت و میدیای لایەنگری پیشانی دەدات بەیەکەوە نییە. لەبەرئەوەش کۆمەڵگا بڕوا بە بانگەشەکانیان ناکات. کۆمەڵگا بە تەنها بڕوا بەو شتە دەکات کە دەبینێت و تێیایدا دەژی. وەک ئەو پەندە وایە کە دەڵێت "شەرت کل و کلدان نییە، شەرت تەشی و بادانە". لەبەرئەوەی لە دۆخە ئاساییەکاندا خۆهەڵکیشان واتای ڕاستی نییە.

ئاکەپە – مەهەپە هەموو شتێک بۆ ئەوە دەکات کە لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە

دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوت، بێوەستان بەردەوامی بە هێرشی سەر کورد و هێزە دیموکراتەکاندا. بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشانی داوە کە ئەگەر تورکیا هەڵبوەشێت و تێکیشبچێت، هەموو کەسێک ڕووبەڕووی مەرگیش ببێتەوە دەست لە شەڕی دژی کورد و هێزە دیموکراتەکان هەڵناگرێت. نە تەنها لەسەر گەلی کورد  و هێزە دیموکراتەکان، فشاری لەسەر هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ناو سیستمەکەش لەم دۆخەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەکات. دەڵێت لەم دۆخەدا من هەر جۆرە فشارێک بکەم کەس دەنگی لێدەرنایەت. هەوڵ دەدات دیکتاتۆری خۆی بەهێز بکات. لەم دۆخانەدا بۆچوونی سیاسی چۆن بێت لەجێگەی ئەوەی پشتگیری کۆمەڵگا بەهێز ببێت، بە تەواوی هێزە سیاسیە پارتیزانەکانی تر بە ئامانجگیراون و هەوڵدراوە ئۆپۆزسیۆن بێکاریگەر بکرێت. بەر لە ئیستا بە سیاسەتی شەڕ ئۆپۆزسیۆنیان بێدەنگ دەکرد، ئێستاش لە رێگەی ڤایرۆسەوە ڕووی کردووەتە ئۆپۆزسیۆن. بەم شێوەیە جگە لەوەی بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەی بدات پیشانی داوە کە هیچ بەهایەکی ئەخلاق، ویژدانی و بەهای هاوبەشی کۆمەڵایەتی لای ئەوان نییە.

پشتگیری کۆمەڵگا تایبەتمەندیەکی سەرەکی مرۆڤایەتیە. تایبەتمەندی سەرەکی کە کۆمەڵگا دەکاتە کۆمەڵگا ئەمەیە. کاتێک لە کۆمەڵگادا ڕوحی پشتگیری بمرێت هەموو بەهاکانی تریش دەمرن. ئەم دەسەڵاتە دەڵێت، ئەگەر کۆمەڵگا پشتگیری یەکتری بکات، لەدژی دەسەڵاتیش رێکخستن دەبێت و هەلوێستێکی هاوبەشیان دەبێت، دەسەڵاتەکە لاواز دەبێت و بۆیە نایەوێت کۆمەڵگا پشتگیری لە یەکتری بکات. بۆئەوەی دەسەڵاتەکەیان بمێنێتەوە، نابێت هیچ بەهایەکی هاوبەشی کۆمەڵگا هەبێت، پێویستە هەڵوێست و ژیانی هاوبەشی کۆمەڵایەتی نەبێت. دەسەڵات دەیەوێت کۆمەڵگا وەک مەڕوماڵات بێت، جگە ئەو شتەی کە دەوڵەت بۆی دیار دەکات نابێت خاوەن هیچ هزر و هەڵوێستێک بێت، ئەوان کۆمەڵگایەکی بەو شێوەیەیان دەوێت. دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی بەو شێوەیە دروست بکەن ڕێگا بە هێچ خەباتێکی کۆمەڵایەتی تر نادەن. بە تەنها کۆمەڵە و وەقفی ژێر دەسەڵاتیان دەتوانن کار بکەن. هەموو کار و خەباتی ئەوانیش بۆ کۆمەڵگا نییە، بۆ ئەوەیە کە دەسەڵاتەکەیان لەسەر پێ بمێنێتەوە.

