گوڤەن: یەکێتی نەتەوەیی زەحمەتە، بەڵام ئەستەم نییە

لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی لە کوردستان پارچەبوون و زەحمەتی و هەڵوێستی جیاوازی سیاسی، هەیە، بەڵام یەکێتی نەتەوەیی ئەستەم نییە و مەرجێکی سەرەکیە.

لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە – KCD) لەبارەی کۆنفڕانسی ئامەد قسەی کرد و وتی، "بە هەمان ڕوحی یەکێتی، پێویستە ئێمە یەکێتی خۆمان دورست بکەین. سەدەی ٢١ بە تەئکیدی دەبێتە سەدەی گەلی کورد."

لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە – KCD) و پەرلەمانتاری پارتی دیموکراستی گەلان (هەدەپە – HDP)ی جۆلەمێرگ دەربارەی گرنگی یەکێتی نەتەوەیی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

'دەسەڵات هەوڵیدا ڕوح و لەشی کورد لە یەکتری دابرێت'

گوڤەن ڕایگەیاند، هیزە سەردەستەکان بە درێژایی مێژوو هەوڵیانداوە بە سیاسەتی پارچەکردن، ڕوح و لەشی کورد لە یەکتری داببڕن و وتی، "کاتێک بابەتەکە کوردستان بێت و ئێمە قسە لەسەر کوردستان بکەین، یان چۆن بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە دەتوانرێت یەکێتی نەتەوەیی دروست بکرێت و چۆن چوار پارچەی کوردستان لە دەوری یەکتری کۆبکرێتەوە، پێویستە سیاسەتی سەردەستەکان کە لە سەرەوە باسکراوە، ڕەچاوبکرێت. بە درێژایی مێژوو چی بەسەر کورد هێنرا و کورد چۆن ژیا. دوای ئەوەی هێزە سەروەرەکان کوردستانیان کردە چوار پارچە، لە هەر پارچەیەک دەستیان بە سیاسەتی توانەوە کرد. لە دوورەوە هاتن و سەردەستی وڵاتی کوردانیان پارچە کرد و بە هەمان عەقلیەت سیاسەتیان کرد. کوردستانیان پارچە کرد و بە سیاسەتی جیاواز هەوڵیاندا ڕوح و لەشی کورد لە یەکتری داببڕن. ئەوە پیلانگێڕی بوو. لەدژی ئەو پیلانگێریە بێگۆمان چەندین ڕاپەرین سەریانهەڵدا و گەلی کورد قبوڵی نەکرد و دەستی بە ڕاپەرین و سەرهەڵدان کرد. لە ڕاپەرینەکاندا ئێش و ئازارێکی زۆرمان بینی. لە بەرامبەر هێرشەکان کورد هیچ کاتێک سەری دانەنەواند و لەدژی سیاسەتی لەناوبردن بەرخۆدانی کرد. لە ناو ئەو راپەرینانەدا، دوایین ڕاپەرین، ڕاپەرینی پەکەکە بوو و بە پێشەنگایەتی پەکەکە و عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرخۆدان کەوتە قۆناغێکی نوێی جیاوازدا.

'لەگەڵ ئۆجالان بابەتەکە جیاوازتر شیدەکرێتەوە'

گوڤەن ڕایگەیاند، لەگەڵ دەرکەوتنی پەکەکە و بەڕێز ئۆجالان بابەتەکە بە شێوەیەکی جیاوازتر شیکردنەوەی بۆکرا و وتی، "واتە لێپرسینەوە کرا، کورد چۆن پارچە بوو؟ ئەوانەی ئەو کاتە نوێنەرایەتی کوردیان دەکرد و ئیمزایان بۆ کورد دەکرد کێبوون؟ لە لایەن کێیەوە کۆنتڕۆلکرا؟ لێپرسینەوە لە سەر ئەم بابەتە کرا. لە شێخ سەعید تا سەید ڕەزا چەندین ڕاپەرین ئەنجامدران. ئەو کاتە سەرهەڵدانەکان تێرکەر و واتادار نەبوون. لە ناویاندا ناسنەمی کورد بە بناغە وەرگیرا. ئەو شتەی کە هەوڵی بۆدەدرا، کوردایەتی بوو. ئێمە کوردین و دەمانەوێت بە ناسنامەی خۆمانەوە بژین. بەو هۆیەوە لە ڕابردوو تا ئێستا ئێمە بەم شێوەیە دەژین. ئێمە وەک میر، بەگ و هۆزەکان بەم شێوەیە دەژیاین، بەڵام ئێمە خۆمان بووین. ئێمە لە ژێر فەرمانی کەسدا نەبووین. بۆیە سەرهەڵدان و ڕاپەرینەکانمان گرنگ بوون. بەڕێز ئۆجالان لێپرسینەوەی لە سەر ئەم بابەتە کرد و هەندێک شت لەگەڵ ئەو لێپرسینەوەیەدا دروست بوون. نمونە تێگەیشتن لە پیلانگێری نیودەوڵەتی و تێگەیشتن لە پارچەکردنی کوردیش هەمان شت بوو. وتیان بەم پارچەکردنە ئێدی کورد ناتوانن خۆیان کۆبکەنەوە و ئەوان زیاتر دەتوێنینەوە و بێهێزیان دەکەین. سەردەستەکان بە پیلانگێری نێودەوڵەتی ویستیان بلێن، ئیدی بەڕێز ئۆجالانمان دەستگیر کرد و کوردیش پارچە دەبێت. لە پیلانگێری نێودەوڵەتیدا هەموو هێزە سەردەستەکان یەکیانگرت و بەشداریان لە پیلانگێریەکەدا کرد."

