یەپەسە: خەیاڵی شەهیدەکانی خۆبەریوەبەری بەجێدەهێنین

کۆردیناسیۆنی یەکینەکانی پاراستینی سڤیل (یەپەسە – YPS) بە بۆنەی ساڵیادی گەمارۆی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر جزیر، سلۆپی و سوور، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە خەیالی شەهیدانی بەرخۆدانی خۆبەرێوەبەری خۆمان بەجێدەهێنین."

یەپەسە لە ڕاگەیەنراوەکەدا وتیشی، "بەرخۆدانی شارەکانی باکووری کوردستان جێگەی خۆی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کردووەتەوە."

ڕاگەیەنراوی یەپەسە بەم شێوەیەیە:

"تێکۆشانی ئازادی گەل و تەڤگەرەکەمان ٤٢ ساڵە بێوەستان بەردەوامە و بە جۆشی ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت. تێکۆشانەکەمان کە لە کوردستان دەستمان پێکردبوو، ئەمڕۆ بووەتە تێکۆشانێک کە بەهای ئازادی و هیوایەک دەداتە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەندێک بەرخۆدان هەن کە لەبیرناکرێن. هەندێک بەرخۆدانی شارەکان، کۆڵان بە کۆڵان، ڕێگە بە ڕێگە بوونەتە سیمبۆلێک. لەبەرامبەر دەسەڵاتی دەوڵەتپارێز و دەسەڵاتپارێز، لە ساڵی ١٨٤٨ لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا بەرخۆدێران لە شارەکان کۆبوونەوە. لەساڵی ١٨٧١ بەرخۆدێرە گەورەکانی پاریس بە ڕۆحی کۆمین بەهای مرۆڤایەتیان پاراست.

ئەمڕۆش ئەو ئالایە کە لەسەر ناوی مرۆڤایەتی بەدەستمان هێناوە، بە سەربەرزی دەشەکێنینەوە. زیاتر لە ٤٠ ساڵە لەبەرامبەر فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرخۆدان دەکەین. لەبەرامبەر وەحشیگەری و دڕندەیی داعش بەرخۆدێران لە شەنگال و کۆبانێ بەرخۆدانیان کرد.

لە ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥ حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە لە جزیر، سوور و سلۆپی بۆ شکاندنی ڕوحی ئازادی گەلەکەمان، شارەکانیان گەماڕۆدا. لە هەموو شارەکان گرۆپی ٥٠ -٦٠ کەسی بەرامبەر تانک و تۆپ چەندین مانگ شارەکانیان پاراست. بەرخۆدانی سوور کە بە پیشەنگایەتی شەهید چیاگەر بەرێوەبرا، ١٠٥ ڕۆژ بەرامبەر دوژمن بەردەوام بوو. لە جزیر بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ ئارژین و ڕووکەن ڕوحی بەرخۆدان گەیشتە لوتکە. لە سلۆپی هەڤاڵەکانمان هێرش، سێڤێ، پاکیزە و فاتیمە تا هەناسەی کۆتایی لەبەرامبەر فاشیزو بەرخۆدانیان کرد.

لە کەسایەتی شەهیدە گەورەکانمان چیاگەر، زەریان، هێرش، کاوە، خەباتکار، ئامارا، نووجان، مونزور، سەنار، ئیسلام، سۆرۆ و دایکی تایبەت، یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدان دەکەینەوە و بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە خەیاڵی شەهیدان بەجێدەهێنین. بەلێن بە گەلەکەمان دەدەین تۆڵەی هەڤاڵانمان دەکەینەوە و دوژمن لە خاکەکەمان دەردەکەین."

ف.ق