گەریلاکان لە کاتۆ ژیرکا چالاکیان ئەنجامدا: ٤ سەرباز سزادراون

گەریلاکان لە هەرێمی کاتۆ ژیرکا لەدژی سەربازای سوپای تورک کە دەستیان بە جموجووڵ کردبوو چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٤ سەرباز سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلا و هێرشی داگیرکەری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە دەڤەری دەریێ قاچێی هەرێمی کاتۆ ژیرکای سەر بە ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ یەکینەکانی دوژمن دەستیان بە جموجووڵ کردبوو و لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکران. یەکینەکانی دوژمن ماوەیەک لەلایەن هێزەکانمانەوە چاودێریکران، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید ماوا و شەهید رزگار گەڤەردا کە لە هەرێمەکە بەردەوامە ٢٩ی تەموز کاتژمیر ١٦:٣٣٠ لە رێبازی سابۆتاژ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە بە شێوەیەکی بەهێز لە دوژمندرا ٤ سەرباز سزادران و سەربازێک بریندار بوو.

لە گابار ئۆپەڕاسیۆن و شەڕ

١٣ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری چراڤی هەرێمی گاباری شڕنەخ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. سوپای تورک کاتژمێر ١٥:٠٠ و ٢١:٣٠ بە فڕۆکەی شەڕ هەرێمەکەی بۆردومان کرد و بە پشتگیری هەلیکۆپتەری شەڕی سکۆرسکی سەربازیان لە هەرێمەکە دنا. ئەم قۆناگەی ئۆپەڕاسیۆن ١٤ی حوزەیرانەوە بەردەوامە و لە شەڕدا هاوڕێکانمان دەلیل، شەڕڤان، ڕووهال شەهید بوون. دواتر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.

لە ئاڤاشین تۆپباران

٣٠ی تەموز سوپای داگیرکەر لە تابوری عەرەبانەوە هەرێمی ئاڤاشینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان تۆپباران کرد. لە بۆردومانەکەدا لە ناوچەکە ئاگرکەوتەوە."

ف.ق