بەهۆی بارینی بەفر رێگای ٥٧گوندی جوولەمێرگ داخران

بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆرئەم چەند ڕۆژەدا لە جۆلەمێرگ وناوچەکانی ، کاریگەری زۆری لە سەردۆخی ناوچەکە داناوە. رێگای ٥٧ گوند داخران.

جولەمێرگ و ناوچەکانی کە لەم رۆژانەدا لە ژێرکاریگەری بارینی زۆری بەفردایە، لە بەرزاییەکانی جولەمێرگ زیاتر لە ٣٠ سانتی مەتربەفرباریوە.

بە هۆی بارینی زۆری بەفر ڕێگەی ٥٧ گوند داخراون. تیمی تایبەتی بەڕێوەبەری شارەوانی  کاربۆ پاک کردنەوەی رێگەی گوندەکان دەکەن.

ک-ش