چالاکی مانگرتن لە خواردن لە کۆبانی لەدژی گۆشەگیری لە رۆژی چوارەمدا بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لە خواردن لە کۆبانێ بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ٤ رۆژە بەردەوامە.

چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستانیش بە پێشەنگایەتی زیندانیانی پەکەکە و پەژاک بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە ٢٧ی تشرینی دوەم راگەیەنرا، ٤١ رۆژە بەردەوامە.

چادری چالاکیەکە لە لە ناوەندی شاری کۆبانێ دانراوە، بە وینەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی کۆنگرەی ستار خەمڵێنران و پانکارتی پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانەکان هەڵواسرا.

دەزگا و نوێنەری رێکخراوەکانی مەدەنی شارەکەش سەردانی چالاکوانانیان کرد. ئەمڕۆ دەستەی تەندروستی، ئەنجومەنی ناوچەی کۆبانێ و ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانێ سەردانی چالاکی چالاکوانانیان کرد.

دوای گەیشتنی شاندەکان، فەرحان کۆبانێ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانێ قسەی کرد و ئاماژەی بە گرنگی یەکگرتن لەدژی سیاسەتەکانی دژی دۆزی کورد کرد.

فەرحان کۆبانێ رایگەیاند، لە سایەی فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە لەدژی فاشیزمی تورک بەرخۆدان دەکات، گەلی کورد فێری کەلتوری بەرخۆدان و بنیاتنانی کوردستان بووە.

ف.ق