گێره‌شێوێنیه‌كانی پدك له زینی وه‌رتێ
له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه، پدك له زینی وه‌رتێی هه‌رێمی كارۆخ ئالۆزیه‌كی دروست كردوه له‌ژێر ناوی كۆنتڕۆڵ كردنی په‌تای كۆڕۆنا.
له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه، پدك له زینی وه‌رتێی هه‌رێمی كارۆخ ئالۆزیه‌كی دروست كردوه له‌ژێر ناوی كۆنتڕۆڵ كردنی په‌تای كۆڕۆنا.
له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه، پدك له زینی وه‌رتێی هه‌رێمی كارۆخ ئالۆزیه‌كی دروست كردوه له‌ژێر ناوی كۆنتڕۆڵ كردنی په‌تای كۆڕۆنا. له‌لایه‌كتر له‌ژێرناوی هێز به‌جێكردن و هه‌ژموونی خۆی دروست كردن ده‌یه‌وێت ئه‌و شوێنانه‌ی به‌شه‌ڕی ناوخۆی ساڵانی نۆوه‌ت له‌ده‌ستی داون ئێستا به‌ده‌ستی بخاته‌وه. واتا به به‌ردێك دوو نیشان بپێكێ.
به‌كارهێنانی په‌تای كۆڕۆنا له ئێستادا بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی به جموجۆڵه‌كانی خۆی بدات و بتوانێ به ئاره‌زووی خۆی له‌كوێ بیه‌وێ له‌وێ هێز به‌جێبكات، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌مامكی وه‌زارتی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێم به‌كاردێنێت.
ئه‌وه ئاشكرا بووه كه په‌تای كۆڕۆنا له باشووری كوردستان رێژه‌یه‌كی ئه‌وتۆی تووش بوون دروست نه‌بووه، هه‌مانكات له ده‌ڤه‌ری وه‌رتێ و هه‌رێمی بیتوێنیش له‌ئاستیكی نزمتر دابووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش جێگای خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌ك بووه. ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌و رۆژانه‌ی كه زۆر به‌توندی قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆی راگه‌یاندبوو، به‌ڵام هیچ خاڵێكی كۆنتڕۆڵ كردن له زینی وه‌رتێ نه‌بوو هه‌موو شتێكیش ئاسایی بوو، بۆچی له‌و ئان و ساته‌دا په‌تای كۆڕۆنا زینی وه‌رتێی گرتۆته‌وه، دواتر گرنگی زینی وه‌رتێ چیه تاكو پدك ئه‌وه‌نده پێداگری له‌سه‌ر ده‌كات؟.
ئه‌وه ئاشكرایه‌و هه‌موولایه‌ك ئه‌زانێ كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا لای پدك له‌پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستانن، هه‌مانكات هه‌رچی ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌ك پرۆژه‌و پیلان بیخاته به‌رده‌م ئه‌وا بێ ئه‌وه‌ی سێ و دووی لێبكات جێبه‌جێی ده‌كات. بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم مه‌به‌ستی بێ ئه‌وا رێگری له په‌تای كۆڕۆنا به خاڵێكی ئاسایش یان پۆلیس ده‌كرێ له زینی وه‌رتێ بكرێت، ئه‌وكات بۆچی لیوا پێشمه‌رگه ده‌جوڵێندرێت؟ یان هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی و 70 و 80.
ئه‌گه‌ر پدك به‌ئاشكراتر قسه‌بكا باشتره‌و چیتر خه‌ڵكی كوردستان چه‌واشه نه‌كات له‌ژێر ناوی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ناهێڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پیاده بكات، پێویسته ئه‌و بڵێت كه له‌چوارچێوه‌ی پرۆژی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌مریكا له‌پێناو له‌ناوبردنی په‌كه‌كه و هێزی گه‌ریلای كوردستان، هێزمان جوڵاندوه، تاكو به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ش خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی دیاربكات و رێگری له شه‌ڕنگێزیه‌كه‌ی بكات.
خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی به‌هه‌ستیاری جموجۆڵ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خوازا له‌نێوان هێزه كوردستانیه‌كان جارێكی‌تر شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێت، بۆیه‌ش به‌بێلایه‌نی هه‌ڵوێست نیشان ده‌ده‌ن، چو‌نكه پارتی به‌رده‌وام خۆی له‌پێستی مه‌ڕدا ده‌شارێته‌وه. نمونه‌ی رابردوومان زۆره، به‌ڵام ئێمه‌ش ناكرێ وه‌ك پدك به‌رده‌وام كای كۆنه به‌باكه‌ین، ته‌نها نمونه‌ی گوندی به‌رمیزه‌ی به‌هاری 2018 و رازاندنه‌وه‌ی سفره‌ی خواردن بۆ فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌یان زیاتر له راستیه‌كان ده‌گه‌ین.
