گەنجانی باشووری کوردستان بۆبەشداری کردن لە یادی١٥ تەباخ بانگەوایی دەکەن

کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بۆ ئیدانەکردنی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان، بانگەوازیی بەشدارییکردن لە ئاهەنگی پیرۆزبایی ١٥ی تەباخ دەکەن.

لە راگەیەنراوێکی هابەشدا دەستنیشانکراوە، کە بە ڕۆحی ١٥ی تەباخەوە ڕێگا نادەن ئەو هێرشانەی کە لەدژی ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد و خاکی کوردستان بەڕێوەدەچێت بگەنە ئەنجام.

گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر تیشکیان خستووەتە سەر هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورک لەدژی ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان و ئامادەیی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانە و پاراستنی خاکی کوردستانیش دەربڕیوە.

کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەربارەی ٣٥-مین ساڵیادی قەلەمبازی ١٥ی "تەباخ" و بەڕێوەچوونی ئاهەنگی پیرۆزکردنی ئەو یادە مەزنە بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا، پیرۆزبایی ٣٥هەمین ساڵیادی قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ کراوە و داوا لە هەموو گەنجان و ژنانی گەنج کراوە، کە بەشدارببن لە ئاهەنگی پیرۆزبایی ئەو ساڵیادە، کە بڕیارە ڕۆژی ١٦ی ئاب/٢٥ی گەلاوێژ کاتژمێر ١٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە بناری قەندیل بە پێشەنگایەتیی چالاکانی قولغانی مرۆیی( قەڵغانی زیندوو،)، ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز بەڕێوەبچێت.

ک-ش