"کەرنتینەی بێ پارە، پاپەند نابین ئەمجارە"
وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی شەش ڕۆژ قەدەغەی هاتوو چۆی ڕاگەیاندوە، هاوڵاتیانش ڕژاونەتە شەقامەکان درووشمی (کەرنتینەی بێ پارەی، پاپەند نابین ئەمجارە) دەڵێنەوە.
وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی شەش ڕۆژ قەدەغەی هاتوو چۆی ڕاگەیاندوە، هاوڵاتیانش ڕژاونەتە شەقامەکان درووشمی (کەرنتینەی بێ پارەی، پاپەند نابین ئەمجارە) دەڵێنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ ١ی مانگ بە بیانوی بڵاو بوونەوە و تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی شەش ڕۆژ هەموو جۆرە قەدەغەیەکی هاتوو چۆی ڕاگەیاند.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە حکومەت ماوەی شەش مانگە موچەی فەرمانبەر و مامۆستا و هێزەکانی ناو خۆ و پێشمەرگە و هاوڵاتیانی دابەش نەکردوە، ئەوەش وایکرد بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ سەربارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ کاردانەوەی لێبکەوێتەوە، ئێوارەی دوێنێ هاووڵاتییانی هەر یەک لە شارەکانی قەڵادزێ، ڕانیە، دەربەندیخان و چەمچەماڵ ڕژانە سەر شەقامەکان بە درووشمی (کەرنیتنەی بێ پارە، پابەند نابین ئەمجارە) ناڕەزایەتیان دەربڕی و داوایان کرد ڕەچاوی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بکرێت.
هاوکات سەرلە بەیانی ئەمڕۆش دوکاندارەکانی شەقامی مەولەوی لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ڕیکخست و ڕەخنەی توندیان لە حکومەت گرت، کە ڕەچاوی بژێوی و ژیانی هاووڵاتییان ناکات، ئەو سیاستەی کە حکومەت بەرێوە دەبات کاریگەریی خراپی لە ژیانی هاوڵاتیان دروستکردووە.
هاوکات هەر لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبکەی ڕاگەیاندووە: "كوردستان لهناو دوو قهیرانی ئابوری و تهندروستی سهختدایه و ههر چارهسهرێك پێشنیارێک پیاده دهكرێت لهلایهن حكومهتهوه، پێویسته رهچاوی ههردوو قهیرانهكه بكات تا كهرامهت و تهندروستی و بژێوی خهڵك پارێزراو بێت و هیچیان نهكرێن به قوربانی ئهویتر".
ژ.ت