چیای شاهۆ رۆڵە تێکۆشەرەکانی ورمێ، قەرەچۆغ، ئەرزرۆم و تربەسپیی لە خۆی کۆکردووەتەوە

چیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆڵە تێکۆشەرەکانی گەلی کوردی لە هەر چوارپارچەى کوردستانەوە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وڵاتەکەیان بە یەک دەگەیەنێت.

لە رێکردنێکی گەریلایدا یەکترمان ناسی. چیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هێنانەدیی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وڵاتەکەیان، لە هەر چوارپارچەى کوردستانەوە رۆڵە تێکۆشەرەکانی کوردی بە یەک گەیاندووە.

چوار گەنجی کورد بۆ ئەوەى لە دژی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتە داگیرکەرەکان شەڕ بکەن بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون. ئەو چوار گەریلا گەنجە لەبارەی هۆکاری بڕیاردانیان بۆ چوونە نێو ریزەکانی گەریلا و گرنگیی رۆژهەڵاتی کوردستان و دۆخی ئێستای کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوان.

گەریلا هێمن خەڵکی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە چیای شاهۆی رۆژهەڵاتی کوردستان وتی: لەم کات و قۆناغەدا سیاسەتی پاکتاوکردن لە دژی رێبەرمان، گەلی کورد و گەریلاکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بۆیە دانیشتن خیانەتە. بۆیە وەک گەنجێکی کورد بۆ ئەوەی سەرۆکمان لە زیندان ئازاد ببێت، من بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى سەرۆک بووم.

 ئەمڕۆ لەو خاکەدا کە من تیادا لە دایکبووم تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەم. ئیدی بێدەنگی لە دژی سیاسەتەکانی رژێمی ئێرانی داگیرکەر قبوڵ نەدەکرا. لێرە لە چوار بەشی کوردستانەوە هەڤاڵ هاتوون بۆ لای یەکتر و لە دژی ئەو دەسەڵاتە لە یەک بەرە و سەنگەردا تێدەکۆشین.

 داوام لە گەلی رۆژهەڵات ئەوەیە، کە لە بەرامبەر سیاسەتەکانی رژێمی ئێران، کە بۆ رەشکردنی بزووتنەوەى ئاپۆیی و پەژاک ئەنجامی دەدات، هۆشیار بن و بڕوایان پێ نەکەن. گەلی رۆژهەڵات پەیوەستە بە خاک و کولتوری خۆیەوە و زۆر بەرخودێرە. بۆیەو لەو بڕوایەدام بەم هەڵوێستەى بڕوابوون بە خۆیان، گەورەترین وەڵام بە دوژمن دەدەنەوە. بە تایبەتی بۆ گەنجان پێویستە لەو رووەوە لە هۆشیاری و خۆرێکخستنکرندا بن. مێژوو وەک گەنجی کورد ئەوەی لە ئێمە دەوێت.

رۆنی قەرەچۆغ خەڵکی باشووری کوردستانە و لە چیای شاهۆی رۆژهەڵاتی کوردستان وتی: وەک گەنجێکی باشووری من بەشداری بزووتنەوەى ئاپۆیی بووم. لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێدەکۆشم. بە گشتی لەسەر کوردستان و بە تایبەتی لەسەر باشووری کوردستان هێرشی گەورە هەیە. لە دژی گەل و گەریلاکانی کورد سیاسەتی سڕینەوە و لە ناوبردن بەردەوامیی  هەیە. لەو دۆخەدا وەک گەنجێکی کورد بڕوام بەوە هێنا، کە پێویستە بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادی ببم و ئەرکی هاوچەرخی خۆم بەجێبهێنم.

هەر چۆن ئێمە لە ٤ بەشی کوردستانەوە هاتووین بۆ لای یەک و تێدەکۆشین، بەو شێوەیەش پێویستە لە هەموو شوێنێکی جیهانەوە لە دەوری یەک کۆبینەوە و و بێین بۆ لای یەکتر و لە دژی دوژمن شەڕ بکەین. بە تایبەتی گەنجانی باشووری کوردستان دەبێت لەو بوارەدا زۆر زیاتر هەستیار بن. هێرشەکانی سەر باشووری کوردستان تەنها لە دژی باشوور نین، بەڵکو لە دژی هەموو کوردستان و حیزبە کوردستانییەکانە.

