گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکى ترى گەریلاى لە چەلێ بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆى چالاکیى گەریلاکانى هەپەگەى لە رۆژی ٨ی ئەیلول لە شاخی کۆردینە لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ لە دژى سوپاى تورکیا بڵاوکردەوە، کە ٤ سەربازى سوپاى تورکیاى داگیرکەرى تیادا کوژرا بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە لەبارەى ئەو چالاکییەى هێزى گەریلاوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"هێزەکانمان رۆژی ٨ی ئەیلولی٢٠١٨ لەدژی سەربازانى تورک لە شاخی کۆردینە لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکدا گورزی قورس لە سەنگەرەکانى دوژمن درا و سەنگەرێکیان تێکشکا و ئەوەندەى روون بووەتەوە لەو چالاکییەدا ٤ سەربازی دوژمنیش کوژراون".

ر.م