بانگەوزێک لە ئەنجومەنی گەلی مەخمورەوە: چالاکییەکانی پشتیوانی بەرفراوانتر بکەن

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی مەخمور یوسف کارا داوای لە گەلی کورد، وڵاتپارێزان و هەموو ئەوانە کرد کە دڵیان بۆ مەخمور لێدەدا چالاکیەکانی پشتیوانی بەگوڕتر و بەهێزتر بکەن.

لە ٢٠ی ئایارەوە سوپای عێراق بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەربازەوە هەوڵ دەدات بە تەلبەند کردن و ئابڵوقەدان کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی مەخمور کۆنتڕۆڵ بکات. لەبەرامبەر ئەوەدا خەڵکی مەخمور لە ٧ ساڵەوە تا ٧٠ ساڵ ماوەی ٦ رۆژە بە شەو و رۆژ خۆڕاگری دەکەن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپا لە شوێنە ستراتیژییەکانی مەخمورەوە هەوڵیدا سەربازەکانی خۆی جێگیر بکات و بەم جۆرە مەخمور بخەنە ژێر کۆنترؤلی خۆیانەوە.

لەسەر ئەو بابەتە و هەروەها هاتنی شاندی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئاڵۆزییەکانی ئێستا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی مەخمور یوسف کارا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

ئەو بابەتانەی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی مەخمور یوسف کارا ئاماژەی پێکردن بەم جۆرەیە:

'ئەوەی دەسەپێندرێت نە یاساییە و نە رەوایەتی هەیە'

"لەم قۆناغەدا لە نێوان ئێمە و حکومەتی عێراقدا هەندێک ئاڵۆزی هاتنە ئاراوە، بە تایبەتی لەم رۆژانەی دواییدا گەیشتە بەرزترین ئاست، نەماندەویست بگاتە ئەو ئاستە. زۆر بە روونی بەوانمان راگەیاند کە نامانەوێت ئاڵۆزی و شەڕ لەنێوان ئێمە و ئەواندا رووبدات. دەمانەوێت کە لە ئێمە تێبگەن. ئەوەی دەتانەوێت بیسەپێنن نە یاساییە و نە ڕەوایە. داواکارییەکانمان لەگەڵ دامودەزگای جیاجیادا خستەبەرباس.

'کۆنسێپتێکی فرەلایەنە'

ئەمە کۆنسێپتێکە، ئەوە دێتە ئاراوە، پیلان و بەرنامەیەک لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داڕێژراوە. دەوڵەتی تورک بە روونی ئەوە دەڵێت، ماڵی بارزانی ئەوە دەڵێن، درێژەی ٩ی کانونی یەکەمە. بە گشتیی لەسەر تەواوی کورد و کوردستان کۆنسێپتێک لە ئارادایە. نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بابەتە بەشدارە، تائاستێکی هێزەکانی هاوپەیمانیی دژی داعشیش هاوکارن بۆ ئەوە، خۆیان کەڕ، کوێر و لاڵ کردووە، هەموو ئەمانە دەریدەخات کە پیلانێکی بەرفراوان لە دژی سیستم و بەڕێوەبەری ئێمە لە ئارادایە. وەک چۆن گۆشەگیرییەکی دژوار لەسەر رێبەرایەتیمان لەئارادایە، هاوشانی ئەوە ئەم پیلانە بەرێوەدەچێت. لەبەر ئەوەی لەسەر هەمان هزر و رامانە.

چەند رۆژە ئاڵۆزی دژوار لە ئارادایە. بەرخودانمان لەو بزوتنەوە و فەلسەفەیەوە وەرگرتووە، زۆر هێرش ئەنجامدراون. تاڵانکارییان کرد، لەناو کەمپەکاندا ئێمەیان کوشت، ئەم پەنابەرییە مێژووییەکی لەمێژینەی هەیە. لەبەرامبەر ئەوەدا بەردەوام سەردانەنەواندن و ئیرادەی سەربەرزانەمان هەڵبژاردووە. ئەوەمان بە رای گشتیی کوردستان و جیهان نیشان داوە. ئەوەی لەم رۆژانەدا روودەدەن، مایەی سەربەرزی و شانازییە. هاوشێوەی کەمە.

