گه‌ریلاكان له چه‌لێ گورزیان له سه‌ربازانی توركیا دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ گورزی تووندیان له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر داوه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ گورزی تووندیان له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر داوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «هێزه‌كانمان ڕێكه‌وتی ٨ی كانوونی دووه‌م\١٨ی به‌فرانبار كاتژمێر ١٥ له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كان ئه‌نجام دا. گورزی تووند له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی دوژمن درا. هه‌ژماری كوژراو و بریندارانی سوپای تورك ڕوون نه‌بوویه‌وه. له دوای چالاكییه‌كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌كه و ده‌ڤه‌ری جیلۆ-یان كرد.»
ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانیش هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «٢ی كانوونی دووه‌م\١٢ی به‌فرانبار كاتژمێر ٢٣، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌وروبه‌ری گوندی گسێ-ی سه‌ر به هه‌رێمی گارا-ی سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كردووه. به‌هۆی بۆردومانه‌كه زیان به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه. هیچ زیانێك به هێزه‌كانی ئێمه نه‌گه‌یشتووه.»
s.m