بەرخودانی ئەفسانەیی دەستەیەک لە گەریلاکانی وەرخەل

دەستەیەک لە گەریلاکان زیاتر لە چوار مانگە لە تونێلەکانی شەڕ لە وەرخەل بە تاکتیکی نوێ هەموو جۆرە هێرشێک تێکدەشکێنن و ناوی خۆیان لە بەرخۆدانی گەورەدا تۆمار دەکەن.

ڕۆژانە سەدان سەربازیان بۆ دەنێرن و گازی کیمیایی نوێ لە دژیان بەکاردەهێنن و چەندین تۆن بۆمب بەسەریاندا بەردەدەنەوە، ئەوانیش تەنها دەستەیەک گەریلان. ئەو دەستە گەریلایە سەرباری هەموو ئەوانەش نەک تەنها بەرخودان دەکەن، بەڵکو وەڵامیشیان دەدەنەوە.

گۆڕەپانی وەرخەل لە ئاڤاشین لە ٧ی حوزەیرانەوە نەک تەنها شاهیدی هێرشێکی بێ پێوەر و بەردەوام و قورسە، بەڵکو لە هەمان کاتدا گەواهیی گەورەترین بەرخۆدانیش دەدات. ئەو گەریلایانە سەرەڕای سەختترین هەلومەرجی شەڕ دەستبەرداری سەنگەرەکانیان نابن و  پیلانی داگیرکەری و سڕینەوەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاش تێکدەشکێنن. سوپای تورک لەوە تێگەیشتووە، کە پێش پاییز ناتوانێت ئەو گۆڕەپانە داگیر بکات، بۆیە هەموو جۆرە چەک و تەکنیک و گاز و تەقەمەنییەک بەکاردەهێنێت. تەنانەت  چەک و تەقەمەنییەک بەکاردەهێنێت، کە هەرگیز تا ئێستا لە دژی گەریلا بەکاری نەهێناون.

بەتایبەتی لە ٢٠ی ئەیلولەوە شەپۆلێکی نوێی هێرش دژی گەریلاکانی گۆڕەپانی وەرخەل و تونێلەکانی شەڕ دەستیپێکردووە، کە پێشتر لە هیچ ئۆپەراسیۆنێک و هێرشێکدا بەو رادەیە تەقەمەنی و گازی کیمیایی بەکارنەهێنراوە. ئەو تەقینەوانە، کە لەکاتی بەکارهێنانی ئەو گازە کیمیاییانەدا بەکار دەهێنرێن لە دووریی چەند کیلۆمەترەوە دەبیسترێن و هەستی پێ دەکرێت. ئەم هێرشە نوێیە نیشانی دەدات، کە سوپای تورک لە دڕندەیی دا سنوورەکان ناناسێت.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە، کە لە ٢ی تشرینی یەکەم لەلایەن کامێرای گەریلاوە تۆمارکرا، بە تایبەتی نیشانی دەدات، کە چۆن تەقینەوە قورسەکان لە ٢٠ی ئەیلولەوە بەکار دەهێنرێن و چۆن دەبێتە هۆی زیان گەیاندنی دڕندانە بە ناوچەکە. لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، سەربازانی تورک بە لانیکەمەوە ٧٠ کیلۆ تەقەمەنی فڕێ دەدەنە ناو تونێلەکانەوە بۆ ئەوەی رێ لە گەریلا بگرن و نەتوانێت بێتە دەرەوە و چالاکی ئەنجام بدات، تەڵە و بۆسە بە تەقەمەنیی دروستکراو لە گازە کیمیاییەکان لە دەمی تونێلەکاندا دادەنرێن. گەریلاکان دەیان جار ئەو تەقەمەنییانەیان پووچەڵ کردەوە و لە ناویان بردن و لە تونێلەکان رۆیشتنە دەرەوە و گورزیان لە سەربازانی تورک دا.

ئەو گەریلایانە، کە لە وەرخەل بەرخۆدان دەکەن بە تاکتیکی نوێ هەموو جۆرە هێرشێک تێکدەشکێنن و پووچەڵی دەکەنەوە و مۆری خۆیان لەو بەرخۆدانە گەورەوەیە دەدەن.

ژ.ت