خەباتی ئۆجالان لەبارەی یەکێتی نەتەوەیی

لە بەردەوامی قسەکانیدا گوڤەن ئاماژەی بەوەکرد، سەردەستەکان کە بە عەقلیەتی دەوڵەت دەجوڵێنەوە، وایاندەزانی کە کورد لە چوار پارچە ناتوانێت کۆببێتەوە و وتی، "سەردەستەکان دەیانوت، لەوانەیە کوردانی باکوور بتوانن کۆببنەوە، بەلام ناتوانن لەگەڵ کوردانی باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات کۆببنەوە ، بەڕێز ئۆجالان لەسەر ئەم بابەتە چەند ساڵ لەمەوبەر بۆچوون و نرخاندنەکانی دەردەبڕی. بەڕێز ئۆجالان دەیوت، "پێویستی ئێمە بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە، سەیرکەن جێگایەک وەک یەکێتی ئەوروپا و ناوەڕۆکەکی بەتاڵە. بۆ بەرژەوەندیەکانیان یەکیان گرتووە. ئێمەش کوردین و خاکەکەمان پارچە کراوە. بە زۆر خاکەکەمان زەوت کراوە. لە هەموو کەسێک زیاتر ئێمە پێویستیمان بە یەکێتی هەیە. بەڕێز ئۆجالان هەموو کاتێک بەم شێوەیە ڕای خۆی دەردەبڕێت و پێشنیازی کرد کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەیی ئەنجامبدرێت. بەڕێز ئۆجالان بە گرنگیەوە هەوڵی بۆ ئەم بابەتەدا. نامەیەکی بە دەستی خۆی نووسی و بۆ مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی نارد. بەڕێز ئۆجالان لە نامەکەیدا بە ئاشکرایی نووسی، ئێوەش سەرۆکێکی کوردن، من لە ئێستادا دەستگیرکراوم و ئێوە لە دەرەوەن و پێویستە لەسەر یەکێتی نەتەوەیی خەبات بکەن. بەڕێز ئۆجالان پێشنیازی زۆری کرد و وتی، "کۆنگرە بە مۆدێلی هاوسەرۆکایەتی دەتوانرێت ئەنجامبدرێت و پێویستە لە چوار پارچەی کوردستان هەوڵی کۆنگرەکە بدرێت'. بەڕێز ئۆجالان خاڵی زۆری خستەڕوو. لە چوارچێوەی پێشنیازەکانی بەڕێز ئۆجالاندا تا ساڵی ٢٠١٣ خەباتێکی زۆر بەڕێوەبرا. زور لایەن بەشداریان لە خەباتی یەکێتی نەتەوەییدا کرد. خەباتەکە تا ئاستی ئەنجامدانی کۆنگرەی نەتەوەیی هات. بەڵام بەداخەوە دەستێک کەوتە ناو ئەم خەباتە و ڕایگرت. ئەو دەستە کێبوو؟ بێگۆمان کورد هەمووی دەزانێت. بەڵام ئێستا ئێمە باسی ئەو خاڵە ناکەین. بە پێشنیازی بەڕێز ئۆجالان تا ئاستی کۆنگرە هات و ئەندام دیاریکران. ئاشکرابوو کە ئێمە دەتوانین یەکێتی خۆمان دروست بکەین.

'پێویستە ئێمە ئێدی یەکێتی لەنێوانماندا دروست بکەین'

گوڤەن لەبارەی کۆنفڕانسی ئامەدیش وتی، "بە هەمان ڕوحی یەکێتی، پێویستە ئێمە ئێدی یەکێتی خۆمان دروست بکەین. سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی کورد. ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوەندی جەنگی سێیەمی جیهانە. سنورەکان سەرلەنەوێ دەکێشرێنەوە و داهاتووی گەلان دیاریدەکرێت. بەو هۆیەوە ئێمە کە کۆنفڕانسەکەدا لە دەوری یەکتری کۆبووینەتەوە. ئەمڕۆ لە ئامەد و باکووری کوردستان رێککەوتنێکی سیاسی کورد هەیە و ئێمە چۆن دەتوانین بیکەین بە هاوپەیمانی کوردستانی. هەروەها ئێمە ئەم هاوپەیمانێتیە چۆن دەتوانین درێژە پێبدەین و دەتوانین چۆن بەرەوپێشەوەی ببەین.

' لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە یەکێتی نەتەوەی هەیە'

گوڤەن ئەوەی خستەڕوو، لەدژی سیاسەتی هێزەکانی سەردەستی قڕکەر و لەناوبردن، گەلی کورد بەرخۆدانێکی بێوێنەی بەڕێوەبردووە و وتی، "هەموو سەرهەڵدان و ڕاپەرینەکانی کورد بە پیتی زێڕین لە مێژوودا نووسراون. بەڵام کاتێک ئێمە شیکرنەوەیان بۆدەکەین، باس لە خاڵە لاوازەکان دەکەین. زیاتر کەموکورتی کورد، ئەنجامنەدانی یەکێتی نەتەوەییە. لە باشوور ڕووداوێک ڕوودەدات، ئێمە لەبەرانبەری هەستین جیاوازە. نمونە، لە باشووری ڕیفراندۆم ئەنجامدرا و تورکیا لەدژی ڕیفراندۆم وەستایەوە و هەڕەشەی لە باشوور کرد. ئێمە وەک سیاسەتی باکوور، هەڵویستمان نیشاندا و ئێمە لەدژی هەڵوێستی تورکیا بووین. بەڵام ئەوە تا چ ڕادەیەک بینرا و گرنگ بوو. ئەگەر یەکێتی نەتەوەیمان هەبوایا و گەلی کورد بە یەکێتی نەتەوەیی هەڵوێستیان دەربڕیبایا، کاریگەری زۆری دروست دەکرد. پێویستە ئێمە پارچە پارچە و بە جیا هەڵوێست نیشان نەدەین، پێویستە بە ڕوحی کوردستانی و بە یەکێتی لەدژی هێرشەکان لە سەر خاکی کوردستان بەرخۆدان بکەین. لەم خاڵەدا پیویستیمان بە ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی هەیە. پێویستە بە ڕوحی نەتەوەیی هەموو هەڵوێستێک پیشانبدرێت هەموو کەسێک ناچار بێت لەو چوارچێوەیەکدا بجولێتەوە. هەلوێستەکە، هەلوێستی پارتی، رێکخستنەکان یا کۆمەڵێک نەبێت. هەڵویستی هەموو کوردستان بێت. بەو هۆیەوە لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە."

'پیویستە گەلەکەمان سزانەدرێت'

گوڤەن ئاماژەی بە گەماروی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا، "نزیکەی ٦ مانگە گەماروو لەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور هەیە. گەلەکەمان سزادەدرێت. ئەمە نابێت و قبوڵناکرێت. حکومەتی باشوور ئەم گەمارویە بەڕێوەدەبات. ئێمە زۆر نیگەران و دڵشکاوین. دەمانەوێت بڵێین، ؛ئەگەر ڕوحی یەکێتی نەتەوەی هەبوایا، زیاتر خۆمان دەگەیاندە یەکتری و بە بەرپرسیاری هەرێمەکەتان دەوت، ئێوە چی دەکەن؟ ئێوە ناتوانن ئەم گەلە سزا بدەن. گوناحی ئەم گەلە نییە. کێشەی بچووک لەوانەیە ڕوویاندابیت، دەتوانن لەناوخۆتاندا چارسەریان بکەن. بەڵام ناتوانن گەلێک سزا بدەن. خۆی گەلی مەخموورمان ئێش و ئازارێکی زۆریان بینیوە و کۆچبەر بوون. لەبەرئەوەی گوندەکانیان سووتێنران، کوژران و هەموو ڕۆژێک هەڵیاندەکوتایە سەر ماڵەکانیان، ئاوارە بوون. کەمپەکە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە. نزیکەی شەش مانگە لەژێر گەمارودایە. گەلی مەخموورمان لە دۆخێکی سەختدایە. دۆخی ژیانی ڕۆژ بە رۆژ سەخت دەبێت، ژنانی دووگیان ناتوانن بچن بۆ نەخۆشخانە و منداڵەکانیان گیانیان لەدەستدەدەن. گەنجان ناتوانن بچن بۆ زانکۆ و خوراک نەماوە. کێشەیەکی جددی هەیە. بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە دیسانەوە یەکێتی نەتەوەی دێتە بیرمان. بەڵێ، ئەگەر ئەمڕۆ یەکێتی نەتەوەییمان دروست بکرادایا، ئێمە لەم دۆخەدا نەدەبووین. ئەمڕۆ بە یەک دەنگ دەمانتوانی دەنگمان لە جیهان بەرز بکەینەوە. بۆ ئەمەش پێویستە هەموومان لەژێر چەتری یەکێتی نەتەوەییدا کۆببینەوە."

ف.ق