گەریلا: قەڵەمبازی ١٥ تەباخ بووە ڕووناکی بۆمرۆڤایەتی

قەڵەمبازی ١٥ تەباخ کە دەسپێکردنی شەری چەکداریە لە کوردستان، تا ئەمرۆ بۆتە سەرچاوەی بەرخۆدان. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کە لەدژی داگیرکەران بەرخودان دەکەن قەڵەمبازی ١٥ تەباخیان نرخاند.

قەڵەمبازی ١٥ تەباخ  بە درووشمی " لە ژیاندا ئازادی، لەشەڕدا سەرفەرازی" ئەو ڕێگایەی کە فەرماندەی ژیانی ئازاد  پێشانی دابوو، بۆتە سەرچاوەی ژیانەوەی گەلان. بە هەزاران كچ کوری کورد ئسیتا لەسەرهەێڵی فەرماندەی سەردەم  و  ژیانەوە عەگیدن و بە ڕۆحی عەگیدەکان شەڕی ڕزگاری دەکەن. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەسەر ڕێبازی فەرماندە عەگید و ڕۆحی قەڵەمبازی نرخاندنیان بۆ قەڵەمبازی ١٥ى ئابی ١٩٨٤ / ٢٤ى گەلاوێژ کرد.

'فەرماندە عەگید پێشەنگی هێلی ڕزگاری و ئازادیە'

یەکیک لە گەریلاکانی یەژاستار بە ناوی ئارین جودی، لە ساڵیادی قەڵەمبازی ١٥ تەباخ هەموو شەهیدانی شۆرشی  بە بیرهێنایەوە دەربارەی کەسایەتی فەرماندە عەگید بەم شیوەی قسەی کرد:" هەڤاڵ عەگید بۆ گەلان پیشنگایەتیەکی مێژوویی کرد، بەهێڵی ئازادی  سەردەمێکی نوێی دەستپێکرد. تەنیا لە لایەنی شەرنا بەڵگو لە هەمان کاتدا پێشنگایەتی هەیڵی ئازادی کرد. فەرماندە عەگید بۆیە میلیتان و شۆرشگێرێکی ڕێبەر ئاپۆ کە لەبواری زانای شۆرشگیری و شەری چەکداری گەییشتە ئاستی هەرە بە‌هێز. لە ڕۆژی ئەمرۆدا بە هەزاران عەگید و زیلان هەیە لە هڵیی ئازادیدا بە پیداگریەوە تێکۆشان دەکەن . هەڤاڵ عەگید نەک تەنیا لە بواری سەربازی، بەڵکو لە بواری ئایدۆلۆژیاشەوە ڕیگای بۆ جەنگاوەرانی ڕێپەرئاپۆ ڕوون کرد.  لەبەر ئەوە ١٥ تەباخ ڕۆژی ژیانەوەی گەلانە. لە ڕۆژیکی وادا هەنگاوێکی بەم شێوەیە بۆ تەواو گەلان بۆتە هەنگاوی ئازادی.

گەریلا ئارین لە بەردەوامی قسەکانی سەرنجی ڕاکێشایە  سەر هێرشی داگیرکەری تورک و بەم شێوەیە باسی لە هەکوێست و تێکۆشانی گەریلا کرد: فەرماندە عەگید هێڵی ژیانی ئازادی پێشانی ئێمەدا لە ڕۆژی ئەمرۆشدا بۆ ئێمە هێڵی بەرخودانە،  هێڕشی داگیرکەران لە ئاستی هەرە بەرزدا  لەسەر کوردستان بەردەوامە، ئێمە وەک گەریلاکانی کوردستان تۆڵەی ئەو داگیر کاریە لە دووژمن دەکەینەوە، لەسەر ‌هێڵی هەڤاڵ عەگید پێشەنگایەتی بۆ ئەم سەردەمە دەکەین، زهنەیەتی دەسەڵات دار لەبەرامبەرهێلی تێکۆشانی ئێـمە بێچارە بووە لە بەرئەوەیە هێڕشەکانیان لەسەر پێشەنگەکانی بزوتنەوەکەمان زیادی کردە، لە هێڕشەکانیان هەڤاڵ هەڵمەت فەرماندەی هەرە بە نرخمان شەهید بوو.

ئەوە ‌هێڕشە لەسەر هەڤاڵ هەڵمەت ئێمە زیاترسووردەکات و وامان لێدەکات  زیاتر تێکۆشان بکەین، بەلێن بدەین و بەهێز ببین،  گەریلا هەموو ساڵێک لە بواری تەکتیکی ئەنجام گرتنی شەر پێشدەکەوێت ئەوەش وادەکات بۆ گەیشتن بەسەرکەوتن بە بڕیاربین،  ئێمە وەک گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار پەیمان و بریارای ئێمە ئەوەیە بە تەکتیکی نوێ گەریلای خۆمان بگەێنینە سەرکەوتن، ئێمە تۆڵەی هەڤال هەڵمەت و هەڤال زەکی شەنگالی دەکەینەوە.