لەبەرئەوەی دەسەڵات لەدژی دیموکراسیە هێرش دەکاتە سەر شارەوانیەکانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان

لەم دۆخە سەخت و زەحمەتانەدا کە شارەوانیەکان لەگەڵ کۆمەڵگا لەناو هەوڵدان و نوێنەری ڕاستەقینەی کۆمەڵگان، ڕێگریان لێدەکرێت کە هاوکاری کۆمەڵگا بکەن. لەم ڕۆژەدا شارەوانیەکان تاکە دەزگان کە دەتوانن کۆمەڵگا لەسەر پێ بهێڵنەوە. شارەوانی بە واتای دیموکراسی خۆجێیی و تاکە دیموکراسی دێت. لە دیموکراسیدا سنوردارکردن دەوڵەت و بەرپرسانی دەسەڵات بە واتای بەهیزبوونی گەل و کۆمەڵگا لەبەرانبەر ناوەندیبوونی دەوڵەتە. دەوڵەت و دەسەڵات لەناو دووسەد ساڵی ڕابردوودا زیاتر ناوەندی بووە و بووەتە شێوەیەکی دەستپۆتیک. دەسەڵاتە فاشیتەکان دوایین دۆخی بەرچاوی دەسەڵاتی دەستپۆتیکی ناوەندین. دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ناوەندی، نایەوێت گۆڕەپانێکی تری هەناسەهەڵمژین و دیموکراسی بۆ کۆمەڵگا بهێلێتەوە. لەبەرئەوە دوژمنی دیموکراسیە و هێرش دەکاتە سەر بەڕێوەبەرە خۆجێیەکان و شارەوانیەکان کە ناتوانێت کۆنتڕۆڵیان بکات. لە ماوەی ڕابردوو هێرشی قوڕسی کردە سەر شارەوانیە کوردیەکان و ئیستاش دەیەوێت شارەوانیەکانی ئۆپۆزسیۆن لەناو سیستمدا بێکاریگەر بکات. دەیەوێت شێوەیەکی جیاوازی قەیومەکان بەرەوپێشەوە ببات. دیموکراسی بە واتای بەهێزبوونی گەل دێت. بە واتای بەڕێوەبەرایەتی گەل دێت. دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە شارەوانیەکان، دیموکراسی خۆجێیی و بەهێزبوونی گەل وەک دەرەوەی دەوڵەت دەبینێت و هێرش دەکات. لە دەرەوەی هێزی ئۆتۆریتەر و ناوەندی هیچ لایەنەکی دیموکراسی  یان رێکخستنێکی کۆمەڵایەتی و پشتگیریەک قبوڵ ناکات. ئەوە بە تەنها دوژمنایەتی دیموکراسیە، دوژمنایەتی گەل و کۆمەڵگایە. بێگۆمان دوژمنایەتی دیموکرایش بەم واتایە دێت.

ئاکەپە دوژمنی کۆمەڵگا و گەلە

پشتگیری خۆجێیی و کۆمەڵایەتی زۆر گرنگە. کۆمەڵگا و شارەوانی باش دەزانن کە کێ پێویستی بە هاوکاری هەیە. دەزانن پشتگیری کێ بکەن. دەوڵەتیش هەموو کاتێک پشتگیری لە هاوکارەکانی دەکات. لەبەرئەوەی لە نزیکەوە کۆمەڵگا ناناسێت. ناتوانێت کێشەکانی کۆمەڵگا چارەسەر بکات. بە تایبەتی لەم جۆرە پەتایانەدا خۆرێکخستنکردنی خۆجێیی و کۆمەڵگاکان زۆر گرنگە. ڕێگریکردن لە تۆڕەکانی پشتگیری خۆجێیی و کۆمەڵگا بە تەواوەتی دوژمنایەتی گەلە. ئێستا یەکە هەرێمی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ پڕکردنی بۆشایی دەوڵەت و بۆ ئەوەی خزمەتی کۆمەڵگا بکەن دروست بوون. بەڵام لەبەرئەوەی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە دوژمنی دیموکراسین هێرش دەکەنە سەر پشتگیری کۆمەڵگا و یەکە دیموکراتەکانی هەرێمی. دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە تێکۆشانی دژی پەتاکەی بۆیە لاواز کرد، لەبەرئەوە لە دۆخی دوژمنایەتی کۆمەڵگا و گەلدا بوو.

