'گۆشەگیری بە تەنها بە یەکێتی دیموکراتیکی گەلان دەتوانرێت کۆتایی پێبهێنرێت'

سەندیکای پارێزەرانی سەدە بە هۆی گۆشەگیری سەر موەکیلەکەی (ئۆجالان) هەڵویستی پیشاندا و وتی، لەگەڵ بارودخی زیندانی ئیمڕالی کە کاریگەریەکی نەرێنی لە سەر تەندروستی ئۆجالان داناوە، بە بچراندنی پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە گۆشەگیریەکی ڕەها لەسەر موەکیلەکەمان دەسەپێنرێت

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەبارەی گۆشەگیری ٢١ ساڵی سەر ئۆجالان بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

پارێزەران ئاستەنگی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئۆجالان وەک سێ سەردەم پێناسە کرد.

بەو پێیە سەردەمی یەکەمین کە دەکاتە سەردەمی سەرەتا لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ تا ٢٠ی تەموزی ٢٠١٦ درێژەی هەبووە کە ئەو قۆناغە بە شێوەیەکی ئەنقەست بەرێوەبراوە.

قۆناغی دووەمینیش، سەردەمی دۆخی نائاساییە کە لە ٢٠ی تەموزی ٢٠١٦ەوە دەستیپێکرد. لەو قۆناغەدا بە بریاری دادگا رێگا بە سەردانی ئیمڕالی نەدەدرا و چاوپێکەوتنەکان بۆ کاتێکی نادیار قەدەغەکران.

سەردەمی سێیەمینیش لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ەوە تا ئێستا بەردەوامە کە لەم سەردەمەدا تەنها رێگەدراوە پارێزەران پێنج جار و خانەوادەش دوو جار سەردانی ئیمرالی بکەن و نزیکەی سەد داواکاری سەردان ڕەتکراونەتەوە.

'هەموو هێزەکان بەرامبەر ئیمڕالی یەکیان گرت'

پارێزەران ئاماژەیان بەوەدا، بە پێی ڕژێمێکی ئاسایی مافی خانەوادەکان هەیە جارێک بە شێوەیەکی کراوە و هیچ نەبێت دوو جار بە شێوەیەکی داخراو چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن و وتیان، "هەروەها ماف و ئەرکی پارێزەران هەیە کە کاتێک لە کاتی کاردا وەکالەتنامەکەیان پێشکەش کرد، کەی بیانەوێت چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. بەڵام لە ئیمڕالی هیچ مافێکی ئاسایی نییە. هەموو جار هەڵوێستێکی تایبەتی ڕژێمی تایبەت لە دژی کەسایەتیەکان پەیڕەوکراوە. لە ناو دۆخی زیندانەکەدا کە دوورە لە وشکانی، لە ناو دەریادایە و لە جێگایەکە کە وەک هەرێمێکی قەدەغەکراو ڕاگەیەنراوە، سەردانەکان بۆ چاوپێکەوتن لە سەرەتاوە و تا ئێستا، لە لایەن بەڕێوەبەر و دادگاوە، بە شێوەیەکی سیاسی قەدەغەکراون.

لە ئێمڕالی لە ساڵی ١٩٩٩ و تا ئێستا پێوانەی 'جیاوازی نێوان هێزەکان' هیچ کاتێک جێبەجێ نەبووە. بە پێچەوانەوە هەموو هێزەکان بوونەتە یەک. لەدژی ڕژێمی ئیمڕالی دەزگایەکی جوامێر تا ئێستا دەرنەکەوتووە کە یاسا و دیموکراسی بەکاربهێنێت. لەم بابەتەدا هەموو لایەنەکان یەکیان گرتووە.

ئەگەر دۆخەکە لە چوارچێوەی دەوڵەتی یاسادا لێکبدرێتەوە، پێویستە بۆ هەر سەردانێکی ئێمە وڵامی ئەرێنی بدرێتەوە و چاوپێکەوتن ئەنجامبدرێت. هەروەها ئاستەنگیەکانی وەک 'کەشتیەکە لەکارکەوتووە' لە بەرانبەر چاوپێکەوتن، لە چوارچێوەی بەرپرسیاری ئەرێنی لە لایەن بەرپرسانی دەستووری بنەڕەتی و ئیداریەوە پێویستە هەڵبگیرێن.

پاریزەران ڕاشیانگەیاند، بۆ هەموارکردنەوەی ڕژێمی سزادان کە ئیرادەی مرۆڤ و مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و مافی مرۆڤ جێبەجێ بکرێت، ئەوان سەردانی دادگای ئینفاز دەکەن بۆ ئەوەی یاساکان هەمواربکرێنەوە. پاریزەران ئاماژەیان بەوەدا، جگە لە سەردانەکان هەروەها لە گۆڕەپانی یاساییدا تێکۆشانیان بە هەموو شێوەیەک بەردەوام دەبێت.

'پەیوەندی موەکیلەکەمان بە دەرەوە پچڕاوە'

پاریزەران وەبیریان هێنایەوە، ئەو کاتەی موەکیلەکەیان (ئۆجالان) لە ئیمرالی بوو، لە ٤ی شوباتی ١٩٩٩ لە کۆبوونەوەیەکی نهێنی نێوان شاندێکی (سی ئای ئێ و میت ) دا لە ئەنقەرە و بە پڕۆتۆکۆلێکی شاراوە، زیندانی دورگەی ئیمڕالی چۆڵکرا و سەرلەنوێ ئامادەکرایەوە، لە رووی ئاسمانی، وشکانی و دەریایەوە وەک هەرێمێکی قەدەغەکراو ڕاگەیەنرا.

