گەریلا لەجولەمێرگ وشڕنەخ گورزیان لەسوپای تورک وەشاند

گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لەناوچەی گەڤەری جولەمێرگ و ناوچەی قلبان-ی شڕنەخ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. هەپەگە رایگەیاند کە لە گەڤەر سەربازێک کوژراوە، بەڵام ژمارەی کوژراوانی دوژمن لە شڕنەخ نەزانراوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

'لە گەڤەر سەربازێکی تورک کوژرا'

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، " لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید باگر وشەهید روونیا هێزەکانی یەژاستار ڕۆژی ٨ی ئاب/١٧ی گەلاوێژ لەدژی سوپای داگیرکەری تورکی داگیرکەر لە سەرگردی سێ سەری چارچەللا-ی ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.

' بارەگای سەربازی ئیکمال کرایەئامانج'

ڕۆژی ٢ت ئاب/١١ی گەلاوێژ لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ هێزەکانی ئێمە لەدژی بارەگای سەربازی ئیکەمال-ی ناوچەی قلێبان-ی شڕنەخ چالاکییان ئەنجامدا.لەوچالاکییەدا سەنگەر وحەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج، ژمارەی کوژراوانی سوپای تورک نەزانراوە."

ک-ش