تیمەکانی وڵامدانەوەی یەکینەکانی پاراستن سڤیل ( YPS) و یەکینەکانی پاراستنی سڤیل-ژن(YPS-JIN) لە راگەیێنراوێکدا ئەنجامی چالاکیەکانی مانگی تەمموزیان ئاشکرا کرد.
بە پێی راگەیێنراوەکە، لە ماوەی مانگی تەمووزدا ١٠ ئەندامی بزوتنەوەی تایبەتی جەندرمە- JOH و بزوتنەوەی تایبەتی پۆلیس- POH کوژراون و هاوکات ٥١ ئەندامی ئەو هێزە تایبەتانەش بریندا ر بوون کە بارودۆی ١٨یان خراپە.
لە رایگەیێنراوەکەدا لە بارەی چالاکیەکانەوە ئەم زانیاریانە بڵاو کراونەتەوە:
"ئامێرێک کە سیگناڵەکان لەناو دەبات، ئۆتۆمبیلێکی تایبەت بە کاری سیخوری، موەلیدەیەک، ٤ کارگە، ٥ ئۆتۆمبیل، چەند کەلوپەلێکی سەربازی، ناوچەیەکی گەشتیاری، ٣ خانووی هاوینەهەوار، ٣ ئۆتومبیلی زرێپۆشی سەربازی لە جۆری دووپشک، دوو وێستگەی دابەشکردنی کارەبا و ئۆتوبوسێک لە ناو براون."
لە راگەیێنراوەکە هاوکات هۆشداری دراوەتە هاوکار و جاسووسانی دەوڵەتی تورک و جەختیش کراوەتەوە، تا جاسووس و نۆکەر وخۆفرۆشان لە کوردستان کۆتاییان پێنەیەت، چالاکیەکانی ئەوانیش بەردەوام دەبن.
لە بەردەوامی راگەیێنراوەکەدا هاتووە، خۆڕاگری خۆبەڕێوەبەردنی مێژوویی بە پشتیوانی قارەمانەکان ئەمڕۆی گەلی کورد رۆناک دەکاتەوە. لە کەسایەتی شەهید چیاگەر، چەکۆ و رووکەندا، رێبازی فیدایی و خوڵقاندن، هاتە ئاراوە و هێڵی شەڕی ناو شارەکان دەستنیشان کرا.
یەپەسە/یەپەسە-ژن بوون بە نوێنەری ئەو هێلی شەڕکردنە. لە نسێبین، سووری ئامەد و شرنەخ سوپای داگیرکەری تورکیان خیستە سەندرۆمەوە. رۆحی فیدایی کە دەوڵەتی تورکیای رووبەرووی تێکشکانێکی گەورە کردەوە، ئەمڕۆش لە شارەکانی کوردستان و تورکیا و هەموو شوێنێک لە دژی فاشیزم دەوەستنەوە.
دەوڵەتی تورک هەموو رۆژێک گوند و چیاکانی کوردستان بوردومان دەکات و خەڵکی مەدەنی دەکاتە قوربانی. بە رێبازی نامرۆڤانە و بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر نرخ، هەبوون و شکۆ و نامووسی گەلی کورد. چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە فاشیزمدا گەیشتووەنەتە بەرزترین ئاست، بە شێوەیەکی دڕندانە تا ئێستا لە جیهاندا نمونەی نەبووە، تەنانەت گۆڕستانەکانیش دەسوتێنن و هەڵیدەوەشێننەوە. ئێمە ئەم رژێمە کە دوژمنی گەلی کوردە، باش دەناسین. کوشتنی منداڵی ساوای ٢ ساڵان و سووتاندنی مرۆڤەکان لە ژێرزەمینەکاندا، لەبیر نەکراون. ئێمە رق و کینەب گەلی کوردین بە دووپاتکردنەوەی تۆڵەی گەورە، لێپرسینەوە لە کردەوەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکەین."
لە بەردەوامی راگەیێنراوەکەدا باس لە گرنگی خۆپاراستن کراوە و بانگەوازیەکیش ئاڕاستەی هەموو کوردیک کرا کە بە گرتنەبەری رێبازەکانی خۆپاراستن، گورزی کوشتندە لە داگیرکەری و نۆکەران بدەن و هەنگاوی تۆڵە گەورەتر بکەن.
لە کۆتایی راگەیێنراوەکەشدا هاتووە، وەکو خۆڕاگری خۆبەڕێوەبردن، YPS/YPS-JIN لە شارەکانیش دەبێتە ترسی ناو دڵی دەوڵەتی داگیرکەر تورک. چی دەبێت با ببێت، بەڵام دواجار ئەنجامێکی بێوێنەی دەبێت.
ز.ش