 گەلی باشوور لە دژی دوژمن بەرەنگاری دەکات، بەڵام تەنها ئەوە بەش ناکات، پێویستە بەرخودان زۆر زیاتر گەورە بکرێت. بە تایبەتی پێویستە داگیرکەریی سەر حەفتانین قبوڵ نەکەن. ئەرکی بنەڕەتیی وڵاتپارێزی ئەوەیە، کە بۆ پاراستنی خاکەکەت و وڵاتەکەت تێبکۆشیت. ئێمەش بە پێشەنگایەتیی پەژاک و لە پێناو ئەوەدا گەلەکەمان لە دەست داگیرکەری رزگار بکەین، ئەم بەرخودانە دەکەین.

گەریلا ئاخین خەڵکی ئەرزرۆمی باکووری کوردستانە و لە چیای شاهۆی رۆژهەڵاتی کوردستان وتی: وەک ژنێک تێکۆشان بۆ من لە چیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر گرنگە. دوژمنان کوردستانیان بەسەر چوار پارچەدا دابەشکردووە. هەموو شێوازێک بەکار دەهێنن بۆ ئەوەى ئەو پارچەکردنە لە مێشکی کورددا بچەسپێنن و پێی قبوڵ بکەن، بەڵام ئەمڕۆ گەنجانی گورد دێنە پاڵ یەکتر و تێکۆشانی هاوبەش بەڕێوەدەبەن.

دوای ئەوەى من بزووتنەوەى سەرۆکم ناسی لەوە تێگەیشتم، کە ئەگەر مەبەستەکە و ئامانجەکە یەک بێت و  پەیوەستبوون بە بیرۆدۆزییەکەوە  هەبێت، ئەوا ئیدی لە هەر شوێنێکدا بێت با ببێت، هەموان دەتوانن پێکەوە بژین و تێبکۆشن.

بە تایبەتیش ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداربوونیان بۆ ناو ریزەکانی بزووتنەوەى سەرۆک دەتوانن لە دژی سیستم دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە، چونکە ئەو رێگایەى، کە ئێمە بە راستی دەگەیەنێت، ئەم رێگایەیە.

دەمهات خەڵکی تربەسپیی رۆژئاوای کوردستانە و لە چیای شاهۆی رۆژهەڵاتی کوردستان وتی: بۆ ئەوەی من لە دژی سیستم تێکۆشانێکی راست و دروست بەڕێوەببەم بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى ئاپۆیی بووم. ئەوەى دوژمن بەسەر ئێمەیەدا دەسەپاند دەیخواست ببین بەو کەسایەتییە، کە ئەو دەیخواست و ئەوەش هەرگیز بە من قبوڵ نەکرا.

ئەمڕۆ لە چوار بەشی کوردستانەوە گەنجان بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى سەرۆک دەبن. گرنگیی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ من زۆر گەورەیە، چونکە لە شەڕی رۆژئاوادا هەڤاڵانی رۆژهەڵات شانبەشانی ئێمە شەڕیان دەکرد و لە پاڵماندا شەهید دەبوون. بۆ ئەوەش من لەسەر رێگاکەی ئەوان و بۆ درێژەدان بەو رێگایەیان هاتم تاوەکو لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێکۆشم.

من دەزانم کە لەم رێگەیەوە دەتوانم قەرزەکەى خۆم بدەمەوە. من دەمەوێت گەنجانی رۆژهەڵات لەو بابەتەدا زۆر زیاتر هۆشیارانە بجوڵێنەوە و ئەو ھێرشانەى دەکرێتە سەریان قبوڵی نەکەن. خۆیان پەوەردە و هۆشیار و بە رێکخستن بکەن. شوێنی ئەوەش ناو ریزەکانی بزووتنەوەى سەرۆکایەتییە.

ژ.ت