گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز: له دژی شه‌ڕی چه‌په‌ڵ تێده‌كۆشین
گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێزی ڕۆژئاوا له قه‌ندیل سه‌ردانی گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێزی باشووری كوردستانیان كرد كه له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا چالاكیی قه‌ڵغانی زیندوویان ده‌ستپێكردووه.
گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێزی ڕۆژئاوا له قه‌ندیل سه‌ردانی گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێزی باشووری كوردستانیان كرد كه له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا چالاكیی قه‌ڵغانی زیندوویان ده‌ستپێكردووه.
چالاكیی قه‌ڵغانی زیندووی گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێزی باشووری كوردستان له قه‌ندیل ماوه‌ی ٥ ڕۆژه به‌رده‌وامه. چه‌ندین كه‌س كه له ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه هاتبوون، سه‌ردانی چادری چالاكانی قه‌ڵغانی زیندوویان كرد.
یه‌كێك له چالاكان به ناوی ئاگری ڕۆنات ده‌ستنیشانی كرد كه له دژی شه‌ڕی تایبه‌تی مێدیای توركیا دژ به قه‌ندیل، به ئامانجی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان هه‌رگیز قه‌ندیل چۆڵ ناكه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: ئێمه وه‌ك گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز، خاكی خۆمان ده‌پارێزین. چه‌ندین ساڵه ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست له‌سه‌ر خاكی دێرینی ئێمه سیاسه‌تی چه‌په‌ڵ به‌ڕێوه‌ده‌بات. دوایین جار عه‌فرینیان داگیر كرد. له دژی داگیركاری، ئێمه به‌رخۆدانێكی گه‌وره‌مان پیشاندا. ئێستاش ئه‌وان ده‌یانه‌وێت قه‌ندیل داگیر بكه‌ن. ئێمه له دژی ئه‌م زهنیه‌ته چه‌په‌ڵه شه‌ڕی ئیراده ده‌كه‌ین و تێده‌كۆشین. پێویسته هه‌موو گه‌نجان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ده‌وری یه‌كتر كۆببنه‌وه.
s.m