گەریلایەکی کوردستان بوو

خابور هێشتا تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو، گەنج و گەریلایەکی کوردستان بوو و شەڕی دەکرد. بە بڕوای ئەو، نەک تەنها خاک، بەڵکو ئاوی کوردستانیش دەدزرێت و دەیوت، "ئێمە دەستی داگیرکەران لەسەر ئەم خاکە و ئاوە لادەبەین".

بیر لەوە دەکەمەوە تا چەند دەتوانم دەم بەخەندەبوونت، چالاکبوونت، ئازایەتی و جوانیی تۆ بنوسم و وێنای بکەم. کاتێک لەسەر تۆ دەنووسم نامەوێت لەبەردەم پەنجەکانمدا ببمە ئاستەنگ و نووسینەکە رابگرم.  من بینیم، کە لەسەر بەردەکانی خانتور  تۆ چۆن دەبزوتی. بەبێ ئەوەى لێیان هەڵبخزێیت یان لەسەریان بەربیتەوە، بەبێ ئەوەى بکەوێت، من بینیم تۆ چۆن بەسەریاندا دەڕۆیشتی و رێت دەکرد. زمانی تۆ وەک دڵی تۆ دەدوا. تۆ یەکێک لەو گەریلایانە بوویت، کە لە قورسترین و دژوارترین کاتەکانیشدا دەتزانی پێبکەنین و خەندە لەسەر رووت بێت.

گەریلایەکی ئازا و بوێر کاتێک لە خانتور لە دژی داگیرکەر شەڕی دەکرد بە داگیرکەرانی وت "ئێوە ناتوانن ببن بە شەڕڤان، ئێوە ناتوانن ببن بە سەربازیش!. ئێوە بەبێ هۆ دەگەڕێن، ئێوە ناتوانن ببن بە شەڕڤانی چیا، بگەڕێنەوە بۆ وڵاتە کۆنکرێتییەکەی خۆتان!". لە تەمەنی گەنجی و جوانیدا ژیانی خۆی فیداى گەلەکەى کرد.

خابور ئینتیقام لە بەرەبەیانێکی ساڵی ٢٠٠٠ لە دایکبوو. گەریلایەک ساڵی ٢٠٠٠ لە کۆبانێ لە دایکبوو. لەو نیشتمانەدا، کە خاکی خۆی لە ساڵی ٢٠١٤دا بە خوێنی گەنجان ئاودا. کوڕی وەستایەکى ئاسنگەر بوو، کوڕی دایکێکی وڵاتپارێز بوو، کە خاوەنداریی لە خاکی خۆی دەکرد. ساڵی ٢٠١٤ شاهیدی داستانێک بوو. دوای بەرخودانی کۆبانێ فێری بەرخودان بوو و بەشداری کاری گەنجان بوو. کاتێک کاتی هات رووی لە چیاکان کرد و هەرگیز هیچ دوودڵییەکی تیا نەبوو. ساڵی ٢٠١٨ و کاتێک بووە ١٨ ساڵ رووی لە ناو ریزەکانی دۆزی ئازادی ئەم وڵاتە شکۆمەندە کرد. پەروەردەی سەرەتایی لە حەفتانین بینی و لەگەڵ جوانیی ئەو چیایانەدا گەورە بوو. ئەو جوانیى خۆی بەسەر حەفتانیندا باراند و حەفتانینش جوانییەکى خۆی پێبەخشی. هات بۆ خانتور بۆ ئەوەى وەک گەریلایەک بەشداری لە جەنگی حەفتانین دا بکات.

گەریلا خابور دەنگێکی خۆشی هەبوو. هەموو کات دەیوت، ئەوە تاکە هونەری منە. گەریلا خابور حەزی لە قسەکردن و پێکەنین و دەم بەبزەبوون دەکرد. کاتێک چووە سەر چیای خانتور دەیوت، ئەوەتا هەموو سنوورەکانم تێکشاندووە. یەک بە یەک شاخ و گرد و دۆڵەکانی دەژمارد و باسی ئەو شوێنانەی دەکرد.

گەنجێکی کوردستان بوو، گەریلایەکی کوردستان بوو. بەو شێوەیە و قارەمانانە شەڕی کرد. بە بۆچوونی ئەو نەک تەنها خاک، بەڵکو ئاوی کوردستانیش دەدزرێت. لەبەر ئەوەش دەیوت "ئێمە دەستی داگیرکەران لەسەر ئەم خاکە و ئاوە لادەبەین". لە ٣ی ئابی ٢٠٢٠ دا لەگەڵ ڤیان و گۆران چوونە ریزی کاروانی نەمرانەوە.

ژ.ت