بوڵدان: تا کۆتایی بە خەباتی ئاپێ موساوە وابەستەین

لە ٣٠مین ساڵیادی کوشتنی، نووسەری کورد موسا عەنتەر لە سەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە. پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە یادەکەدا قسەی کرد و وتی: ئەو شتانە جێبەجێ دەبن کە تۆ خەباتت بۆ دەکرد.

نووسەری کورد موسا عەنتەر (ئاپێ موسا) کە لە ٢٠ی ئەیلولی ١٩٩٢ لە ناوچەی سەیرانتەپەی ئامەد شەهیدکرا، لە گوندی سیتیلیلی سەر بە ناوچەی نسێبینی سەر بە مێردین لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە. ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات رێکخرا. کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپە و پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە و ئەبرو گونەی وتەبێژی هەدەپە و پەرلەمانتاران پیرۆ دوندار و حەسەن ئۆزگونەش و ئەحمەد تورک هاوسەرۆکانی شارەوانی مێردین و فیگەن ئاڵتنداغ کە قەیوم لە جێگەیان دانراوە، دیجلە موفتئۆغڵو هاوسەرۆکی  DFG،  پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا، ڕۆژنامەنووسانی کورد، نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس حسێن دەنیز کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا شەهیدکرا و خەڵکێکی زۆر بەشدارییان لە یادەکە کرد. پێش یادەکە جەماوەر سەردانی مۆزەخانەی ئاپێ موسایان کرد.

دیجلە ئانتەر كوڕی موسا ئانتەر، یەكەمجار لە یادەكەدا قسەی كرد. ئانتەر باسی لەوەكرد، ٣٠ ساڵ بەسەر كوشتنی ئاپێ موسادا تێدەپەڕێت و وتی: " ٣٠ ساڵە دۆسیەكە بەردەوامە. سبەینێ دانیشتنێکی دیکە هەیە. هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی دانەنراوە. کوشتنی ئاپێ موسا و هەزاران کەس بە دەستی دەوڵەت ناتوانرێت لەبیربکرێت و لێی خۆش ببین. ئێمە دیموکراسی و دادپەروەریمان دەوێت. ئەگەر ئەمە بکرێت، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کۆتاییان پێدێت”.

ئانتەر سەرنجی بۆ دیدارەکەی لەگەڵ کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە ڕاکێشا و وتی: ئاشتەوای بەوە بەدیدێت کە بکوژانی ئاپێ موسا و کەسانی دیکە بدۆزرێنەوە و دادگایی بکرێن.

پاشان، دیجلە موفتئۆغڵو هاوسەرۆکی DFG قسەی کرد و وتی: "ئەوان ویستیان قەڵەمەکەی ئاپێ موسا بشکێنن، بەڵام کەسانی دیکە قەڵەمەیان هەڵگرت و بەردەوام بوون لە وتنی ڕاستییەکان."

"هەمیشە ئاشتی و برایەتی و ڕاستی نووسی"

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپەش قسەی کرد و وتی: ئەمڕۆ جارێکی تر دەڵێن، خوای گەورە لە ئاپێ موسا خۆش بێت، هیوای سەبووری بۆ خانەوادە و هاوڕێ و هاوکارەکانی دەخوازم. ٣٠ ساڵ لەمەوبەر رۆژێکی وەک ئەمڕۆ ئاپێ موسا شەهیدکرا، جارێکی تر لە ساڵیادی تیرۆرکردنیدا کۆبووینەوە و ئاپێ موسامان لەبیرە. قەڵەمەکەی ئاپێ موسا هەرگیز خۆی لە حەقیقەت دوور نەخستەوە، هەمیشە ئاشتی و ڕاستی و حەقیقەتی دەنووسی و خەباتی دەکرد بۆ ئەوەی ڕاستی بچەسپێت. کەسایەتی و هەڵوێست و خۆڕاگری و خەباتی ئاپێ موسا هەرگیز لەبیر ناچێتەوە لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە.

"ڕۆژنامەی ئازاد ڕێگای ڕاستی دەگرێتە بەر"

بوڵدان باسی لەوەشكرد، كە ئاپێ موسا رۆژنامەنووس بوو و هەمیشە بۆ پاراستنی ئارامی ئەم وڵاتە نووسیویەتی و دەڵێت: "لەو رۆژەوە تا ئێستا چاپەمەنی ئازاد ئەم قەڵەمەی بەدەستەوە گرتووە و حەقیقەت و راستی دەنووسێتەوە. بێگومان ئەو کەسانەش دەناسین کە ئاپێ موسایان شەهید کرد. ئەمانە کەسانی دیار و ناسراون. بەڵام هەرچەندە کات تێپەڕیوە، دەستگیرنەکران و نە لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوە. ٣٠ ساڵە بەهۆی ئەوەی وتە وەرنەگریواوە دۆسیەکە دوادەخرێت.

"شەڕی دادپەروەری و یاسا بەردەوام دەبێت"

بوڵدان ئاماژەی بەوەشکرد، بێگومان ملیۆنان کەس هەن کە دەیانەوێت درێژە بە خەباتی ئاپێ موسا بدەن و بەم قسانە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: " دەزانین کە ملیۆنان کەس خاوەنداریان لە ئاپێ موسا کرد وەک فەرهاد تەپە، محەمەد سنجار، ڤەدات ئایدن کە ئەوانیش شەهیدکران. دەزانین کێ بکوژەکەیە. جارێکی تر بەڵێن دەدەین لەبەردەم هەموو گەلەکەماندا کە هەرگیز لەبیرتان ناکەین، تا کۆتایی لەگەڵتان دەبین. جارێکی تر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێیانی دەکەین و بەڵێن دەدەین کە لەمەودواش خەبات بۆ دادپەروەری و یاسا بەردەوام بێت."

ف.ق