گەریلا لە بارزان چالاکیى ئەنجامدا و شەڕیش لە دەریاى رەش قورسە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، گەریلا لە بارزان ٢ چالاکیى لە دژى سوپاى تورکیا ئەنجامدا و چەندین سەرباز کوژران. راشیگەیاند، لە ناوچەکانى دەریای ڕەشیش شەڕێکى قورس لە ئاردایە.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى چالاکییەکانی هێزى گەریلا لە ناوچەی بارزان لە باشووری کوردستان و شەڕ لە دەریای رەش راگەیاندراویکى بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

چالاکییەکانى گەریلا لە ناوچەى بارزان لە دژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر

"هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا لە رۆژی ١٣ى ئەیلولی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٠٢:٣٠ لە ناوچەى بارزان لە باشووری کوردسان لە چیایى خودێ لە دژی داگیرکەران چالاکییەکیان بە قەناس ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکى دوژمن کوژرا.

هەر لەو رۆژەدا و لە کاتژمێر ٧٠:١٥ و لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیدا هیزەکانمان جارێکیتر چالاکییان لە دژی سەربازانى تورکیا لە چیاى خودێ ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە سەنگەر و پەناگەکانى دوژمن درا. ژمارەى سەربازە کوژرا و بریندارەکانى دوژمن روون نەبووەتەوە.

گەریلایەک لە شەڕەکانى دەریاى رەشدا شەهیدبوو

سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر رۆژی ١٢ى ئەیلولی ٢٠١٨ لەناوچەى یاگلی دەرە لە پارێزگاى گیرەسون لە دەریاى ڕەش دەستی بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێک کرد. هێزەکانمان لەو رۆژەدا و لە کاتژمێر ١٣:٣٠ لە دژی سەربازانى ئۆپراسیۆنەکە چالاکییان ئەنجامدا. لە نزیکەوە گورزیان لە یەکەکانى دوژمن دا. ژمارەى سەربازە کوژراو و بریندارەکان روون نەبوویەوە. هەڤاڵمان چیاگەر تاوەکو دوایین گولـلەی خۆی لەدژى دوژمن شەڕێکى قارەمانانەى کرد و لە لوتکەى قارەمانیدا شەهید بوو. ئۆپراسیۆنەکەى سوپاى تورکیا تاوەکو ئێستاش درێژەى هەیە.

ناسنامەى هەڤاڵە شەهیدەکەمان

نازناو: چیاگەر پیران

ناو و پاشناو: سەردار بەکمەز

شوێنى لە دایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: حەوا – رەمەزان

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٢ى ئەیلولی ٢٠١٨ – گیرەسون

بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاى داگیرکەر

رۆژی ١٣ى ئەیلولی ٢٠١٨ و کاتژمێر ١٠:٥٠ خولەک فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر چەمچۆی ناوچەى زاپی لە هەرێمى پاراستنى مەدیا بۆردومان کرد.

ر.م