گەریلا دیرەن: گەنجانی کوردستان لە حەفتانین داستانیان تۆمار کرد

دیرەن سەرهاد گەریلای یەژەستار کە لە بەرخۆدانی حەفتانیندا جیی خۆیان گرتووە ڕایگەیاند، لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک گەنجانی کوردستان مێژوویان نووسیوەتەوە.

بەرخۆدانی گەریلاکان لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە حەفتانین بەردەوامە. دیرەن سەرهاد گەریلای یەژاستار کە ماوەیەکی کەمە بەشداری لە بەرخۆدانی حەفتانیندا کردووەم باسی لە ئاستی بەرخۆدانی حەفتانین کرد. دیرەن سەرهاد گەریلای یەژاستار بۆئەوی بەشداری لە جەنگی حەفتانیندا بکات، هاتووەتە هەرێمەکە و ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر گەریلا دەیانەوێت بەشداری لە بەرخۆدانەکەدا بکەن و بێنە حەفتانین. گەریلا دیرەن سەرهاد بەشداریکردنی خۆی لە جەنگەکەدا وەک دەرفەتیک لەقەڵەمدا و وتی،"مۆرال و مەعنەویاتی هەموو هەڤاڵان لە ئاستێکی زۆر باڵادایە."

https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/30.07.2020_heftanin-yja-star-gerilla-diren-serhed_1.mp4

لە بەرانبە رئەم هەموو تەکنیکە بەرخۆدان رەنجێکی گەورەیە. هەندێک هەڤاڵم بینی کە بریندار ببوون و بە ڕوحێکی گەورەوە هێرشیان دەکردە سەر دوژمن و بە فیدایەتی و ئیرادەیەکی گەورەوە و ئەو هەستەش بە ئاسانی دەرنابڕدرێت. شایەدیدان بۆ ئەو دۆخە زۆر سەختە و باسکردنی زەحمەتە. لەم قۆناغەدا شایەدیدان بۆ ئەم بەرخۆدانە، بەشداریکردنە لە جەنگی حەفتانیندا و شەرەفێکی زۆر گەورەیە بۆ من.

لە مێژووی کوردستاندا بەرخۆدانی گەورە ڕوویانداوە. ئەمەش بەخۆدانێکە لەوان. ئەو چالاکیانەی کە دەکرێن، مۆڕالی هەڤاڵانمان کاریگەریەکی زۆر لەسەر من دروست کرد. ژیانیان و هەستەکانی ئێرە زۆر واتادارن و باسکردنیان سەختە. ئێرە گۆڕەپانی شەڕە و گۆڕەپانی بەرخۆدانە."

'سەرچاوەی بەرخۆدانی ئێمە ڕێبەرتیە'

دیرەن سەرهاد گەریلای یەژاستار وتیشی، حەفتانین لە واتایەکی تردا بۆتانە و بەم شێوەیە قسەی کرد،"دەمانەوێت پراکتیکێکی بەهێزتر جێبەجێ بکەین و شایەنی بەرخۆدان بین. حەفتانین بۆ ئێمە بۆتانێککە. چالاکیەکان و پراکتیک پیشاندان واتایەکی گەورەی هەیە. تا ئێستاش بەرخۆدان بەردەوامە، ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون. تەکنیکەکەیان زۆر گەورەشە بەڵان بە سەدان سەرباز کوژران. پەکەکە و میلیتانەکانی پەکەکە و گەنجانی کوردستان مێژوویان نووسیوەتەوە."

گەریلا سەهاد ئاماژەی بە سەرجاوەی مۆڕالی گەریلان کرد کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە و وتی،"تا کۆتایی خاکی باشووری کوردستان دەپارێزین. گەریلا بە مۆڕاڵێکی زۆر گەورەوە بەرخۆدان دەکات و وتی،"بەشداریکردن لەم بەرخۆدانە، لەگەڵ هەموو سەختیەکان جێگرتن لەم مۆڕاڵەدا زۆر واتادارە. ئەم ڕوحە لەگەڵ خۆیان بەرخۆدان و سەرکەوتن دێنێت. سەرچاوەی بەرخۆدانی ئێمە ڕیبەرتی و شەهیدانی ئێمەن. سەرچاوەی مۆڕاڵی ئێمە ڕێبەرتیە. سەرچاوەی بەرخۆدانمان ڕێبەرتیە.

ئێرە خاکی باشووری کوردستانە. خاکی گەلی باشوور. ئەگەر کەسێک بچێت ئەوەش داگیرکەرانن. من دەچمە گۆڕەپانی دووپشک. وەک دووپشت هێرش دەکەمە سەریان. هیچ کەسێک ناتوانێت خۆی لەبەرانبەر فیداییانی پەکەکە ڕابگرێت. ناتوانێت لە خاکی کوردستان جێگیر ببێت. ئێستا هەموو شەڕڤانانی کورد و تورک و عەرەب و ئەڵمان لە سەنگەرەکاندان و سڵاوی خۆم پێشکەشی هەمووان دەکەن."

ف.ق