چەتەیەکی داعش لە هەولێر دەستگیرکرا

ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق دەستگیرکردنی به‌رپرسی تیمه‌ قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی چەتەکانی داعشی لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.

ئاژانسی سۆمەریەنیوز بڵاویکردووەتەوە، ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق دوێنێ ‘به‌شار عەدوانی’ به‌رپرسی تیمه‌ قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی چەتەکانی داعشی لە پرۆسەیەکی ئەمنیدا لە شاری هەولێر دەستگیرکردووە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵگری عێراق بێت، سێ مانگە چاودێری ئەو چەتەیە دەکرێت و دواجار لە هەولێر دەستگیرکراوە.

ف.ق