کەژار: پێویستە ٣ی ئاب وەک رۆژی تێکۆشان لە دژی فێمێنیسید و قڕکردن رابگەیەندرێت

دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەى ژنانى ئازادى رۆژهەڵاتى کوردستان (کەژار - KJAR) بە بۆنەى ٣ی ئاب ساڵیادی فەرمان و کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان لە ساڵی ٢٠١٤دا راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەى ژنانى ئازادى رۆژهەڵاتى کوردستان (کەژار - KJAR) بە بۆنەى ساڵیادی کومەڵکوژکردنی ئێزدییەکان لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا رایگەیاند "پێویستە ٣ی ئاب وەک رۆژی تێکۆشان لە دژی فێمێنیسید و قڕکردن رابگەیێندرێت".

دەقی راگەیاندراوەکەى کەژار

بۆ رای گشتی و راگەیاندن

پێویستە ٣ی ئاب وەک رۆژی تێکۆشان لە دژی فێمێنیسید (ژنکوژی) و قڕکردن رابگەیێندرێت.

هێزە دەسەڵاتدار و داگیرکەرەکان بە ئاواکردن و پێش ئاوەڵەکردنی چەتەکان داعش لە کوردستاندا زۆر قڕکردنیان پێکهێنا. بەو قڕکردنانە جارێکیتر لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ئێش و برینێک کە هەبوویان قووڵتر کرد. خەراپییەک کە بەڕێگەی تاریکایی داعش گەیشە ئەو جوگرافییایە تەنیا بە قڕکردنی ئێزدییانەوە سنووردار نەمایەوە؛ لە هەمانکاتدا گەلانی وەکوو عەڕەب، سوریان، ئەرمەن و کوردیان بە ئامانج گرت بەڵام، فێمێنیسیدێک کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا لە دژی ژنانی ئێزدی پێکهات، بە ئامانجی قڕکردنی تەواوی ئێزدخان پێشخرا. لە رۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا چەتەکانی داعش لە شەنگال زیاتر لە ٥ هەزار ئێزدی کە زۆربەیان ژن، منداڵ و بەتەمەن بوون، قەتڵکردن. بە هەزاران کەس لە مەڵبەندیان کۆچبەر کران، کەسانێک کە لەلایەن داعشەوە بە یەخسیر گیرابوون، رووبەڕووی کردەوەی هۆڤانە بوونەوە، ژنان رووبەڕووی دەستدرێژی بەکۆمەڵ بوونەوە و لە بازاڕی کۆیلەیاندا فرۆشتران.

قڕکردنێک کە پێکهات لە بیری ئێزدییان و ئێزدخاندا وەکوو فەرمانی٧٣ـیەمین مایەوە. هەموو شەهیدان، گووتنەوە و بەڵگەش، بۆ ئەوەی کە ئاستی دڕندانەیی ئەو قڕکردنە نیشان بدات، تێرکەر نییە. گەلی ئێزدی هێشتا نەیتوانیوە برینی فەرمانی ٧٣ـیەمین ساڕێژ بکەن. هێشتاش نزیکەی ٣هەزار ژن و منداڵ کە داعش رفاندوونی و چارەنووسیان نادیارە، هەیە. سەرەڕای ئەوەیکە بە سەدان ژن و نزیکەی ٢هەزار منداڵی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار کراویشن، هێشتا کێشە کۆمەڵایەتی، دەرونی و جەستەییەکانیان تێپەڕ نەکردووە. دەوڵەتی تورکیا نەتەنیا رووی چەتەکانی لە شەنگال کرد لە هەمانکاتدا بە شێوەیەکی فەرمی بە فڕۆکە جەنگییەکانیەوە گەلی ئێزدی بە هێرشی هەوایی قەتڵکرد و هەتا ئەمڕۆکەش کۆمەڵکوژییەکانی بەردەوام دەکات.

ئێمە وەکوو کەژار قڕکردنێک کە بە دەستی چەتەکانی داعش و پشتگیری هێزە دەسەڵاتدار و داگیرکەرەکان پێکهاتووە؛ بە تووندی شەرمەزار دەکەین. لە ساڵڕۆژی حەوتەمیندا لە کەسایەتی شەهیدانی پێشەنگمان مامی ئێزدخان، مام زەکی، نازێ، نوژیان، دڵگەش، بێریڤان، بەرخۆدان و زەردەشتاندا سەرجەم شەڕڤانان و پارێزەرانێک کە بە هانای گەلەکەیان لە شەنگالەوە چوون و لە بەرامبەر قڕکردن بە قارەمانێتی و فیداکارییەکی گەورەوە شەڕیان کرد و شەهید بوون بە رێزەوە وەبیر دێنینەوە و سڵاومان ئاراستەی رۆحێک دەکەین کە بۆ ئازادی شەڕی کرد.

