چالاکیی مانگرتنی مەخمور بە بەشداریی ١٨هەمین دەستەی مانگرتوو بەردەوامە

لە کامپی پەنابەرانی مەخمور چالاکیی مانگرتن بە بەشداریی ١٨هەمین دەستەی مانگرتوو بەردەوامیی هەیە.

ئەمڕۆ لە کامپی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) چالاکیی مانگرتن بە وەرگرتنی چالاکییەکە لەلایەن ١٨هەمین دەستەى مانگرتوو بەردەوامی پێدەدرێت. مەراسیمی مانگرتنی ١٨هەمین دەستەى مانگرتوو لە دەزگای بنەماڵەى شەهیدان بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. نورەدین کایا بە ناوی  دەستەى ١٧هەمی مانگرتووە رایگەیاند، "دوژمن دەیەوێت بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ لە ناو چوار دیواردا بخنکێنێت. لەبەر ئەوەیە ئەو گۆشەگیرییە قورسەى بەسەردا سەپاندووە. ئێمە بەم چالاکییە ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەینە ئامانج و لە هەمان کاتدا بۆ پشتیوانی لە زیندانیان بەڕێوەی دەبەین. ئێمەی گەلی کامپەکە داوا لە هەموو گەلی کورد دەکەین، با ئیدی راپەڕین، کات کاتی ئازادیی رێبەر ئاپۆیە".

هەروەها چالاکوانی گەنج هەرەکۆڵ ئیلهان لەبارەی گرنگیی چالاکییەوە وتی، "ئێمە هەموومان لەسەر هێڵین. ئامانجمان ئەوەیە بە شێوەی جەستەیی لەگەڵ رێبەر ئاپۆ و لە کوردستانێکی ئازاددا بژین. داوای من ئەوەیە، کە هەموو گەنجان لە هەموو پارچەکان راپەڕن. وەک رێبەرایەتی دەڵێت، "ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد و بە گەنجیش سەردەکەوین"، بەپێی ئەو بنەمایە ئێمە داوا لە هەموو گەنجانی کورد دەکەین، ئیدی با راپەڕین و هەموو شێوازەکانی گۆشەگیری تێکبشکێنین. ئیدی کات کاتی ئازادی رێبەر ئاپۆ و کوردستانە".

مەراسیمەکە لە دوای خوێندنەوەى ناوی چالاکوانانی دەستەى ١٨هەم، بە دروشمی "بژی بەرخودانی زیندانەکان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.

ژ.ت