گەریلا لە چەلێ گورزی لە سوپای تورک وەشاند

گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارلە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لەدژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەنراەکەی هەپەگەداهاتووە:

" هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید باگەر وشەهید ڕوونیادا لە ڕۆژی  ١١ی ئاب/٢٠ی گەلاوێژ لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لەناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی کوردینە چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا گورزێکی قورس لە دوژمن درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.

چالاکی نیشانە شکێنی

گەریلاکانی یەژاستار لەڕۆژی ١٠ی ئاب/١٩ی گەلاوێژ لە کاتژمێر ١٠:٠٠ لەناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی سوترا چالاکییان ئەنجامدا. ژمارەی کوژراو و بریندارانی دوژمن نەزانراوە.

'هێرشی ئاسمانی'

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک لە ڕۆژی ٩ی ئاب/١٨ی گەلاوێژ دەورووبەری گوندی یەک ماڵەی هەرێمی گارێ وناوچەی خواکورکی هەرێمی حەفتانێن-یان بۆردومانکرد.

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک لەڕۆژی ١٠ی ئاب/ ١٩ی گەلاوێژ لەکاتژمێر ١٥:٠٠ ناوچەی کەنیشکێ، ساجا وچێلۆئ بچوک-ی هەرێمی زاپ بۆردومانکرا."

ک-ش