گەریلاکانی یەژاستار: ٤ی نیسان رۆژبوونێکى ئاسایی نییە

گەریلاکانی یەژاستار رایانگەیاند، ٤ی نیسان بۆ ئەوان رۆژبوونێکى ئاسایی نییە. راشیانگەیاند، رۆژبوونی ئەو ئیرادەیەیە، کە داگیرکەریی لەگەڵ زەویدا تەختکردووە.

گەریلاکانى یەژاستار لە خواکورک لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک لە بەرخوداندان و رایانگەیاند، بە هەوڵەکان و رەنجی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەنگەرەکانى بەرخوداندان.

گەریلاکانی یەژاستار بۆ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) دوان و رایانگەیاند، بە ئیرادەیەکى بەهێز بۆ تێکۆشان و سەرکەوتن پێشوازی لە ٤ی نیسان دەکەن.

گەریلای یەژاستار بێریڤان کەراشی وتی "هەبوونمان لە گۆڕەپانی گەریلا، تێکۆشانمان بە شێوەیى گەریلایی یەژاستار بەرهەمی رێبەر ئاپۆیە. ئێمە بە فەلسەفە و هێزی فیکر و رامانە بەهێزەکانى تێدەکۆشین. ئێمە لەسەر تێز و دوکتۆرینی رزگاریی مرۆڤایەتى سەیری رێبەرەکەمان دەکەین. ئەو رەچەتەی رزگاریی ژنانی نووسیوە و رێگای نیشانداوە. ٤ی نیسان رۆژبوونی ئافرێنەری داهاتووی ئازاد و بەرخودانى گەورەن. بۆیە بۆ ئێمە هەڵگری مانا و قورساییەکى گەورەیە. ئێمە جارێکیتر رۆژبوونی پیرۆز دەکەین و بەڵێنمان بۆ بەرخودان دووبارە دەکەینەوە".

'ژیانەوەی هیوای ئازادییە'

گەریلای یەژاستار جوانا دەستان رایگەیاند، ئەوان بە بڕیار و ئیرادەی تێکشکاندنی گۆشەگیری و بەهێزکردنی بەرخودان پێشوازی لە ٤ی نیسان دەکەن. دەستان ئەوەى بە بیرهێنایەوە، کە لە قۆناغێکى مێژوویی دژواردان و وتی "رێبەر ئاپۆ هەموو مەرجەکانی بەرخودانی بۆ ئێمەى ژنان خوڵقاندووە. ٤ی نیسان بۆ ئێمە رۆژبوون و ژیانەوەى ئازادییە. ئێمە وەکو رۆژبوونی پارچەکردنی کۆنکرێتى سەر گەلی کورد و سەرلەنوێ ژیانەوەى هیوای ئازادیی دەبینین. رۆژبوونەکەى بۆ گەلی کورد ئیرادەیەکە، کە کۆیلایەتی و داگیرکەریی لەگەڵ زەویدا تەختکرد، لەبەر ئەوەش گرنگ بۆ ئێمە ئەوەیە، بتوانین لەگەڵ رێبەرایەتى ببینە هاوڕێیەکى دروست. لە دوا چاوپێکەوتندا رایگەیاند، گۆشەگیری بە بەرخودانى ئێمە تێکدەشکێنرێت و بەرپرسیارێتیی ئێمەى بە یادمان هێنایەوە. ئێمەش بە دڵنیاییەوە بەرپرسیارێتیی خۆمان جێبەجێ دەکەین".  

'ئەوەى دەکەوێتە سەر شانمان، گەورەکردنی بەرخودانە'

ئاخین شەمزینان گەریلای یەژاستار باسی ئەوەیکرد، نابیت ٤ی نیسان وەک رۆژبوونێکى ئاسایی سەیر بکرێت و وتی "٤ی نیسان خۆگەیاندنە بە رووناکی. ئێمە و گەلەکەمان لە قۆناغێکى دژوارداین. دوژمن بەهەموو توانا و هێزی خۆییەوە بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی. ئێمەش بە بڕیارێکى بەهێز و گەورەوە بەرخودان دەکەین. رێبەر ئاپۆ رایگەیاند، قۆناغەکە بە بەرخودانی ئێمە یەکلایی دەبێتەوە. لەبەر ئەوەش، ئەوەی دەکەوێتە سەرشانمان ئەوەیە، کە لە رۆژبوونی رێبەر ئاپۆدا بەرخودان بەهێز بکەین و بە هەموو شوێنێکیدا بڵاوی بکەینەوە".

ژ.ت