بەرخۆدانی بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٢١٨هەمیندایە

بنەماڵەی شەنیاشار ماوەی ٢١٨ ڕۆژە لە بەرخۆدان دان و وتیان: "هەر رۆژێک دێت، کە راستی ئاشکرا دەبێت".

دایە ئەمینە شەنیاشار و فەرید-ی کوڕی، کە سێ کەسی بنەماڵەکەیان لەلایەن ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە و خزمەکانیان کوژران، ماوەی ٢١٨ ڕۆژە لە بەردەم دادگای رحا لە چالاکیی "ئێشکگری ببۆ دادپەروەری" بەڕێوەدەبەن.

بنەماڵەى شەنیاشار لە هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆیان دا هەژمارەکانی هەر یەک لە داواکاری گشتیی کۆماری لە رحا و سەرۆکی کۆمەڵەى پارێزەرانی ئیستەنبول محەمەد دورئۆغڵو و دەستەی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی تورکیایان داناوە و نووسیویانە، "سەرباری ئەو نادادییە لەبەردەم دادگا، بەڵام هەر هەناسەیەک کە دەیدەین هیوای تیادایە. بەرپرسانی کۆشک لە دادگای رحا ئەگەریش نەبیستن، بەڵام هەندێک کەس هەر دەبیستێت. هەڵبەت هەر رۆژێک راستی ئاشکرا دەبێت".

ژ.ت