گەنجانی کەرکوک هێرشی سەر شەنگالیان شەرمەزار کرد

گەنجانی کەرکوک هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، ئەوان لەگەڵ گەلانی شەنگالدان.

ئەندامانی گەنجانی ولاتپارێزی کەرکوک، هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرد.

بەم ئامانجە ڕاگەیەنراوێکییان ئامادەکرد و سمکۆ گەرمیانی بە ناوی گەنجانەوە ڕاگەیەنراوەکەی خوێندەوە.

گەرمیانی ناڕەزایی دەربڕی و وتی، "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەک داعش هێرش دەکاتە سەر شەنگال. ئێمە هێرشەکان بە توندی شەرمەزار دەکەین. دەولەتی تورک داعش گەورە دەکات و دەیەوێت بەردەوامی بە کۆمەڵکوژیەکە بکات. ئێمە بە ناوی گەنجانی کەرکوک ڕادەگەیەنین، تا کۆتایی لەگەڵ گەلانی شەنگالداین.

گەنجان بێدەنگی هەرێمی کوردستان و عێراقیشیان شەرمەزار کرد.

ف.ق