چالاکی مانگرتن لە خواردن بە دروشمی ' کاتی ئازادیە' بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عەشتار لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە دەزگای خانەوادەی شەهیدان لە ١٨ی کانونی یەکەمەوە دەستیپێکرد، بەردەوامە. ئەمڕۆ گروپی نۆیەمین چالاکیەکەی وەرگرت.
لەسەر ناوی گروپی هەشتەم چالاکوانان عەلی ئورەک و حسێن سەیهان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
عەلی ئورەک بەبیریهێنایەوە لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی ئازادی رێبەر ئاپۆیە' ژمارەیەکی زۆر چالاکیان ئەنجامداوە و وتی، "هەڤاڵانمان لە زیندانەکاندا دەستیان بە چالاکی مانگرتن کردووە. دوای ماوەیەک وەک کەمپی مەخمور بۆ پشتگیریکردن و بەرزکردنەوەی چالاکیەکە دەستمان بە مانگرتن لە خواردن کرد. ئێمە دەمانەوێت بەم چالاکیە ئازادی رێبەرتی مسۆگەر بکەین. هیوای سەرکەوتن بۆ گروپی نۆیەمیش دەخوازین.
حوسەین سەیهانیش رایگەیاند، ئێمە دەمانەوێت لە رێگەی ئەم چالاکیەکەوە ڕێبەرمان ئازاد بکەین.
ف.ق