له ساڵی 2015 وه ئه‌مریكا و توركیا و به‌هاوبه‌شی پدك بڕیاریان داوه بۆ له‌ناو بردنی سیاسی و له‌شكری تێكۆشانی گه‌لی كوردستان به‌پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه، هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوا‌و و هه‌رێمی پاراستنی میدیا و پێدان و گه‌ڕاندنی فڕۆكه‌ی سیخوڕی و هاوكاری كردنی ده‌زگا سیخوڕیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌زگای سیخوڕی میتی توركیا له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه. ئه‌وانه بڕیاریان دابوو ده‌توانن له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه بێكاریگه‌ر بكه‌ن و بڵاوه‌ی پێبكه‌ن، ئه‌وا پێنج ساڵه شه‌ڕ به‌رده‌وامه، به‌ڵام په‌كه‌كه به‌رخودانی ده‌كات، راسته قوربانی دراوه‌و ده‌شدرێت، نمونه‌ی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت و جه‌میل و عه‌گید و سینان و چه‌ندین هه‌ڤاڵی تر، به‌ڵام به ئیراده‌یه‌كی مه‌زنه‌وه تێكۆشان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌تایبه‌تیش له‌م مانگه‌دا چالاكیه‌كانی گه‌ریلا له سه‌رحه‌د، ماردین و ئامه‌د، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام گورز له دوژمندان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا له خواكوڕك و حه‌فتانین، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیای خستۆته دۆخێكی سه‌خته‌وه، بێگومان به‌گوێره‌ی گۆڕانی وه‌رز و چوونی به‌ره‌و هاوین و پایز چالاكیه‌كانی گه‌ریلاش زیاترببن، ئه‌وه‌ش بیندرا به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ "دائیره‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت" سلیمان سۆیلو ده‌وڵه‌تی توركیا له‌چ بارودۆخێكدایه. ساڵی 2017 سلیمان سۆیلو بڕیاری دابوو په‌كه‌كه تا به‌هار نامێنێ!، له ئه‌نجام سلیمان سۆیلو خۆی نه‌ما.
ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ژێر ناوی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌ستی به‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ داگیركه‌ری كردووه، سه‌ره‌تا به‌داگیركردنی هه‌شت شاره‌وانی هه‌ده‌په ده‌ستی پێكرد، پاشانیش به‌گرتن و خستنه كونجی زیندانی سیاسه‌تمه‌داران باكور، دواتریش به ناوی ده‌رخستنی لێبوردنی زیندانیان، به پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت زیاتر له 90 هه‌زار زیندانی له لایه‌نگرانی خۆی و مافیا و گه‌نده‌ڵ و تلیاك فرۆش و ژن كوژ و قاتیل و مرۆڤه نه‌خۆشه‌كانی به‌ردا، زیندانیانی سیاسی و رۆژنامه‌وان و كه‌سه خاوه‌ن سیاسه‌ت و بیری جیاوازیشی هێشتنه‌وه له‌به‌رده‌م ره‌حمی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا. له‌ژێرناوی په‌تای كۆڕۆنا ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ڕیگای پدك ده‌یه‌وێت ئۆپه‌راسیۆنی خۆی بۆسه‌ر قه‌ندیل ده‌ستپێبكات، به‌مانایه‌كیتر به‌خه‌ڵك ده‌ڵێن "له‌ماڵه‌كانتان بمێنه‌وه" بۆخۆشیان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن. پدك ئه‌گه‌ر ده‌ڵێت وانیه و په‌یوه‌ندی به پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیاوه نییه، با هه‌ر ئێستا هێزه‌كانی له‌زینی وه‌رتێ بكشێنێته‌وه.
