گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ٣چالاکی بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی هەپەگەی بڵاوکردەوە کە لە گردی خودێ-ی ئاڤاشین، گردی ڕاداری قلابانێ و لە سەڕڕێگەی نێوان جولەمێرگ و چەلێ لەدژسوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدابوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی ئەوچالاکییانەدا ئەم زانیارییانەی ڕاگەیاندبوو:

" لە ڕۆژی ٢٩ی حوزەیران لەکاتژمێر ١٦:٠٠ هێزەکانی ئێمە بە شێوازی هاوکات لە گردی شکێر وگردی خودێ-ی ناوچەی ئاڤاشین-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چالاکییان ئەنجامدا. چالاکییەکە لە هەردوو گردەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا و سەنگەروحەشارگەکانی دوژمن کرانەئامانج و لەو چالاکییەدا ٦ سەرباز کوژرا. دوای چالاکییەکە سوپای تورکیا لەڕێگەی هەلیکۆپتەر کوژراوو بریندارەکانی خۆی گواستەوە.

ڕۆژی ٥ی تەمووز/١٥ی پووشپەڕ لە کاتژمێر٢٠:٠٠ هێزەکانی ئێمە لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەرکە لە گردی ڕاداری ناوچەی قلەبان-ی شڕنەخ جێگیر بوون چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ڕادارەکە کرایە ئامانج و تێکشکا. دوای ئەوچالاکییە سوپای تورک ناوچەکەی تۆپبارانکرد.

لە ڕۆژی ٢١ی حوزەیران لەکاتژمێر ٠٨:٠٠ هێزەکانمان لەسەر رێگەی بارەگای سەربازی گرێ-ی چەلێ-ی جولەمێرگ لەدژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشکا. ژمارەی کوژراو بریندارەکانی ئەوچالاکییە نەزانراوە.

ک-ش