چالاکیی ئێشکگری بەردەم ئاسایشی ئێزدخان لە شەنگال لە ٤٢هەمین رۆژدایە

چالاکیی ئێشکگریی خەڵکی شەنگال لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشەکەیان لە ٤٢هەمین رۆژدایە.

خەڵکی شەنگال بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان لە شەنگال چادریان هەڵداوە و ئێشکگری دەکەن بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان.

چالاکییەکە ئەمڕۆ لە ٤٢هەمین رۆژدایە و بە بەشداریی ئەندامانی ئەنجوومەن و دام و دەزگا و رێکخراوەکانی شەنگال بەردەوامیی هەیە.

رۆژانە لە گوندەکان، شارۆچەکەکان و ناوچە جیاجیاکانی شەنگالەوە هاووڵاتییان سەردانی چادری چالاکییەکە دەکەن و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئاسایشی ئێزدخان و چالاکییەکە دووبارە دەکەنەوە.

ئامانجی چالاکییەکە ئەوەیە، کە ئاسیاشی ئێزدخان، بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەگال و هەموو دام و دەزگا و دامەزراوەکانی شەنگال لەلایەن بەڕێوەبەریی بەغدادەوە بە شێوەی فەرمی قبوڵ بکرێن و دانیان پیادا بنرێت.

ژ.ت