هێزی گه‌ریلا كه هێزی ئازادی كوردستانه‌و به‌رده‌وام خۆی به به‌رپرسیار ده‌بینێ له‌پێناو ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان به ئازادی له‌سه‌ر ئاو خاكی خۆی بژی، له‌و‌پێناوه‌ش هه‌رچی له‌ده‌ستی هاتووه كردوویه‌تی، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له شه‌ڕنگێزیه‌كانی پدك بكات، به‌هاری ساڵی 2017 بینیمان چۆن خۆیان كرده چه‌په‌ر له‌به‌رده‌م هه‌مه‌ڕه‌كانی پدك له شه‌نگال، به‌هه‌مانشێوه بینیمان جارێكی‌تر سێ گه‌ریلا بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پدك هۆشیاركه‌نه‌وه جارێكی‌تر له زینی وه‌رتێ به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون، به‌ڵام وادیاره له‌لایه‌ن ره‌سه‌ده‌كانی پارتیه‌وه كراونه‌ته ئامانجی فڕۆكه‌كانی توركیا و شه‌هیدبوونه. بێگومان خوێنی ئه‌و سێ شه‌هیده له ئه‌ستۆی پدكه، چو‌نكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و گێره‌شوێنیه‌یان ده‌رنه‌خستبوایه، ئه‌وا پێویست نه‌بوو به رۆژی رووناك و له‌به‌رده‌م فڕۆكه سیخوڕیه‌كان شوێنی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن. ده‌بێ سه‌رانی پدك بزانن چ هه‌ڵه‌یه‌كیان كردووه، ئایا زینی وه‌رتێ خوێنی سێ لاوی كوردی شۆڕشگێڕ ده‌هێنێ، كه بوونه قوربانی كردوه نابه‌رپرسیاره‌كانی پدك؟؟.
هیچ كه‌سێك به‌ناوی په‌تای كۆڕۆنا له زینی وه‌رتێ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ و لێدوانه‌كانی پدك فریوی نادات، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاتیان یه‌كێتی، ئه‌و دۆخه‌ی په‌سند نەكردوه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش ئه‌مه‌ی په‌سند نییه، چو‌نكه ئه‌وه‌ی رۆژێك پدك ی ناسیبێ ده‌زانێ له زینی وه‌رتێ كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ناكات، به‌ڵكو له رێگا زینی وه‌رتێ چیای كارۆخ ده‌كاته ره‌سه‌د بۆ فڕۆكه جه‌نگی و سیخوڕیه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا و ئه‌مریكا، تاكو بتوانن قه‌ندیل داگیربكه‌ن. بۆیه پدك ده‌یه‌وێت له ژێر ناوی كۆڕۆنا دوو ئامانج بپێكێ، یه‌كیان خاڵێكی له‌ده‌ستچووی شه‌ڕی ناوخۆی له‌ده‌ستی یه‌كێتی بستێنێته‌وه، ئه‌وه‌یتریشیان ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری توركیا جێبه‌جێبكات، تاكو دڵسۆزی خۆی بۆ ئه‌و هێزانه ده‌رخات بۆ لێدانی گورز له په‌كه‌كه.
له‌ئێستا رۆشنبیران و نووسه‌ران و خه‌ڵكی وڵاتپارێز ئه‌ركدارن تاكو ئه‌و هه‌وڵه شه‌ڕپێفرۆشتنه‌ی پدك بووه‌ستێنن تاكو زینی وه‌رتێ نه‌كه‌نه ره‌سه‌د و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی سوپای توركیا، خۆی له‌خۆیدا هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌شوێنی خۆیاندان و له زینی وه‌رتێش له دوای ساڵی 1994وه خاڵێكی بچووكی پێشمه‌رگه‌ی ینكه هه‌بووه‌وه نه‌بۆته كۆسپ بۆ هیچ كه‌سێك، بۆیه ئه‌وه‌ی بۆته هۆكاری گێره‌شێوێنی هێزه‌كانی پدكه‌ن، بۆیه ده‌بێ فشاره‌كان له‌سه‌ر پدك چڕبكرێنه‌وه، چو‌نكه به‌ناوی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان پدك ده‌یه‌وێت رای گشتی كوردستانی چه‌واشه بكات، پێویسته رای گشتی كوردستانی و شه‌قامی كوردیش رێگه له‌و هه‌وڵه گێرشێوێنیانه‌ی پدكه بگرێت. هه‌رچه‌نده سێ گه‌ریلا شه‌هیدبووه، به‌ڵام هێشتاش كات ماوه، ده‌كرێ خوێنی ئه‌وسێ شه‌هیده بكرێت هه‌وێنی چاره‌سه‌ری و یه‌كێتی و یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یی و له‌یه‌كتر گه‌یشتن.
ژ.ت