ڕاگەیەنراوی هەپەگە لەبارەی کوشتنی غازی ساڵح عەلیخان

هەپەگە ڕایگەیاند، هیچ پەیوەندیەکیان بە کوشتنی غازی ساڵح عەلیخان بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سنوری سەرزێرەوە نییە.

ڕاگەیەنراوی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

" غازی ساڵح عەلیخان بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سنوری سەرزێری باشووری کوردستان لە گوندی گەلیتەی ناحیەی کانیماسی دهۆک لە ٨ی تشرینی یەکەمدا لە ئەنجامی هێرشێکدا گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هەرێمی باشووری کوردستان و هەندێک میدیا بزووتنەوەکەمانیان تاوانبار کرد و وەک بەرپرسیاریی ئەم هێرشە تاریکە لەقەلەمدراوە. بەڵام هێزەکانمان بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیان بەم هێرشەوە نییە. بۆیەش ڕاگەیەنراو و هەواڵەکان لەمبارەیەوە دوورن لە راستیەوە."

ف.ق