گەنجانى شۆڕشگێڕ لە دژی داگیرکەری لە چەمچەماڵ دروشمیان لەسەر دیوارەکان نووسی

گەنجانى شۆڕشگێڕی باشووری کوردستان لە دژی داگیرکەریى دەوڵەتى تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان لە شاری چەمچەماڵ دروشمیان لەسەر دیوارەکان نووسی.

لە چەمچەماڵ لە دژی داگیرکەریى دەوڵەتى تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان و پێشکەشکردنى سڵاو بۆ بەرخۆدانى گەریلا، گەنجانى شۆڕشگێڕ لەسەر دیوارەکان دروشمیان نووسی.

گەنجانى شۆڕشگێڕ دروشمەکانى "خواکورک گۆڕستانی فاشیستانە"، "بژی بەرخۆدانى گەریلا"، "بژی پەکەکە"،  "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی خواکورک"، "بژی قەندیل و مەخمور"یان لەسەر چەندین دیواری شەقام و بازاڕی چەمچەماڵ نووسی.

ژ.ت