کەژەکە: ١٥ی تەباخ ژیانەوەی کوردستان، ژنان و گەنجانە

کۆردیناسیۆنی کەژەکە پیرۆزبایی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ/ ٢٤گەلاوێژی کرد و ڕایگەیاند: "هەڵمەتی ١٥ی 'تەباخ' بەرخۆدان و ژیانەوەی ژن، گەنج و ئەوکوردانەیە کە لەبەردەم لەناوچووندا بوون".

کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەبۆنەی سالیادی ٣٥ەمینی هەڵمەتی ١٥ تەباخ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "پیرۆزبایی جەژنی ئازادی ١٥ی تەباخ لە ژنان، گەلەکەمان و مرۆڤایەتی پێشکەوتوو دەکەین. هەڵمەتی سەربازی ١٥ی تەباخ لە هەمان کاتدا لە سەرەتای تۆڵەکردنەوەی شۆڕشگێڕی لە دژی کردەوەکانی بکوژ و ئەشکەنجەکارانی زیندانی ئامەدە".

کەژەکە ڕایگەیاند: "لەو ڕۆژانەی کە هەبوونی گەل و وڵاتەکەمان گفتوگۆ دەکرا، ئێمە گەیشتینە سەردەمێکی وەها کە هەبوونی داگیرکەریی لە وڵاتەکەمان بووەتە بابەتی وتوێژ" و ئاماژ بەوەش کراوە "ڕاستییە گیانفیداییەکەمان لە ڕەنجی عەگیدان، زیلانان، مەزلومان، کەمال پیران، حەقی قەراران، دەلالەکان، ئاتاکەکان ، مەدیا ماوایان، ئارمانجان، هەڵمەتان ئێستا لە ڕۆژئاوا خولقاوە، لە شەنگالەوە هەتا بۆتان، دێرسم، برادۆست، دەریای ڕەش گورزی قورس لە داگیرکەریی دەوەشێنێت. بۆیە فیشەکی یەکەمی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ، هەنگاوێکی نوێ و ئایدیۆلۆژی، سیاسی، ڕێکخراوەیی، هێڵێکی نوێی شەڕ و ژیانە".

کەژەکە ئاماژەی بەوەش کرد، پارادیگمای نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوەتە هێڵی ژیانی ئازادی گەلان و ڕایگەیاند: "سیستمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک هیوای گەلان و ژنان ڕۆژبەرۆژ گەورەتر دەکات. پارادیگمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی گۆڕیوە بۆ داهاتووی ژیانی ئازادی مرۆڤایەتی. بە چالاکی ١٥ی تەباخ تێکۆشانی هەبوونی گەلی کورد جارێکی دیکە گەشاوەتەوە، کوردستان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕووناک کردوەتەوە".

کەژەکە ڕایگەیاند، گەلی کورد لە پێشەنگایەتی ئۆجالان و بزووتنەوەی ئازادیی بە ڕێبازی شەڕی گەل و شۆڕشگێڕی تێکۆشانە ئازادییەکەی بە ڕێبازێکی پتەو لە ڕووی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە لە دژی داگیرکەریی خۆی دەپارێزێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کورد ئیتر ژیانی بێ ستاتۆ قەبوڵ ناکات، تیکۆشانەکەی بۆ ئەوە لە هەموو ناوچەیەک بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەردەوام دەکات، هەروەها ئەوەش هاتووە: "بزووتنەوە ئازادییەکەمان کە ڕێبازی گەریلا مۆدێرنەکانی سەدەی ١٢یەکەمی خولقاند، گورزی کاریگەری لە فاشیزمی تورکیا وەشاند. بە گورزی بەهێز تێکۆشانی ئازادی سەردەخات. لەسەر ئەو بنەمایە سڵاو دەنێرین بۆ هێزە سەربازییەکانی یەژا ستار و هەپەگە بەهۆی بەرخۆدانەکانیانەوە. ناهێڵین فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بحەسێتەوە. لەم سەردەمەی ئێستادا باشوری کوردستانی کردوەتە گۆرەپانی بەرخۆدانی گەورە و مێژوویی و ئەخلاقی ئازاد فێری تورکیا و هێزە هاوکارەکانی دەکەن. بە هێڵ و هەڵوێستە خۆپاراستنەکانیان نیشانی دەدەن کە پێویستە هێڵی کوردی شکۆدار و مرۆڤە ئازادەکان بە چ شێوەیەک بێت. لە باشووری کوردستان چەندە خیانەت هەبێت هێندەش هێڵی ڤیان سۆران، شەهید هەڵمەتەکان و هاوڕێبازی بوێر و زانای گەلەکەمان هەن. پێش هەموویان بەرخۆدان لە دژی داگیرکردنی باشور، بەرخۆدانی گەریلا لە هەموو کوردستان ڕۆحی ١٥ی تەباخە. بۆیە هەڵمەتی ١٥ی تەباخ، ژیانەوەی ژن، گەنج و ئەو کوردانەیە کە لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچووندا بوون. ئەو ڕێپێوانە ملیۆنیانەی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ئازادی بەڕێوەیە. لە دەستیپێکردنی تێکۆشانی ئێمەی ژندا بەشی هەڵمەتی ١٥ی تەباخدا گەورەیە. پێوەری سەرکەوتنی چالاکی و کارەکانمان لە هەڵمەتی 'بۆ گۆڕین و ئازادی تۆش ڕاپەڕە' بە پێشەنگایەتی گۆڕەپانە کۆمەڵایەتییەکانی دەستیپێکرد، ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. کاتی ئەوە هاتووە کە داگیرکەر لە کوردستان وەدەر بنرێت. بەناوی بزووتنەوەی ئازادی ژنی کوردستانی بانگەوازی دەکەین کە هەڵمەتی ژن لە هەموو کوردستان و دەرەوەی وڵات فراوان بکرێت، بە چالاکی و بونیاد نان بۆ داهاتووی ئازاد و بە ملیۆنان کەس بڕژێنە ناو گۆڕەپانەکان.

ژن، گەنج و گەلەکەمان بە گشتی بە ڕۆحی ئازادی لەدژی قڕکردنی بە ڕۆحی ١٥ی تەباخ تێکۆشانی ژیانی ئازاد و شکۆدار بەڕێوەدەبات. ئەو ڕووە لە بەرخۆدانێکی کۆمەڵایەتی، سەربازی دژی گۆشەگیریی نیشان دا. گەلی کورد، ژنانی کوردی لە تێکۆشانی ئازادی بە ئیرادەیەکی گەورە و هەڵوێستی کوردە ئازادەکان بەردەوام دەبێت. بە پێشەنگی ژنان و گەنجانی کورد سەرکەوتن هی گەلی کورد دەبێت. ڕێبەرەکەمان ئازاددەبێت، بە دڵنیاییەوە ژیانی ئازاد لە نوێوە بونیاد دەنرێت. جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ لە هەمووان پیرۆز دەکەین. بە ئیرادەی ژنانی بە ڕێکخستنبووی گۆشەگیریی بەتەواویی کۆتای پێدەهێنین. بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین".

ک-ش