گەلی مێردین: ئێمە دەمێنین و قەیومەکان دەڕۆن

گەلی مێردین ڕایگەیاند، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لەلایەن قەیومەوە قبوڵ ناکەین و بە دڵ و گیان کار دەکەن و ئیرادەکەیان لە ڕێگەی سندوقەکانەوە هەڵبژاردووە و ئەوان دەمێنن و قەیومەکان دەڕۆن.

ئەشرەف محەمەد دئۆغڵو خەڵکی ناوچەی فارقینی ئامەدە و هەموو ڕۆژێک بەشداری لە چالاکییەکانی مێردیندا دەکات. محەمەد ئۆغڵو دەڵێت، "پێویستە پرسی قەیوم بە شێوەیەکی فراوان شیبکرێتەوە. لە دروستکردنی کۆمارەوە و تا ئێستا سیاسەتی توانەوە بەرامبەر کورد پەیڕەو دەکرێت، لە ئێستادا قەیوم ئەو سیاسەتە پەیڕەو دەکات. کاتێک باس لە قەیوم دەکرێت، پێویستە کۆمەڵکوژی قۆچگری، دێرسیم و زیلانمان بەبیربێتەوە. ئەگەر بە فراوانی شینەکرێتەوە، تێناگەین قەیومەکان بۆچی دامەزرێنراون.

'دەیانەوێت بیر و هزرمان لەناوبەرن'

کوشتنی جەیلان و ئۆغور و منداڵەکانی ترمان، بەشێکن لە سیاسەتی قەیوم. پێویستە بۆ دژایەتیکردنی ئەم سیاسەتە هەموومان تێبکۆشین. شارەوانییەکان بە هەموو شێوەیەک و کارمەندەکانییەوە هەوڵی پاراستنی کلتور و زمانیان دەدا و لەناو هەوڵداندا بوون. لەبەر ئەوەی هەندێک جێگەیان بە ناوی ئەو منداڵانەوە نا، قەیوم دامەزرێنران".

'تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین'

میدحەد کران ئاماژەی بەوەدا، قەیوم بە واتای دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلانە و وتی، "لە ڕووی یاسایی، ماف و سیاسەتەوە، هیچ بناغەیەکی ئەم کردەوەیە نییە. بەرەی فاشیست، شکستەکانی ناوخۆیی و سیاسەتە هەڵەکانی لە وڵاتانی جیهان بەم رێگەیە دەشارێتەوە و قەیوم دادەمەزرێنێت. تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین. هەموو ڕۆژێک لێرە لەناو بەرخۆداندا دەبین".

'خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن'

نازم کۆک دەڵێت، عەقڵی قەیوم ، لەدژی دیموکراسی و سندوقەکانە و وتی، "لە ڕۆژی یەکەمی دەستپێکی بەرخۆدان و تا ئێستا لە گەڵ هاورێکانم تێدەکۆشم. وەک ئەوەی دەڵێن، گەندەڵی کراوە، شتێکی بەو شێوەیە نییە و ڕاست نییە. بەرلەوەی سەرۆک شارەوانییەکان هەڵبژیردرێن، بڕیاریان دابوو. بەڵگە و دۆسیەکانی پارتەکەمان تا ئێستاش بوونیان هەیە. قەیوم دیاردەی بێتەحەمولیی دەوڵەتە بەرامبەر گەلی کورد. بەڵام ئەگەر وا بیردەکەنەوە بەم شێوەیە دەمانخەنە ژێر فەرمانی خۆیان، خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن."

ڕێناس ساڤوش  داوا دەکات، بۆ دواڕۆژی خۆمان پێویستە، بەشداری لە چالاکییەکاندا بکەین و وتی، "ئەمڕۆ بۆ ئەوەی خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆمان بکەین، بەشداری چالاکییەکانین."

ساڤوش لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕایگەیاند، "وەک ژنێک لێرەم، وەک تاکێکی ئەم گەلە لێرەم. لە بەر ویژدانی خۆم لێرەم. ناتوانم ناهەقی قبوڵ بکەم. بۆ ئەوەی ڕابردووی خۆم ڕادەستی هەندێک کەس نەکەم هاتم و بەرخۆدان دەکەم. هەرچەندە ئیرادەکەمان دەستبەسەر دەکەن، بەڵام ئەوان وەک بەڕێوەبەری شارەکانمان قبوڵ ناکەین. ئەوان دەڕۆن، بەڵام ئێمە دەمێنینەوە. پێویستە هەموو کەسێکی بەویژدان لەم جێگەیە بێت."

"بەرخودانەکەمان بەردەوامە"

فازڵ زارییەر ئاماژەی بەوەدا، قەیوم لەدژی ئیرادەی گەل کودەتایەکە و وتی، "لەو ڕۆژەوەی قەیومیان سەپاندووە، ئێمە، پارێزەران، بەڕێوەبەرانی ناوچەکان و گەلەکەمان لێرەین. هیچ بیانوویەک نییە، قەیومەکان قبوڵ بکەین. قەیوم کودەتایەکە بەرامبەر ئەو ڕەنجەی کە چەند مانگ بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان دامان. دوێنی قبوڵمان نەکرد و ئەمڕۆش قبوڵی ناکەین. تا جارێکیتر شارەانییەکانمان بەدەستنەهێنینەوە، گۆڕەپانەکان بەرنادەین."

خالیسە جەبەر دەڵێت، " بەرخۆدان دەکەین. قبوڵکردن لە کارەکتەرماندا نییە. هەموو رۆژێک بۆ سەر سندوقمان دەنێرن و دواتر بە بیانووی جیاواز شارەوانییەکانمان دادەخەن. یان هەڵبژاردن مەکەن، یان کە هەڵبژاردن ئەنجامدرا، هەڵبژێراوەکان قبوڵ بکەن. واتە قبوڵمان ناکەن، ئێمەش هەین، بەڕێوەبەریشمان هەیە. ئەوانیش پێویستە دەنگیمان کە لە شەقامەکاندا بەرزدەبێتەوە، قبوڵبکەن. بە هەموو هێزێکمانەوە خەباتمان کرد ئیرادەمان لە سندوقەکاندا نیشاندا. هەرچەندێک دەخوازن با قەیوم بسەپێنن، بەڵام کاتێک ئەم گەلە لەگەڵیان نەبێت، پێویستە بڕۆن. ئێمە ڕێگاین و ئەوان ڕێبوارن".

ژ.ت