بۆمبێکی چێندراو لە ژێر ئاڵای داعش لە سەید سادق بە هێزەکانی ئاسایشدا تەقییەوە

لە قەزای سەید سادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی ئاسایشدا تەقییەوە.

دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەیەکی چۆڵەوانیی گوندی کانی سپیکەی سەر بە قەزای سەید سادق سەر بە پارێزگای سلێمانی ئاڵایکی داعش ھەڵدراوە، کاتێک ھێزە ئەمنیەکان ویستویانە ئاڵاکە لابدەن بۆمبێکی چێنراو، کە لە نزیکی ئاڵاکە دانرابوو، بە ھێزەکانی ئاسایشدا تەقییەوەتەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەھۆی تەقێنەوەکەوە، دوو کارمەندی  ئاسایش برینداربوون.

ئەو جۆرە کردەوەیە بە ناوچەکە نامۆیە و لە ماوەی ڕابردوودا ھیچ ڕووداوێکی لەم شێوەیە روی نەداوە، دانانی ئاڵای داعش و دانانی بۆمبی چێنراو لەو ناوچەیە پێشهاتێکی نوێیە، ھێزەکانی ئاسایش دەستیان بە لێکۆڵێنەوە کردووە.

ژ.ت