بزوتنەوەی ئاشتی و هیوا لە کوردستان هاوکاری بۆ منداڵانی مەخمور نارد

بزوتنەوەی ئاشتی و هیوا لە کوردستان کە ناوەندەکەی لە ئەڵمانیایە، بڕێک هاوکاریی بۆ منداڵانی کامپی پەنابەرانی مەخمور نارد.

بڕی ١٠٠٠ جانتا هاوکاری لەلایەن بزوتنەوەی ئاشتی و هیوا لە کوردستان کە ناوەندەکەی لە ئەڵمانیایە، بۆ منداڵانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور نێردراون.

هاوکارییەکان بەسەر خوێندکارانی ناوەندی “هێڤی” کە تایبەتە بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بڵاوکارانەوە، جانتاکان پێکهاتوون لە پێداویستییەکانی خوێندن و جلوبەرگ.

مامۆستا سالح بابات لەسەر ناوی خوێندنگای هێڤی دوای سوپای بزوتنەوەی ئاشتی و هیوا لە کوردستان، قسەیکرد و وتی: ئەمە جاری دووەمە کە بزوتنەوەی ئاشتی و هیوا لە کوردستان هاوکاری دەنێرێتە مەخمور، زیاتر لە سالێکە پەدەکە گەمارۆی خستووەتەسەر کامپی مەخمور و پێویستیمان بەم هاوکارییانە هەبوو.

عەلی یوسف لەسەر ناوی خانەوادەی خوێندکارانەوە قسەیکرد و وتی: بەهۆی ڕێگرییەکانی پەدەکەوە، خەڵکی مەخمور پێویستییان بە هاوکارییە، داوا لە ڕێکخراو و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەم کە هاوکارییەکانیان لەم شێوەیە بۆمان بنێرن.

ف.ق