کەرکوک؛ تەفگەری ئازادی سەردانی گۆڕی شەهیدانی کرد و بەلێنیان دووپات کردەوە

ئەندامانی ئەنجوومەن و هەردوو هاوسەرۆکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، ئەنجومەنی هەرێمی کەرکووک سەردانی گۆڕی شەهیدانیان کرد بەلێنیان دووپات کردەوە کە درێژە پێدەری ڕێگای ئەوان دەبن.

ئەمرۆ لە رۆژی عارەفەدا وەکو نەریتێکی کۆمەڵایەتی و ئاینی کۆمەڵگای باشووری کوردستان و کۆمەڵگای ئیسلامی خەلکی سەردانی گۆری کەسوکاریان دەکەن ، تەفگەری ئازادیش لە کەرکووک وەکو خاوەنداری کردن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی سەردانی گۆری شەهیدانیان کرد و بەلێنیان دووپات کردەوە کە خوێنی ئەوان بە فیرۆ نەچووە و درێژە پێدەری ئەو ڕیگایە دەبن کە ئەوان لە پێناوی شەهید بوونە.

حوسێن کەرکوکی بەرپرسی دەستەی پێوەندییەکانی تەفگەری ئازادی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی: "بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانی جیهان دەکەین بە تایبەتی موسڵمانانی هەر چوارپارچەی کوردستان ، ئێمە وەکو ئەنجومەنی هەرێمی کەرکووکی تەفگەری ئازادی هاتووین بۆ سەردانی گۆری شەهیدان بێگومان ئەم سەردانە جیاوازە بە بەرئاورد بە سەردانەکانی قۆناغی ڕابردوو چونکە ئیستا دوخی ناوچەکە بەتایبەتی کوردستان لە ئالۆزیەکی گەورەدایە.

لە بۆنەیەکی ئاینی بەم شێوەیە ئێمە سەر رێز و نەوازش دادەنەوێنینەوە بۆ هەموو شەهیدانی سەربەرزی کوردستان کە بە خوێنی خۆیان توانیان کوردستان بپارێزن ."

هەروەها حسین کەرکوکی وتیشی: "لەکاتێکدا دوژمن لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکاتە سەر گەڵەکەمان پێوێستە ئەم شەهیدانە بەبیربێنینەوە کە چۆن خۆیان بەخشی بۆ ئازادکردنی کوردستان و پێویستە درێژە پێدەری رێگای ئەو شەهیدانە بین و یەکریزی بپارێزین."

لە کۆتایدا حوسێن کەرکوکی ڕایگەیاند: "لە کاتێکدا ئێمە سەردانی گۆری ئەم شەهیدانە دەکەین لە کەرکوک کە رۆژ بەرۆژ دوژمنانی گەڵەکەمان هەوڵی تێکدانی ئەم شارە دەدەن ئێمەش لەسەر گۆری ئەم شەهیدانە بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە دڕێژە پێدەری ئەو ڕێبازە دەبین کە لەپێناویدا شەهیدبوونە."

ک-ش