کەرکوک، بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی گڵکۆی شەهیدان کرا

بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لەشاری کەرکوک ئەنجومەنی کەرکوک تەڤگەری ئازادی سەردانێکی ڕێکخست بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان.

ئەمرۆ لە رۆژی عارەفەدا وەکو نەریتێکی کۆمەڵایەتی و ئاینی کۆمەڵگای باشور و کۆمەڵگای ئیسلامی خەلکی سەردانی گۆری کەسوکاریان دەکەن ، تەڤگەری ئازادیش لە کەرکوک وەکو خاوەنداری کردن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد.

ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە سەردانی کردنیدا بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانیان کردەوە و داوایانکرد، کە یەکێتی گەلی کورد دروستبکرێت، بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدان بە فیڕۆ نەچێت.

لە سەردانەکەیاندا بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان ئەندامانی ئەنجومەن و هەردوو هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوک بەلێنیان دووپات کردەوە کە درێژە پێدەری ئەو رێگایە دەبن کە ئەو شەهیدانە لەپێناویدا شەهیدبوونە.

ڕێحان حەمادی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەرکوکی تەفگەری ئازادیکۆمەڵگای کوردستان سەبارەت بەسەردنی کردنی تەڤگەری ئازادی بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی: "بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانی جیهان دەکەین بە تایبەتی موسڵمانانی هەرچوارپارچەی کوردستان، ئێمە وەکو ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی هاتووین بۆ سەردانی گڵکۆی شەهیدان بێگومان ئەم سەردانە جیاوازە بە بەراورد بە سەردانەکانی قۆناغی ڕابردوو چونکە ئیستا دوخی ناوچەکە بەتایبەتی کوردستان لە ئالۆزیەکی گەورەیە.

لە بۆنەیەکی ئاینی بەم شێوەیە ئێمە سەرو رێز و نەوازش دادەنین بۆ گشت شەهیدانی سەربەرزی کوردستان کە بە خوێنی خۆیان توانیان کوردستان بپارێزن ."

هەروەها هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی وتیشی: "لەکاتێکدا دوژمن لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکاتە سەر گەڵەکەمان پێوێستە ئەم شەهیدانە بەبیربێنینەوە کە چۆن خۆیان بەخشی بۆ ئازادکردنی کوردستان و پێویستە درێژە پێدەری رێگای ئەو شەهیدانە بین و یەکریزی بپارێزین."

لە کۆتایدا ڕێحان حەمادی وتی: "لە کاتێکدا ئێمە سەردانی گۆری ئەم شەهیدانە دەکەین لە کەرکوک کە رۆژ بە رۆژ دوژمنانی گەڵەکەمان هەوڵی تێکدانی ئەم شارە دەدەن ئێمەش لەسەر گۆری ئەم شەهیدانە بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە دڕێژە پێدەری ئەو ڕێبازە دەبین کە لەپێناویدا شەهیدبوونە."

ز.ش