پارێزەران باسی ئەوەیان کرد، لە ناو ڕژێمێکی بەم شێوەیەدا، بە بارودۆخی زیندانی ئیمڕالی کە کاریگەریەکی نەرێنی لە سەر تەندروستی دروست دەکات، بە سزای زیندانی تاکەکەسی، کردەوەی خراب و بە پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەدا گۆشەگیریەکی ڕەها دەسەپێنرێت.

پاریزەران ڕایانگەیاند ئەم گۆشەگیریە بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی ئازاد، یەکسان و دیموکراتیکی گەلانە کە لە کەسایەتی موەکیلەکەمان (ئۆجالان) دا بەڕێوەدەبرێت.

'گۆشەگیری بە ڕێکخستن، تێکۆشان و یەکێتی هێزە کۆمەڵایەتیە دیموکراتەکان دەتوانرێت کۆتایی پێبهێنرێت'

پارێزەران ڕایانگەیاند، "ئۆجالان لە دوایین ئانالیزدا ڕژێمی گۆشەگیری وەک شکاندنی ئیرادەی ئازاد و پرۆتۆ گوانتانامۆ پێناسە کردووە و لە کەسایەتی خۆیدا بە مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و ئەرکی دروستکردنی ئەو مۆدێلە لە ڕووی تیئۆریەوە ئەم ڕژێمەی تێکشکاندووە. تێکشکاندنی ڕژێمی گۆشەگیری بە شێوەیەکی پراکتیکی بە سەرکەوتنی ئەرکی دروستکردنی سیستمی دیموکراتیکی هەرێمێ و نێودەوڵەتی دەبێت. بە قسەی موەکیلەکەمان (ئۆجالان) بە سەرکەوتنی بلۆکی یەکێتی دیموکراتیک و یەکێتی دیموکراتیکی تورکیا دەبێت. گۆشەگیری تەنها لە سەر ئەم بناغەیە و بە ڕێکخستن، یەکێتی و تێکۆشانی کۆمەڵگای دیموکراتیک دەتوانرێت تێکبشکێنرێت.

بە فراوانکردنی بناغەی کۆمەڵگا و دەنگدانەوەی بە شێوەیەکی بەهێز لە پەرلەماندا ئەم عەقلیەتە زۆردارە و دەستووری بنەڕەتی و یاسا کۆنەکان لەناودەبرێن و لە سەر بناغەی دەستوورێکی بنەڕەتی دیموکراتیک ، تورکیایەکی دیموکراتیک دروست دەکرێت.

'سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالی لە سەر سێ پایە وەستاوە'

پارێزەران ئاماژەیان بە بێدەنگی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بەرانبەر گۆشەگیری ڕەها کرد و هۆکارەکەشیان بەم شێوەیە پێناسە کرد:

"سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالی لە سەر سێ پایە وەستاوە. پایەیەک ئەمریکایە، پایەیەک یەکیتی ئەوروپا و پایەی سێیەمیش تورکیایە. ڕۆڵی تورکیا بە تەنها پاسەوانیە. هێزی سەرەکی کە شەڕەکە بەڕێوەدەبات، ئەمریکایە. ڕۆڵی یەکێتی ئەوروپاش سەرەکی نییە. لە ڕێگەی سی پی تی و بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە هەڵوێستی خۆی پیشان دەدات. بەداخەوە پەسەندکردن و ڕەوایەتیدان بە شاردنەوەی سەرلەنوێ دادگاییکردن و خەمساردی بەرامبەر گۆشەگیری ڕەها، دەسەڵاتداری بەهێز دەکاتەوە و بوێری بە دەسەڵات دەبەخشێت بۆ ئەوەی هەنگاوێکی ئەرێنی نەنێت.

بۆ نمونە بڕیاری ١٨ی ئازاری ٢٠١٤ی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا هەم جێبەجێ نەکرا و هەم گۆشەگیری زیاتر قوڕس کرا و ڕەوا بوو. پێشنیارەکانی سی پی تی جێبەجێ نەکران، هەروەها سی پی تی پرۆسەدوری چاودێریکردنی حکومەتی جێبەجێ نەکرد. واتە لە کۆتاییدا دەتوانین بلێین، 'ئەم دۆخە گۆشەگیریەکی رەهایە کە ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و تورکیا بە شێوەیەکی شاراوە جێبەجێیان کردووە. ئامانج ئەوەیە ئۆجالان نەتوانێت دەستوەردان لە دۆخەکەدا بکات و ئەوانیش پلانەکانیان لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکەن. لەبەرئەوەی ئۆجالان لەبەرانبەر سیاسەت و دەسەلاتەکانیان ئاستەنگە و یاریەکانیان تێکدەدات.

لەدژی سیاسەتی نەچارەسەری ئەوان، سیاسەتی چارەسەری پیشانی گەلان دەدات، تورکیای دیموکراتیک، ئێرانی دیموکراتیک، عێراقی دیموکراتیک، سوریای دیموکراتیک، ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک پێشکەش بە گەلان دەکات کە ئەوەش لەبەرژەوەندی ئەواندا نییە. لەبەرئەوە گۆشەگیری بە واتای نەچارەسەری هێزەکانی ناوخۆ و دەرەکیدا دێت. بە واتای گۆشەگیرکردنی یەکێتی دیموکراتیک، تورکیای دیموکراتیک و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک دێت. گۆشەگیرکردنی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیکە."

پاریزەران لە کۆتاییدا باسی ئەوەیان کرد، "وەک ئەوەی موەکیلەکەمان (ئۆجالان) دەڵێت، دیموکراسی، چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانە لە لایەن گەلانەوە دەتوانرێت بخوڵقێنرێت. گۆشەگیری بە سەرکەوتنی یەکێتی لەسەر دەستووری بنەڕەتی دیموکراتیک و یەکێتی دیموکراتیکی گەلان دەتوانرێت تێکبشکێنرێت."

ف.ق