دەبێت لەدژی هەر جۆرە توندوتیژیەکی بەرانبەر ژنان بووەستینەوە

دەوڵەت ئاگاداری دۆخی کۆمەڵگا و مرۆڤەکان نییە. نمونەی بەرچاوی ئەوەش ئەوەیە: تا ئێستاش گوێ لە کارمەندانی تەندروستی کە ڕووبەڕووی پەتاکە بوونەتەوە نادات و لەدژی توندوتیژی سەر ژنان بێدەنگە. کێشەی گەلان کە بە تەنها بە دەسەڵات و داگیرکەری نزیکی دەبێتەوە چارەسەر ناکرێت و لە ناو کۆمەڵگاشدا کێشە سەرەکیەکە کە پەیوەندی نێوان ژن – پیاوە هیچ هەڵوێستێکی لەوبارەیەوە نییە. لە کاتێکدا کە دەڵێت لەدژی پەتاکە کە ماڵەوە بمێننەوە، بەڵام هیچ گوێ بە کێشە ئابۆری و کۆمەڵایەتیەکان ناو ماڵ نادات. پێشتر توندوتیژی پیاوان لەبەرانبەر ژنان زۆر بوو و لە ئێستاش بەهۆی ئەوەی ٢٤ کاتژمێر لە ماڵەوەن توندوتیژیەکە زیاتر بووە. ئەم دەسەڵاتە هیچ ڕێوشوێنێکی لە بەرانبەر توندوتیژی سەر ژنان نەگرتووەتەبەر و توندوتیژی وەک شتێکی ئاسایی دەبینێت و وەک هەڵوێستێکی ئەرێنی پیشانی دەدات. لەبەرئەوە ئێمە وەک گەلی کورد، هەموو گەلانی تورکیا، پێویستە وا پیشانی بدەین کە نەخۆشیەکی پیاوانە کە لەبەرانبەر ژن بەڕێوەدەبرێت. شۆرشی ژن کە لە کوردستان بەرەوپێشەوەچوو و ئەو شۆرشە وایکرد کە بەو شۆڕشە دیموکراتە پیاوانیش گۆڕاون. لەسەر ئەم بناغەیە بۆ ئەوەی لەسەر بناغەی پەیوەندی دیموکراسی و یەکسانی ژن بەرەو پێشوە بچێت ئەو بارە دەکەوێت سەر شانی کورد و بە تایبەتی پیاوان و بانگەوازیمان ئەوەیە پێویستە ئێمە لەدژی هەر جۆرە توندوتیژیەک لەسەر ژنان بووەستینەوە.

زیندانیان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕووبەڕووی مەرگ دەکەنەوە

گەلەکەمان و هێزە دیموکراسیە بە بەهاکان:

لەم قۆناغەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ئێمە باشتر دەبینین کە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لەسەر پشتی گەلەکەمان زیاتر بووەتە بار. تاکە دەردی دەسەڵاتی هاوپەیمانی ئاکەپە – مەهەپە دەسەڵاتەکەیانە و بە سیاسەتەکانی دیار دەبێت کە ئامانجیان چارەسەری کێشەی گەلان نییە. بەو پارەیەی کە بۆ کڕینی چەک بۆ چەتەکان و شەڕ دابینکرا دەیانتوانی ڕێگا لەم بەتایە بگرن و سیستمێکی باشی تەندروستیان پیادەبکردایە. ئەم دەسەڵاتە خاوەنی هیچ سیستمێکی تەندروستی و پێویستیەکانی کۆمەڵگا نییە. لەگەڵ ئەوەشدا سیستمەکەیان بەشێکی زۆری خزمەتی تەندروستیان بە پارە ڕادەستی کۆمپانیەکان کردووە. ئەم سیستمەی تەندروستی بۆ کەسانی هەژاری ناو کۆمەڵگا نییە، بۆ چینە دەولەمەندەکە دروست کراوە. ئەم ڕاستیە ڕووی دەسەڵات بە باشی دەخاتەڕوو.

دەسەڵاتێک هەیە کە سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا نابێت. ئێمە باسی دەسەلاتێک دەکەین کە هەموو هەل و هێزی خۆی بۆ دوژمنایەتی گەلی کورد و دیموکراسی تەرخان کردووە. بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکان هەیە یەکەمجار هێزە دیموکراتەکانیان کردە ڕۆژەڤ، بەڵام دەسەڵاتی فاشیست بە عەقلیەتی 'کورد با دایکی خۆی نەبینێت'هێزە دیموکراتەکانی کورد و دۆستەکانیان دەستگیردەکەن و ڕووبەرووی مەرگیان دەکەنەوە.

سەرەتا گەلی کورد و هەموو گەلانی تورکیا، پێویستە دوژمنایەتی دەسەڵات بەرانبەر گەل و کۆمەڵگا ببینن. چۆن بە هۆی ئەوەی دوو مانگ رێوشوێنیان نەگرتەبەر بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا، بە ڕێگریکردن لە پشتیوانی دەزگا هەرێمیەکان بۆ کۆمەڵگا، لەدژی ئەم ڤایرۆسە ، تێکۆشانی دژی پەتاکەیان لاواز کردووە و تاوانیان ئەنجامداوە.

پێویستە گەلەکەمان و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا پشتگیریەکەیان بەهێز بکەن. لەدژی ئەم ڤایرۆسە تێبکۆشن، بە پشتگیری و رێکخستن لەدژی دەسەڵاتی فاشیتی ئاکەپە – مەهەپە کە لەدژی گەل بووە بە مەکینەیەکی شەڕ، بە هەموو شێوەیەک تێکۆشانەکەیان فراوان بکەن و کاتی ئەوە هاتووە لەم دەسەڵاتە ڕزگار ببن."

ف.ق