یادی قوربانیانی مەرەش کرایەوە

لە مەرسین و ئەسکەندەرون یادی قوربانیانی کۆمەلکوژی مەرەش کرایەوە. هەروەها لە چالاکیەکاندا داواکرا دەوڵەتی تورک بەهۆی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی سزابدرێت.

لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ مێرسین بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی مەرەش کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا و راگەیەنراوێک خوێندرایەوە. زەینەب بەنلی ئەندامی کۆمسیۆنی ژنانی ئیهادە قسەی کرد و رایگەیاند، هەتا بە شێوەیەکی فەرمی حکومەت بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە ئەنجامیداوە، داوای لێبۆردن نەکات، ئاشتی کۆمەڵایەتی دروست نابێت. هەروەها باسی ئەوەکرا، "بۆیە پێویستە کۆمەڵکوژی مەرەش ئاشکرا بکرێت و داوای لێبۆردن لە عەلەویەکان بکرێت و بەرپرسیارەکانیش سزا بدرێن."

ئەسکەندەرون

لقی ئیهادەی ئەسکەندەرونیش یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی مەرەشی کردەوە. جوشکون سەلچوک سەرۆکی ئیهادەی ئەسکەندەرون لە کۆنفرانسی رۆژنامەنووسیدا قسەی کرد و وتی، "تاوەکو هێزە سەربازی و سیاسیەکانی بەرپرسیار لە کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی سزانەدرێن و حساب لە کودەتاچیەکان نەپرسن، متمانە دروست نابێت و وتی، "ئێمە وەک پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، داوای دادپەروەری دەکەین."

ف.ق