'بەرخودان تائاستێک رێگریی لێکردووە'

ناتوانین بڵێین کە هەنگاویان بۆ دواوە ناوە، بەرخودان تائاستێک رێگریی لێکردوون. هێناویەتە سەر هێڵێک، هەڵوێستی ئەوان وەک پێشوو نیە. لەسەر هەڵوێستی خۆیان پێداگری دەکەن. دەڵێن 'بریاری دەوڵەت و حکومەتە'. لەلای ئێمە هیچ رەوایەتیەکی نییە.

'نەتەوەیەکگرتووەکان هاوکاری ماڵی بارزانی و تورکیایە'

نەتەوەیەکگرتووەکان ماوەیەک بوو لە کەمپەکە دابڕابوون، ستاتۆی سیاسی لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەدەستهێنرابوو. ناسنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە مۆری نەتەوەیەکگرتووەکانی بەسەرەوەیە بۆ ئێمە دروستکرابوون. ئەوە بۆ هیچ پەنابەرێک دروست نەکراوە. کاتێک هاتینە عێراقەوە، بەڕێوەبەرایەتی عێراق دوای رووخانی رژێمی بەعس ئەو بڕگانەی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکانیان کە لەبارەی پەنابەرانەوە واژۆکراون، بەسەر ئێمەدا جێبەجێ کرد. نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەر گوشاری پەدەکە و ماڵی بارزانی و بەرژەوەندییە بازرگانییەکانیان، بەتایبەتی نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێم، کەوتنە ژێر کاریگەری ئەو لایەنانە. پەیوەست بەئێمە یاساکانی خۆیان لەبارەی ژنان، منداڵان و بە گشتی پەنابەران پێشێل کرد، بە بانگەشەی بۆش و بێ بنەما بە هاوکاری مالی بارزانی و تورکیا راپۆرتی ساختە و بێ بنەمایان داڕشت. ئەوەش وایکرد کە گوشار بخرێتە سەر ئێمە. نەتەوەیەکگرتووەکان بە هیچ جۆرێک ئەرکی خۆی بەرامبەر بە ئێمەی پەنابەر جێبەجێ نەکردووە. بەکردەوە دوژمنایەتیشی کرد، لە بری ئەوە چارەسەری بێنێتە ئاراوە، لە زۆر رووەوە دوژمنایەتی کرد. بۆ ئەوەی کەمپەکە چۆڵ بکەن چیان لەدەستبێت لە زۆر ئاستدا کردوویانە.

' بەرخودانی مەخمور و دەرەوە وایکرد نەتەوەیەکگرتووەکان جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ کەمپەکە'

بەهۆی ئەو بەرخودانەی مەخمورەوە جارێکیتر هاتوونەتەوە بۆ کەمپەکە. بەرخودانی گەل و دەرەوە وایکرد نەتەوەیەکگرتووەکان بگەڕێتەوە بۆ کەمپەکە. ساڵی ٢٠١٨ هات ئەوەش بەشی ئەمنیەکەیبوو. بەناو کەمپەکەدا گەڕان و رۆیشتن. تا ٢٠٢٢ لە بەغدا و موسڵ دیدار ئەنجامدران، بەڵام کارێکی ئەرێنیان نەکرد. ئەمڕۆش هاتن ویستیان تێبگەن چی روویداوە. لەگەڵیاندا کۆبووینەوە، گفتوگۆمان کرد. ئەو ناحەقیەی دەوڵەتی عێراق دەیکات، زۆر بە روونی بۆمان باس کردن. وتیان گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن. ئەوەش کات دیاری دەکات. دیدارەکانمان بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی ئەوان بێنینەوە سەر ئەو یاسایانەی واژۆیان کردوون.

'پشتیوانی بەهێزتر و بە گوڕتر بکەن'

قۆناغێکی دژوارە، ئاسایی نییە، بە بەرخودان سەرکەوتن دەستەبەر دەبێت. هیوامان بە خۆمانە. ئێمە وەک نەتەوەی کورد، لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان خاوەنداری لە خۆمان بکەین، شتێک نییە تیایدا سەرنەکەوین. بانگەوازمان بۆ گەلی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز کە دڵیان بۆ ئەم بزوتنەوە، گەل و شۆڕشە لێدەدا، لە وەها دۆخێکی تەنگەزاریدا پشتیوانیەکانیان بەهێزتر و بە گوڕتر بکەن. سپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە لەپێناو ئێمەدا دەڕژێنە گۆڕەپان و شەقامەکان".

هـ . ب