ژنی کورد بە فیکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بزووتنەوەی ئازادی خۆی ئاواکرد. لە بەرامبەر هێزە دەسەڵاتدار و داگیرکەرەکان لە هەر بوارێکەوە شەڕ و تێکۆشانی کرد. ئەو تێکۆشانە بە دەیان ساڵە بە شێوەیەکی بێ هاوتا بەڕێوەدەچێ و سەرەتا لە بواری ئایدیۆلۆژی و رێکخستنیدا و دواتر لە بواری چەکداریشەوە پێشخرا. ژنان، هێزی پارستنی خۆیان ئاوا کرد و لە بەرامبەر دەسەڵاتداری دەوڵەت، لە بەرامبەر چەتەگەلێک بەوێنەی داعش؛ یێکینەکانی پاراستنی ژنان (یەژەشە)یان ئاوا کرد. یەژەشە بۆ ئازادی کۆمەڵگەی ئێزدخان پێشەنگایەتی کرد و پێشی لە قڕکردن گرت. هێزی پاراستنی گەوهەری ژنی کورد، وایکرد کە لە ناوچە و جیهاندا بە خۆشەویستییەکی گەورەوە پێشوازی بکرێت. بۆ هەموو ژنانی ئازادیخواز بوو بە ئیلهام، بوو بە موڕاڵ، بوو بە بڕوای تێکۆشانی ئازادی و شۆڕشی ژن.

گەلی کورد لە مێژووی خۆیدا رووبەڕووی زۆر قڕکردنان بووە. بەهۆی سەپاندنی ژیانی کۆیلەیەتی لە لایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە لەسەر ژن و گەلی کورد، سیاسەتی قڕکردن بەردەوام بەڕێوەچووە و هەتا ئەمڕۆش ئەو سیاسەتانە بەردەوام دەکرێن. هێزە سەرمایەدار، دەسەڵاتدار و قڕکەرەکان، قڕکردنی سەر گەلی ئێمەی ئێزدییان بەدەستی ئاکەپە-مەهەپە و هێزە نۆکەرەکانی ناوچە و بە تایبەتیش بە هاوکاری پەدەکە پێشخست. شەڕڤانانی گەل هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بە هەڵمەتی باهۆز داعشیان تێکشکاند. ئەوەش تۆڵەسەندن و مزگێنی رزگارکردنی هەموو ژنانی ئێزدی بوو. رێبەر ئاپۆ بە پێشبینینی خۆی بۆ گەلی شەنگال و بۆ پاراستنی ژنان هێندێک هەڵسەنگاندنیان کرد و باسیان لە گرنگی هێزی پاراستن و رێکخستنکردنی گەل کرد. بۆ ئەمەش شەڕڤانان و مێلیتانانی رێبەر ئاپۆ پێشیان لەو قڕکردنە گرت و جارێکیتر بوون بە پارێزەر و ئاواکەری سیستەمێکی نوێ بۆ گەلەکەیان. ئەمڕۆکە شەنگال لە لە دەوری پارادایمی رێبەر ئاپۆدا، بە پارادایمی کۆمەڵگای دیموکراتیک، ژینگەپارێز و ئازادیخوازی ژنەوە سەرلەنوێ ئاوا دەبێت و دەپارێزرێت. ئەمڕۆکە کۆمەڵگای ئێزدی لەسەر بنەمای پێوەرەکانی ئەخلاقی و سیاسی، خۆی بەڕێوە دەبات. ئەمڕۆ هەموو کۆمەڵگا بە تایبەتیش ژن بە بیری ئازادی سەرلەنوێ خۆیان ئاواکردەوە و لە بەرامبەر دەسەڵاتداری و داگیرکاری رادەوەستێت. گەلی ئێمەی ئێزدی بە رێکخرا و دامەزراوەکانی خۆیان سیستەمی خۆیان ئاواکرد و بە هێزەی پاراستنی گەوهەری خۆیانەوە، خۆیان دەپارێزن.

وەکوو کەژار دەزانین کە ئەو زیهنییەتە کە ژنان دەخاتە بازاڕی کۆیلەیان و وەکوو موڵک قەتیس دەکات، زیهنییەتی دەسەڵاتدارە کە لە راستی خۆیدا هەوڵدەدات لە تێکۆشانی ئازادی ژن کە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشدەکەوێت، تۆڵەبستێنێت.

بۆ ئەمەش بانگەوازی لە هەموو ژنانی جیهان دەکەین، لە کوێ دەبن با ببن، پێویستە بە یەکەوە تێکۆشانی ئازادی ژنانێک کە رووبەڕووی توندوتیژی، قەتڵکردن و لەناوبردن دەبنەوە، بەرز بکەین.

هەروەها لە ساڵڕۆژی قڕکردن و فێمێنیسیدی (ژنکوژی) لە دژی گەلی ئێزدی بانگی هەرکەسێک دەکەین کە هەتا ٣ی ئاب وەکوو رۆژی"تێکۆشان لەدژی فێمێنیسید (ژنکوژی) و قڕکردن" بناسرێت؛ تێکۆشانیان لە گۆڕەپانەکان و لە دام و دەزگا نێونەتەوەییەکاندا بەردەوام و بەهێز بکەن.

لە کۆتاییدا وەکوو کەژار دەڵێین کە: ئەو قڕکردنە نە تەنیا لەسەر ژنانی شەنگال، لەسەر هەموو ژنانی جیهان بەڕێوەچووە. بۆ ئەمەش هەموو ژنانی جیهان لە بەرامبەر ئەو داگیرکارییە راوەستان و تێکۆشانیان کرد و لەمڕۆ بە دواوەش هەموو ژنانی ئێزدی و ژنانی ئازادیخواز بە زانابوونەوە دەجوڵێنەوە. بە تێکۆشانێک کە ئەمڕۆ لە هەر چوار بەشی کوردستان بەڕێوەدەچێ بە پێشەنگایەتی ژنەوە ئازادی و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین و هەرگیز ناهێڵین کە چرای ئێزدخان بکوژێتەوە. بۆ ئەوەی بەردەوام رووناک و گەش بمێنێتەوە؛ خۆڕاگری و تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین.

ژ.ت