گەنجانی باب داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزار کرد

گەنجانی شارى باب لە خۆپیشاندانێکدا داوایان کرد کە هێزەکانی ئاسایشی دەوڵەتی تورکیا لە شارەکە بڕۆنە دەرەوە.

گەنجان لە شاری باب، گوشاری هێزەکانی ئاسایشی دەوڵەتی تورکیایان لەسەر گەل شەرمەزار کرد و داوایان کرد کە لە شارەکە بڕۆنە دەرەوە.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دوو ساڵە شاری باب-ی داگیرکردووە و لەو ماوەیەدا گوشارێکی سەختی خستووەتە سەر خەڵکی شارەکە.

هەروەها ڕۆژانەش لە شاری باب تەقینەوە و شەڕ ڕوودەدەدەن. هەموو هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس و سوپا لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورکیادان. بەتایبەتیش هێزەکانی ئاسایشی سەر بە دەوڵەتی تورکیا فشارێکی زۆر دەخەنە سەر هاووڵاتییانی شاری باب.

دژ بەو فشارانەش، گەنجانی باب لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە و بە چالاکی هێزەکانی ئاسایشی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزار کرد. گەنجان بە دەم وتنەوەی دروشمەوە هاواریان دەکرد کە باب ئازاد بکرێت و هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا لە شارەکەیان بڕۆنە دەرەوە.

ر.م