گەریلاکانی هەپەگە لە خواکورک زەبری کوشتندەیان لە هێزە داگیرکەرەکان دا

گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی خواکورک چالاکیەکیان لە دژی سەنگەر و سەربازگەی سوپای تورک ئەنجام دا. لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لێدوانێکی بڵاو کردەوە.

لێدوانەکە هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی شەهید باگەر و شەهید رۆنیا دا، هێزەکانمان لە ٧ی تشرینی دووهەم کاتژمێر ١٩:١٥ خولەک لە ناوچەی خواکورکی سەر بە هەرێمی پاراستنی میدیا لە دژی خالێکی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی شەهید ساریا چالاکیەکیان ئەنجام دا و زەبری کوشتندەیان لە سەنگەر و سەربازگەی دوژمنیان دا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان نەزانرا.

لە هەمان رۆژدا سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشێکی هەواییان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا فڕۆکە جەنگیەکان لە کاتژمێرەکانی نێوان ١١:٣٠ و ١٣:٠٠ گوندی هۆرێی زاپ و لە کاتژمێر ١٥:٢٠ خولەکیشدا ئەشکەوتی بریندارانیان بوردومان کرد.

هەورها فرۆکە جەنگیەکان لە کاتژمێر ١٩:٣٠ خولەک گوندی یەکماڵەی هەرێمی مەتینا و کاتژمێر ٢٠:٠٠یش گوندی گوزێی هەرێمی گارەیان بوردومان کرد."

ز.ش