چالاکی چادرهەڵدان لەبەردەم پەرلەمانی بریمین کۆتایی هات

چالاکی چادرهەڵدان، بە ئامانجی ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە بەردەم پەرلەمانی ویلایەتی بریمین، بە میتینگێک کۆتایی هات.

لە شاری بریمینی ئەڵمانیا، بە ئامانجی داواکاری ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد. چالاکی ٣ رۆژەی چادرهەڵدان لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمان ئەنجامدرا و دوێنێ ئێوارە بە میتینگێک کۆتایی هات.

لە چالاکیەکەدا، بە ئامانجی ئازادکردنی ئۆجالان، نامە بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان نێردران و داوایان کرد نەتەوە یەکگرتوەکان ئەرکی سەر شانی خۆی جێبەجێ بکات.

ف.ق