چالاکی ئێشکگری خەڵکی شەنگال لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری خەڵکی شەنگال بە ئامانجی پشتگیری لە ئاسایشی ئێزدخان ماوەی ٤٦ ڕۆژە بەردەوامە.

خەڵکی شەنگال ٤٦ ڕۆژە لە دژی رێککەوتنی هەولێر – بەغدا لە سەرشەنگال کە خەڵکی شەنگال ئەو ڕێکەوتنە بە دژی خۆیان دەبینن چالاکی و بەرخۆدان دەکەن ، لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان چادریان هەڵداو و بە ئێشکگریی بەرخودان لە ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان درێژە پێدەدەن.

چالاکییەکەیان بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" دەستپێکردووە و ئەمڕۆ ماوەى ٤٦ رۆژە بەردەوامیی هەیە و خەڵکی شەنگال لە شارۆچکەکان، گوندەکان و ناوچەکانی دەورووبەری شەنگالەوە دەڕۆن بۆ سەردانی چادری بەرخودانەکە لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان و خاوەنداری لە ئاسایشی ئێزدخان دەکەن.

ک-ش