گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی حەفتانینی بڵاوکردەوە کە ٧ سەرباز کوژران
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی ٢ی تشرینی دووەمی لە حەفتانین بڵاوکردەوە. لە چالاکیەکەدا ٧ سەربازی تورک کوژرابوون.
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی ٢ی تشرینی دووەمی لە حەفتانین بڵاوکردەوە. لە چالاکیەکەدا ٧ سەربازی تورک کوژرابوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەپە لە ڕاگەیاندنێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، لە هەرێمی پاراستنی میدیا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگیری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانی یەژاستار لە ٢ی کانونی دووەمدا کاتژـیر ١٤:٤٠ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆنفڕانس چالاکیان ئەنجامدابوو.
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکەی بڵاوکردەوە. لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت، گورزێکی گەورە لە سەنگەرەکان دوژمن دەدرێت و تەقینەوەیەکی گەورە ڕوودەدات.
لە ڕاگەیەنراوی هەپەگەدا ئاژامە بەوەدەکرێت:
"لە چالاکیەکەدا کە سەنگەرەکانی دوژمن کرانە ئامانج، سەنگەرەکان هەڵوەشێنران. لە چالاکیەکەدا ئەوەندەی ئاشکرابوو ٧ سەرباز کوژراون. دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە. هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکانیشیاندا و هەلیکۆپتەرەکان بە ناچار لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە."
ف.ق