'ئێمە بە روحی فەرماندە عەگید و هەڤاڵ هەڵمەت دەژین و سەردەکەوین'

قەڵەمبازی ١٥ تەباخ بە پێشنگایەتی فەرماندە عەگید و هاوڕیانی بۆ گەیشتن بەژیانی ئازاد  بۆتە ئەرکێک بە سەرشانی گەریلاکانی پەکەکەوە، یەکێک لە گەریلاکانی یەژا- ستار دۆرشین دەلال سەرکەوتنەکانی کە بە قەڵەمابزی  ١٥ تەباخ هاتونەتە دی بەبیر هێنایەوە وتی: بە تەقاندنی یەکەم فێشەک هێڵی بەرخودان هەتا ڕۆژی ئەمرۆ  سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنی، دووژمن هەرچەندە ‌هێڕشێ دژوار بکات گەریلاکانی ئازادی هەر سەردەکەون چونکە ئێمە هێچ کاتێک خۆمان لە شوێنێکدا سنوردار ناکەین.هەڤاڵ هەڵەمەت لە ئەنجامی هێڕشی داگیەرکەران شەهید بوو، بە روحی  فەرماندە عەگید، هەڵمەت و زیلان  شەهیدە قارەمانەکانی ئێمە تورەیمان لەبەرامبەردووژمن زیاتر دەبێت، هەرچەندە هێڕشێ قورس لەدژی گەریلا پێش بکەوێت ئێمەش وڵامی توندریان دەدینەوە.

 گەریلا دەرشین لەربەردەوامی قسەکانی سەرنجی ڕاکێشایە سەر شەری تایبەتی دەوڵەتی تورک وتی: دووژمن شەڕی تایبەت دەکات، بەڵام ئەو وشیاریەی کە رێبەر ئاپۆ بە گەریلا کوردستانی داوە هێزی گەورە دروست دەکات، بۆ ئەو ژنانەی کە لەناوی تێكۆشانی ئازادی جێگا دەگرن بۆ من زۆرواتادارە، ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار، تۆڵەی هەڤاڵ ‌هەڵمەت دەکینەوە.  با دووژمن باش بزانێت چەندە هێڕشەکانی لەسەرئێـمە چڕبکاتەوە ئەوە زیاتر ڕووحی تۆڵکردنەوە لە ناو ئێمە بەهێزدەبێت. جاریکی تر بەبۆنەوەی ١٥ تەباخەوە پەیمانی سەرکەوتن دووبارە دەکینەوە.

قەڵمبازی ١٥ تەباخ پاراستنی هەبوون و پێكهینانی ژیانی ئازادە. گەریلاکانی ئازادی کە لەسەرمیراتی بەرخودان تێکۆشان دەکەن لە بەرامبەر‌هێزە داگیرکەر و خائینەکانی کوردستان دەپارێزن. یەکیک لە گەریلاکانی یەژا ستار بە ناوی میترا ئارارات سەرنجی ڕاکێشایە سەرهیزی گەریلای ژن و دەڵێت: قەڵەمبازی ١٥ تەباخ  ژیانەوە گەلی کوردە. بە پێشنگایەتی هەڤاڵ عەگید لەبەرامبەر داگیرکەران فیشەکی یەکەمین تەقێنرا و روحی تێکؤشانی گەلی کورد سەر لەنوێ زیندوبۆیەوە. بە دەسپێکردنی شەڕی چەکدرای گەریلا ‌سوپای خۆێ بە رێکخستن کرد تا ڕۆژی ئەمرۆ سەرکەتن گەورەی بەدەست هاتوە، قەڵەبازی ١٥ تەباخ ڕیگا خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی گەلی کورد وشیار بێتەوە، بەشداری تێکۆشانی ئازادی ببێت،  ئەو چالاکیانەی کە هەپەگە و یەژاستار پێشی دەخەن بە ڕووحی ١٥ تەباخە بە ‌هێزون سەرکەتوو دەبێت. ئێمە وەک گەریلاکانی هەپەگە و یەژا-ستار تا تێكشکاندنی داگیرکەران هەمیشە لە ناو چالاکی و لیدان لە دووژمن دەبین.

 'ئێمە بە گەریلای مۆدێرن و لەسەر هێڵی فەرماندە عەگید سەردەکەوین' 

٣٦ ساڵە شەڕی چەکداری بێ وەچان لە بەرامبەر هێزە داگیرکەرەکان بە ڕووحی بەرخودان بەرێوە دەچیت. بزوتنەوەی ئازادی لە نویەوە گەریلایەتی سەردەم و شارەزا پێش دەخات. یەکێک لە گەریلاکنی هەپەگە، شۆڕش کوبانی، بەرخودانی گەریلا و ئەوە شەڕەی کە بەرێووە دەچێت بەم شێوە نرخاند: لە دەوای بەرخودانی ١٤ تەمووز قەڵەمبازی ١٥ تەباخ وڵامێکی هەرە بە‌هێزە لەبەرامبەر دەسەڵاتداری بوو. دەسثێکردنی شەری چەکداری بە فەرماندەی هەڤاڵ عەگید هەتا ڕۆژی ئەمرۆ بۆتە بنگەی سەرکەوتنی گەورە. دەبێت کە دووژمن بە تکنیکی پێشکەوتوو شەرێک بەڕیوە ببات بەڵام ئێمە بە تاکتیکی گەریلای مۆدێرن سەردەم هەموو تەکنیک و ‌هێڕشێ دووژمن پوچ دەکەین. گەریلای سەردەم  بە شەری ئازادی لەسەر هێلی هەڤاڵ عەگید بەردەوام دەبێت. دووژمن لەبەرامبەر‌هێزی گەریلا ناچار دەبێت نا توانن تەڤگەری ئازادی تێکبشکێنن، چونکە باوریان بە خۆیان نیە بەرامبەر گەریلا بەترسەوە دەژین. ئێمە هەرخۆ پێش دەخەین دووژمن زیاتر بێهێز دەبێت. بە روحی ١٥ تەباخ وەک گەریلاکانی هەپەگە ئێمە بەبریارین دەلێن" بە بەهێز کردنی بەرخودان، ئازادی ڕێىەور ئاپۆ و تؤلەی هەڤاڵ هەڵمەت دەگینەوە سەرکەوتن."

ک-ش